مامۆستایانی ئاینیی کورد لە ئێران هەڵوێستی جوامێرانەیان پیشاندا ، کوا هاوپشتیی ئیسلامی سیاسی (کۆمەڵ و یەکگرتو و بزوتنەوە..) و ناسیاسیی وەک سەلەفی و یا یەکێتیی مامۆستایانی ئاینیی کوردستان بۆ هاوئاین و هاوزمان و هاومێژو و هاوخاکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟ کوا هاوپشتی و هەڵوێستی ڕەسمیی بزوتنەوەی گۆڕان و حیزبی شیوعیی کوردستان و حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێ و.... ؟
وتراوە: سەرمایە و سەرمایەدار ترسنۆکن، هەروەها وتراوە: پرۆلیتاریا لە خەباتیدا هیچی لەدەستناچێ جگە لە کۆت و زنجیرەکانن توێژی دەسەلاتی کوردی و توێژی موعارەزەی درۆزنانە و بەرتیلخۆری پارتی و یەکێتی، لە سەر حسابی چینە نەدار و هەژارەکانی دانیشتوی هەرێم کە زۆرینە پێکدێنن، سامانێکی ماددیی بێشوماریان کەڵەکە کردوە یا لە بانکەکانی ئەوروپا و هەمو دنیا دایانناوە ، نایانەوێ و غیرەتی ئەوەیان نیە نەک هەڵوێستی مەردانە و جوامێرانە بەرامبەر ڕژێمی ئێرانی دەسدرێژیکەر وەربگرن، بەڵکو لایەنی هەرەکەمی بوێریی ئەوەیان تیا نیە تەنانەت بەیانێکی دیبلۆماسیی میانەڕەویش دەربکەن چونکە دەترسن لەوەی دۆلارە بێشومارەکانیان لەدەست بدەن و ئەم حوکمە سوڵتانییەیان لەدەست بچێ. با خوێندکارە نازدارە هەژارەکانی زانکۆکانی کوردستانیش هەر خۆپیشاندان بکەن بۆ دەرماڵەیەکی چل هەزار دیناری!
دەسەڵاتی کوردی و سودوەرگرە ڕەنگاوڕەنگ و هەلپەرستەکانی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوە نەک هەر غیرەت بەڵکو شەرم و ئابڕوشی نەماوە!