6-هەر جاشێکی کوردی سەر بەڕژێم، دەستی بە خوێنی کورد سوور نەبووبێت، هاوبەشی فەساد و گەنگەکاریی سپای پاسداران و دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژێم نەبووبێت، ئاگاداریان بکەنەوە کە ڕیزەکانی ڕژێم جێبهێڵن، بە ڕێزێکی کوردستانییەوە مامەڵە لەگەڵ خیزانەکانیان بکەن، ئێوە شایان بەو مامەڵە شەرافەتمەندانەیەن و گەرەکتانە کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و وشیار دروست بکەن و خۆتان نمونەی ئەو بەڕێوەبردنە بن کە ئێستا خوێن و گیانی لە پیناودا دەدەن، دەبێت دەرس لە باشوور و باشووریان وەربگرن، زۆر گرنگە.
7-دەستەیەک بۆ کۆکردنەوەی هەواڵ و دەستنیشانکردنی ئەو جاشانەی بێنامووسییان کردووە و کەسایەتی خوشک و براکانی ئێمەیان شکاندووە و بە هۆی ئەو بنکانەی وەک بنکەی فەسادی شەهیدان، دەستدرێژیان کردۆتە سەر خێزان و منداڵانی کوژراوەکانی خۆیان و بە دیاریی و یا تۆقاندن ناچاریان کردوون مل بۆ خواستە نا ئینسانییەکانیان بدەن، پێک بێنن و بەڵگە و نامە و دوکیومێنتە فەرمییەکان بپاریزن، تا لە دادگای گەلدا، ببنە بەڵگەی ڕەفتارەکانیان بەرانبەر بە مرۆڤی ناچارکراوی کورد، نەتەوەی کورد بەڕیزێکی زۆرەوە دەروانیتە ڕەفتاری ئینسانی و کوردستانی ئیوە و بەرخۆدانی وشیار و کوردستانیتان.
سەرکەووتن بۆ بیری چاک و گفتاری چاک و کرداری چاکی کوردستانی ئێوەیە و ئێوە بەردەوامیی هەمووئاکارە چاک و جوانەکانی خەباتی نەتەوەکەن و شكێنەری تەلیسمی سەرکردەیەتی حیزبی کلاسیکی وداڕزاوی سەدساڵی قووربانی دانی نەتەوەکە.
شکۆدارە تێکۆشانی شۆڕشی ژینا و بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی کورد.