شەڕ ڕاگرتنەکەی جۆ بایدن، شانۆگەریەکی خوێناویە

Wednesday, 09/11/2022, 2:41

3242 بینراوە


نۆ مانگ تێپەڕی بەسەر ئەم شەڕی هەباشە خۆرەی مرۆڤدا،ئەفسووس هێشتا زۆرینە تێنەگەیشتووە، کە چۆن بەرپاکرا، بەڵام خۆشبەختانە، خەریکە کە ووردە ووردە لە هۆکاری بنەڕەتیەکەی تێدەگەن، ووردە ووردە خەریکە هەموو جیهان دەگەنە ئەو باوەڕەی کەدەنگ بەرز بکەنەوە دژ ئەو شەڕە، زۆرینەش خەریکە دەگەنە ئەو باوەڕەی کە ڕێگری لە ناردنی چەک بکەن بۆ ئۆکراینا، تەنانەت لە سدنی ئوسترالیا خەڵک ڕژانە شەقامەکان و دژی شەڕوەستانەو و هاواریان کرد، کە سانسۆر لەسەر مەدیای ڕوسیا هەڵبگرن تا بزانین ئەوان چی ئەڵێن و چی لە روسیا دەگوزەرێت.

لە هەرە نوێترین گۆڕانکاریشدا واشنتۆن پۆست نووسی، کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن دوای لە سەرۆکی ئۆکراینا زلنسکی کردووە کە هەوڵبدات کە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی روسیادا بکات. گۆڤاری ١٩٤٥ نووسی بۆ پاراستنی ڕوحی دیموکراسی پێویستە شەڕ کۆتایی بێت، بۆ کەمتر وێرانکردن و کوشتنی ئۆکراینیەکان شەڕڕاگرتن پێویستە. دەستبەجێش ساختەچیەکەی ڤاتیکان پاپایان گەیاندە "بەحرەین"  و دەستیان دایەوە خەڕەکە کۆنە سواوەکەیان " گفتوگۆی ئاینەکان" ( کە هەرە ناقۆلاترینیانە، چوونکە هەواڵی شەڕەکەیان گووم کرد و ماوەیەک ئارامیانمایان زڕاند و نەیانهێلا کە بزانین چی دەگوزەرێت)، بەدوایشیا " کۆنگرەی ژینگە"یان هێنایە پێشەوە،کە گوایا ژێنگە خەریکە وێران دەبێت، کەلە کۆمێیدیا تراژیدیاکەی کۆبونەوەکانی" لووتەکەی عەرەبی" دەچێت چوونکە پاش سەدان کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی، کەچی هێشتا هیچ لە ڕێڕەوی کۆبوونەکانیان نەگۆڕاوە، هەروەک جاری جاران، کوشتن و بڕین و بە فێرۆدانی سامانی گشتی لە جێگای خۆیدایە، لەهەمانکاتدا کە دەزگا مەدیاکانی خۆرئاوا باسی مافی مرۆڤ و دادپەری وئاشتی ئاسایش دەکات، کەچی فاشستی تورکیا ئەو خانمە دوکتۆرە دەسگیر دەکات، کە ئاشکرای کرد کە فاشستی تورک چەکی قەدەغەکراوی بەکار هێناوە، دژ بەجەنگاوەرەکانی کورد، بەڵام کەسیان نقەیان لێوە نەهات، هەر وەک ئەوەی ئەوکارەساتە لەم ئەستێرەی کە تێیدا دەژین ڕووی نەدبێت.

بۆ ئەو مەبەسەتەش کۆمەڵێک دەم چیکەنە دەهێنە پێشەوە، ئەوانەی ئەڵێی برێشکەی گەرمیان لەدەمدایە،سەرەتا لەزمانی خانمە جوانکلیەکان، بۆ ئارایشتی سیستێمە مرۆڤ خۆرەکەیان،ناشیبڕنەوە، بەکورتی کردیان بە جرت وفرتێک، کە گوایە لەخەمی هەموو دڵۆپە فرمێسک و خوێنێکدا چاویان خوێنێ تێدەزێت، چی گیڤارا لەکۆبەنەوەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ووتی "یان ژیان یان مرد"، کابراکەی لای خۆشمان جەلال تاڵانی لەهەمان جێگادا کتێبێکی ٥٠ لاپەڕەیی خوێندەوە.

https://www.facebook.com/permalink.php?

