دۆستایەتی دووگەلی کورد وئازەری

Wednesday, 16/11/2022, 3:04

5035 بینراوە


بە دەرکەوتنی رەزای پەهلەوی بۆ سەر تەختی پادشآیی لە ئێڕان / رەزا قولدوریان میرپێنج/ یەکەم چەخماغەی ناسیونالێزمێکی هێرش بەریی دواکەتووی ئێڕانی بە تایبەت بە دەمارگرژییەکی بێ واتای فارسەکان خۆی نیشآندا.ئیدی هەرشت بە فارسیزم کرا.زمان،جلوبەرگ،کولتور،ئاخاوتن،فێڕگەکان،زانکۆکان،سیستمی ئیداری،ئەڕتەش،شآرەوانی و.....رەزاشآی پەهلەوی دۆستایەتیەکی باشی دەگەڵ هیتلێرهەبووە،تەنانەت ئێستاشی دەگەڵ بێ لە تاران ناوچەیەک یانگەڕەکێک هەیە بە ناوی / نازی ئاباد/ بەوواتایە کە ئەو گەڕەکە کاتی خۆی نازیەکان ئاوەدانیان کردۆتەوە.
لەو رێگوزەرەدائەو سەردەم چەند گۆڤاڕێک بە ناوەکانی کاوە،ئێرانشآر،فەرهەنگستان کە لەسەرەتای دەرکەوتنی سیاستمی پادشآییدا لە دەرەوەی وڵاتی ئاڵـمان / شاری برلین / چاپ وبڵاو دەکرانەوە.کەسانی وەک:تەقیزادە،جەماڵزادە،قەزوینی،کازمزادە و....چەند نووسەرێکی دیکە ڕۆلی سەرەکیان هەبووە لە بڵاوکردنەوە ولەچآپدانی ئەو گۆڤارانە.هەروەها راستەوخۆ کاریگەریان هەبوە لە پەرەپێدانی فاشیزم ورەگەزپەرەستیی لە ئێرانێک کە کوردوئازەری وعەڕەب وبلوچ وتورکمەن،کەمینەکانی دیکەش کە تێیدا دەژیان.
رەزاشای قولدور،بە فیتی ئینگلیزیەکان هاتە سەرکاروهەر بە شەقی ئەوانیش لە ئێڕان دەرکراولە هەندەران سەری نایەوە ودیقی کرد.یەکەمین دەرسی سیاسەت کە ئینگلیزیەکان بە قوبابییەکەی خۆیان رەزاشایان دا،پێیان گووت لە ئێڕانێکی فرە زمانی ونەتەوەییداکە دەخوازی دەسەڵاتداریەتی بکەی دەبێ،سیاسەتی پەرتکە وزاڵ بە،بکەیە وانەی سەرەکی بەرێوەبردنی وڵاتێک بەناوی ئیڕان.رەزاشآش ئەوئەرکەی بە جێ گەیاند،بەڵام دوای ١٦ ساڵ دەسەڵات،پێیان گووت ئیدی پیربووی بەکەڵكی ئیمە نایەی.بۆیە کوڕەکەیان کردە شای ئیڕان.
یەکێک لەو رووداوە گرینگانەی کە دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئازەربایجانی ئێڕان لە ئێڕان روویاندا،ساتوسەودای بێ ئەخلاقیانەی ئامریکا وشووڕەوی بووە لەسەر دەست پێداگرتنی نەفتی باکوری ئێڕان.ئەویش دامەزراندنی کۆماری مهابادوکۆماری ئازەربایجان بوو.یەکیآن بەسەرپەرەستیی قازی محەممەد وئەوی دیکەش بە ڕێبەرایەتیی جەعفەرپیشەوەری بوو.( کاتی خۆی لەسەر ئەوبابەتە لە کوردستانپۆست وتارم بڵاوکردۆتەوە).ئەودووکۆمارە بۆ ماوەیەکی کورت توانیان پەیوەندیی ودۆستایەتیی دوگەلی ئازەری وکورد بەرەوئاراستەیەکی باش بەرن وباسی برایەتی کوردوئازەریی لە نێوئێرانداپێڤاژۆیەکی دیرۆکیی بۆ خۆی تەرخان کردوە.
ماوەی نزیک بە دوومانگ دەبێ کە خۆنیشآندانەکان لە زۆربەی شآرەکانی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە.شەهیدکوردنی / ژینای / کورد کە خەڵكی شاری سەقزە لەتاران یەکەم چەخماغەی گرینگی ئەو بارودۆخەیە لە ئێڕان کە رۆژانە دەیبیسین ودەیبینین.کۆماری ئیسلامیش هیچکات بێکاردانانیشی وپلان وپیلانی تایبەت بە خۆی هەیە.یەکێک لە پیلانانە هەمان سیاسەتی دیرۆکیی ئینگلیزیەکانە کە دەڵێ:پەرتکەوزاڵبە.
دەڵێی مێژوو دووپات دەبێتەوە.خەریکن دووبەرەکی وئاژاوە لە نێوان دوو نەتەوەی کورد وئازەریی هەڵگیرسێنن.ئەو سیاسەتەش بەرەنگار بوونەوەی سیاسیی وپاراستنی بە هێزیی گەرەکە.لێڕەدا لە نێوان ئێڕان وتورکیە خاڵێکی هاوبەش هەیە.بە گژداکردنی کورد وئازەریە لە وەها ئاستێکی ئەستەمدا کە تەنیا ئەوانن قازانجی لێدەکەن.
بەداخەوە هیچکام لە حیزبەکانی ئوردووگانشینی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی باشووری هیچ پرۆژەیەکی هاوبەشیان لەو بواررەدا بەدەستەوە نییە( تەنیاپژاکە کە خاوەنی پڕۆژەی تایبەتە بۆ پووچەلکردنەوەی شەڕلە نێوان کوردوئازەری).
راگرتنی وپەرەپێدانی باڵانسیی دۆستایەتی گەلی ئازەری وکورد لەو رۆژگارە سەختەداکە ئەو دووگەلە تێیدا دەژین کارێکی ئەستەموگرانە ولەهەمانکاتداپێویستییەکی دیرۆکیشە.ئەو بارەگرانە بە سەرکردەوبنکردەی حیزبە کەمپنشینەکان ناگاتە مەبەست.تەنیا هوشیاریی نەتەوەی ئازەری وکوردە کە ژیانێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی ودۆستانە لە نێوان کوردوئازەریدا بۆ داهاتووی دوای ئاڵوگۆڕەکانی مەزن مسۆگەردەکا.پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی پەڕتکە وزاڵبە،هوشیاریی نەتەوەیی وئاستی باڵای سیاسیی دەخوازێ.هەرکام لە نەتەوەی کورد وئازەری لەو بوارەدا گوێ بۆ مێژووهەڵنەخەن،تووشی رۆژگارێکی نامۆوێنەی شەڕی کورد وتورک دەبنەوە لە شآری نەغەدە کە لەکاتی خۆیدا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان بە ڕێبەرایەتی قاسملووهەڵیان گیرساند.
ئەو شەڕەبەهاوکاریی نەهێنی وشآراوەی هەردووکلاپێکهات.نەکورد تێیدا سەرکەوت ونە ئازەریەکانیش پیرۆزبون.ئەوڕۆکەش ئەگەر وشیاریی نەتەوەیی وسیاسی بە فریای ئەو دووگەلە نەکەوێ،شەڕی مەزنترلە شەڕی نەغەدە چاوەڕوانمانە.گوزەری زەمان زۆر بابەت شڕۆڤەدەکاووەدەری دەخا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە