لاهور شێخ جەنگی

ئەم ئەرشیفە کە بە ناوی لاهور شێخ جەنگی نیوە برازای جەلال تالەبانی کردوومانەتەوە، تەنیا بۆ ئەو بابەت و نووسینانەیە کە لەمەودوا لەسەر کوڕەکانی شێخ جەنگی لێرەدا ئەرشیفیان دەکەین


لاهور شێخ جەنگی و سەڵاحەدین بەهادین پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكەن

Tuesday, 11.08.2022, 21:05

926 بینراوە


نوسینگەی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی رایگەیاند، بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی پارتی و دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی وەك جێگری سەرۆكی پارتی، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتو لە رێی تەلەفۆن و لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا پیرۆزباییان لێكردوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دوشەممە، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستانەوە پێگەیشت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، "ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست. مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ  پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دەربڕی."
نوسینگەی مەسرور بارزانی لە راگەیەندراوێكی دیكەدا وتویەتی"ئەمڕۆ دوشەممە، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاهور جەنگی پێگەیشت بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ  پارتی خواست."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، مەسرور بارزانی سوپاسی لاهور جەنگی کرد بۆ  پیرۆزباییەکەی."