بەداخەوە زۆرینەی خەڵکیش هەمان بیرکردنەوە و هەڵوێستیان هەیە، لەم کاتە ترسانەکدا، چەندین خۆیشاندان ئەنجامدرا دژ بە فاشستی تورک بەتایبەت لە شاری مالمۆی باشووری سوید، بەلام ئەفسووس هەر وەک ئەوەی لەم شارەدا کوردی تێدا نەژی، دەگەمەن سۆرانی بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.

لە ڕاستیدا، بانگەوازی ئاگربەستکەشیان چەواشەکاریە، لەترسی تێگەیشتنی گەلانی جیهان لە ناوەڕۆکی ئەو شەڕە مرۆڤ خۆریکەی بەرپیان کردووە، ئەترسن کە گەلان بەگشتی تێبگەن کە شەڕەکە لە پەنتاگۆنەوە نەخشەی بۆ داڕێژراوە، بۆ نموونە هێشتا زۆرینەی هەرە زۆری گەلان ئاگادار نەبوون کە ووڵاتێک هەیە بەناوی ئۆکراینا" لینیگرهام و ماکین" لەگەڵ نازیەکانی ئۆکراینادا کۆبەنەتەوەو پیلانی شەڕدادەڕێژن.

https://www.facebook.com/100082764606948/videos/

کارەساتە هەرە ترژیدیایەکەش ئەوەیە کە زۆرینەمان بێ ئاگاین لە ڕووداوەکان، بۆ نموونە کەم کەسمان ئاگادارین کە باڵوێزی بەریتانیا بەدەنگ وڕەنگەوە ئەڵێ کە ناتۆ عێراقیەکانی ئەشکنجەدەدا تا ئاستی مردن، زۆرکەم لە گەلان ئاگاداربوون کە ئەو شەڕەی کە بە عێراقیان فرۆشت هەموو چەواشيکاری، تەنانات خۆم خواخوام بوو، کە چرکەیەکە زووتر لەسەدام بسەروێنن، لەبیرم چوو، کە مام "هۆچیمینە" فەرموویە هەرکە ئیمپریالیزم دەستی بگاتە هەر ووڵاتێک پێش هەموو شتێک ئەخلاق ووردووخاش دەکات، ڕەنگە وەک زۆربە خۆم خەڵاتاندبێت، بیربکەمەوە، کە مادام ئێستا مەبەست ڕووخاندنی سەدامە، لە بیری خۆمم بردەوە کەلە سڵێمانی "عودەی و قوسەی" هەردەمێنن، حەزیشم نەکرد کە بیر لەوە بەکەمەوە،کە هەزار عودەی و قوسەی لەهەوڵێر دادەمەزرێنن.

هەمان ڕووداو لە کاتی جەنگی ڤێتامیشدا ڕویدا، کە خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا جیهان دژ بە شەڕ، کۆشکی چەک فرۆشەکانیان هێنایە لەرزین، کە بەهەرە گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی مرۆڤدا دەژمێردێت، گومانی تێدا نیە کە هۆکاری سەرەکی ڕاگەیاندنی ئاگر بەستی شەڕەکە شریخەی ناڕەزایی شەقامەکان بوو، گوومانیشی تێدانیە، کەجەنگاوەرەکانی ڤێتنامیش لە گورزوەشاندنی قارەمانەدا ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو.

هێشتا سەرمای جستان نەهاتووە و کەش هەوا کاریگەری تەواوی خۆی دانەناوە، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای و کەلوپەل خواردن ووزە پڕوکێنە، گەلانی جیهانی هێناوەتە زمان، بەم زوانەش کاریگەی ڕاستەقینەیەکەی دیاری دەدات، جیاوازیەکەی شەڕی ڤێتنام وئەمشەڕەی ئێستای ناتۆ دژ بە ڕوسیا گشگیریە، واتا کاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر ژیانی گەلانی جیهان، بۆخۆم یەکەم جارە کە بەهای کارەباکەم ببینم کە بگاتە ٢٢٠٠ کرۆنی سویدی.

تەنانەت یەکێتی ئەوروپا بەلای کەمەوە ٣٠٠ ساڵێکە بۆتە لانکەی پێشکەووتن و ڕۆشنبیری ودایەنی "ڕێنەسانس" ئەفسووس دەبینن کەوەک مەسعودی فەقێ مستەفای بارزانی، کەچۆن لەئاست تورکیا ناوێرێت بڵێ لەل، ئەوروپیەکانیش تووشی هەمان کارەسات هاتوون، خەریکە لەپێناو کوێخادا گەلەکانی خۆیان ڕیسوا و ڕەزیل دەکەن، هەرچەند دیارەدەکانیش بەبێ پاڵپشت "دووربین و ڕادار" دەبیندرێت وئاگادارن کەیەکەم شەڕەکە بە پیلانی ئەمەریکایە دروستکراوە، هەروەها دڵنیان کەبەبێ وزەی ڕوسیا وولاتەکانیان تووشی داڕمان دەبێت، ئەوە نامەردیە کە ٥٠ ساڵە بە ووزەی خۆڕایی ڕوسیا ئابوری خۆیان گەیاندۆتە لووتکە،کەچی دژ ڕوسیا دەوەستن، بەلام نهێنیەکە لەوەدایە کە هەروەکا " جۆرجیا میلۆنی" سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیتالیا ئەڵێ: فەرەنسا لە ١٤ وولاتی ئەفەریکا پارە چاپ دەکات، واتا دەیان دۆشێت، هەروەها جۆرجیا ئەڵێ فەڕەنسا "یۆرانێۆم"ی نەجیریا دەدزێت و کارەبای فەڕەنسای پێ دابین دەکات، کەچی لە٪٩٥ نێجیر کارەبای نیە.

https://www.facebook.com/permalink.php?

نهێنیەکەی کە زۆرینەمان لێی تێناگەین، یان نامانەوێت کەلێی تێبگەین، هەموو ئاگادارین کە زلنسکی سەرۆکی ئۆکرینا هەمیشە هاوار دەکات کە ئابڵۆقەلانی بۆ سەر ڕوسیا زیاد بکەن، واتا بازاڕەکانی دابخەن، با ڕوسیا لەبرسا بکوژین، کەچی لەخاکی خودی ئۆکرایناوە، بەبەهای٦٦ ملیارد دۆلار بازرگانی ئادیوکراوە بەیاسایی!

https://markets.businessinsider.com/news/commodities/rus

هاوڵاتیە بەرتانیاییەکان توانای پارەدانی وزەی کارەبایان نیە، کەچی تەنها ٥ کەسێک ٢٠ ملیارد دۆلار، پارەیان لە گیرفانی خەڵکەکە دزیوە.

https://www.facebook.com/permalink.php?

چەواشەکاریەکان بەو شێوەیە، کە وێنە قێزەون و دڕندانەکان دەشارنەوە و وێنەیەکەی جوان و سەرنج ڕاکێش دەخەنە پێشچاومان، هەروەک چۆن ئیسلامی سەلەفی بۆمان دەگێڕنەوە کە عوسمانیەکان، پەساپۆرتیان نەهێلا، بۆکوێ بڕۆشتیتایە پەساپۆرت پێویست نەبوو، بەڵام لێمان دەشارنەوە کە عوسمانیەکان هەرە دڕنندەترین و وەحشیترین بوون.

https://www.facebook.com/photo.php?

ئێستا لەوە دەرچووە، کە بە وێنەی بریق باق گەلان لە خشتەبەرن، چوونکە دەستی خوێنخۆرەکان، گەیشتۆتە بینەقاقاو ئاگادارن کەبەم زووانە، کێشە دەکەوێتە نێو ماڵەکانی خۆیان، هەروەها بینیشیان کە خوودی ئەمەریکا بۆ چەواشەکاری چلورەی چرایەکی پێکرد، کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن بە سەرۆکی ئۆکراینای ووتووە، کە بیر لەئاگربەست بکاتەوە، ئینجا دەسەلاتدارانی ئەوروپا لەنامەیەکی هەڕەشەئامێزادا، وێرایان کە ڕووبەڕوی ئەمەریکا ببنەوە، ئەوەش پاش ئەوەی کە دڵنیان کە جۆ بایدن هەڵبژاردنی نیوەی یەکەم دەدۆڕێنێت،"ترامپە" شێتی کۆماریەکان هەڵبژاردن دەیباتەوە، بەڵام هێشتا هەر چەواشەکاریە، هیچکامیان نایانەووێت کە شەڕ بوەستێت، چوونکە هەرەهەموویان ئاگادارن کە ئەمەریکا وەک زلهێزی کۆتایی دێت، ئەمەش لە زمانی " نایل فرێگسۆن" بە ژمارە سەلمێندراوە، جگەلەوەش "بریکس"یش ڕۆژلەدوای ڕۆژ جێپێکانی قایم تر دەکات،واتا گەورەترین هەڕەشەیە، بۆ سەر کەڵەگای ئەمەریکا.

https://www.facebook.com/photo.php?

https://www.kurdistanpost.nu/

بەپێی هەموو پێوەرەکان، باشووری نیشتیمان دوو هێندەی لیبیا نەوت دەفرۆشێت، کەچی گەلەکەمان برسیە، نانی نیە، ئاوی نیە، کارەبای نیە، کەچی نێچیرکوڕی بنەماڵە چەتە خۆفرۆشەکە دێتە پێشەوەو ئەڵێ بوغداد پورەی نیە.

ئەم ئاگر بەستە کە بایدن هاواری بۆکرد، ڕێک لە "کۆشکی کاغەز"ەکەی مافیاکانی ئیسپانیا دەچێت، لە ئیسپانیا، کۆمەڵێک مافیا ڕێکەووتن کە بانکەکەکانی ئیسپانیا ببڕن، بڕیشیان، هەرچی زێڕ وزیووێک لەبانکەکاندابوو دزیان، کەسامانی وولات بوو،

https://sv.wikipedia.org/wiki/La_casa_de_papel

لە ڕاستیدا، ناونیشانەکە ڕۆمانێکە، واتا بەڕاستی ڕووینەداوە، هەرچەند زۆرینەی ڕووداوەکانی بەڕاستی ڕوویداوە، جیاجیاو لەجێگا جیاوازەکان، بەکورتی کۆمەڵیک مافیا بانکەکانی ئیسپانیا دەبڕن، هەرکە دەسەڵاتیش ئاگادار دەبێت، پەنا بۆ مافیاکان دەبەن کە گوایە ئەو کارە ووڵاتەکەیان تووشی کارەسات دەکات، دەبنە هیچ، بۆیە مافیکان دڵیان نەرم دەبێت، ئەڵین باشە زێڕەکان دەگەڕێنینەوە، زێڕەکان دەگەڕێننەوە، بەڵام زێڕی ساختە، واتە ئاسنە و بە زێڕ ئاودراوە، دەسەڵاتداران بەوەش دەزانن و دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ لای مافیاکان وپێیان ئەڵێن کە زێڕەکەی گەڕابدویانەتەوە، ساختەیەو زێڕ نیە، مافیاکان ئەڵێن، ئەزانینن بۆیە پێتان ئەڵێن، بێدەنگ بن ئەگینا، نهێیەکە ئاشکرا دەکەین، کەواتە دەنگ مەکەن، ئێمە زێڕەکە دەبەین، بەڵام باسی ناکەین با خەڵک نەزانێت، ئەگەر خەڵک بزانێت، دنیاتان بەسەدرا دەڕوخێنن، بۆیە هەردوولا بێدەنگ دەبن، واتا پارەی ئیسپانیا بی پاڵپشتی زێڕ لەبانکەکاندایە.

ڕیچارد نیسکۆن سەرۆکی ئەمەریکا لە سەرەتای٧٠کان، بانکیشی نە بڕدرا ودیزشی لێنەکرا و بەبێ پاڵپشتیش دەستیکرد بەچاپکردنی دۆلار، ڕێک وەک ئەوەی "کۆشکی کاغەز" بەڕاستی رویدابێت،کەچی کەس نقەی لێوە نەهات.

بۆ بیرهێنانەوە، ناتۆ و ناتۆییەکان٦٩ شەڕیان بەرپاکردووە، هاوشێوەی ئەم شەڕەی ئۆکراینا، ئەوەی ئێستا دەیبین لە تێڤیەکانەوە، لەکوشتن و وێران کردن وئاوارەکردن،٦٨ جار ئەم کارەیان دووبارە کردۆتەوە، ئێستاش وەک ڕووکەش ئەڵێن با ئاگربەست پیادە بکرێت وشەڕ کۆتایی پێبێت،کەچی لاژگ لاژگ پەلاماری پوتین دەدەیت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە