پاتاڵ و پەککەوتەی حیزبیی!

Wednesday, 16/11/2022, 19:18

2578 بینراوە


مرۆڤەکان کاتێك کە پیر دەبن،شآیانی ئەوەن کە رێزیان لێ بگێرێ.رێزگرتن لە ژن وپیاوی بەساڵاچوو،یەکێکە لە کولتورە هەرە جوانەکانی کۆمەڵگای پێشکەوتوو.زۆر جاریش سیستمی بەرێوەبەریی ئەو وڵاتە بە شێوەگەلی جۆراوجۆررێز لە پیرونەخۆشی وڵاتەکەی خۆی دەگرێ.ئەیی ئەگەرچین توێژێک لە پیروبەساڵاچووی ناو کۆمەڵگا بۆ خۆیان رێزیان لە خۆیان نەگرت ورێزیشیان لە رایگشتی کۆمەڵگا نەگرت،چارەچییە؟
ئەوچین وتوێژەی کە لەو وتارەداباسی لێوەدەکرێ کەسانێک نین جگە لە پیرسالاریی حیزبی،ئەوحیزبانەی کە لە بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو کەمپەکاندا بە باوەڕی خۆیان خەریکی تێکۆشآن وخەباتن تا لە داهاتووداماڵی ١٢ میلیون کورد لە کوردستانی ئیڕان بەیەکجاری بە قوڕ بگرن.ئەوانە دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٣ساڵدا ئەوەی کە ئەو دووبنەماڵەیە لە باشوور بە سی ساڵ کردوویانە،وێرانی دەکەن.
ئەوەی کە ئەم رۆژانە لە ئیڕان روودەداسەرهەڵدانێکەی بێ وێنەیە.بەڵام ئەو سەرهەڵدانە وەرنەگەڕآوەتە شۆڕشێکی سەراسەریی.هۆیەکەشی روونە.با تۆزێک بگەڕێنەوە سەردەمی کۆتایی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی.
شای،ئێڕان نە بەکورد دەڕووخا،نە بە خەڵكانی دیکەی دانیشتووی جوغڕآفیای ئیڕان.شآ،کاتێك رووخاکە چەند زلهێزێک پێكەوە قەراریان بەست کە ئیدی.دەست لەشآی ئێڕان بەردەن.بەوواتایە بە تیرێک دوونیشآن بنگێون.هەم شوورەیەک سازکەن لەدژی کومونیزمی ئەوکات لە سەر وڵاتێكی ستڕاتیژیکیی وەی ئێران،هەمیش وادەردەکەوت شای ئێڕان خۆی لەبیرچۆتەوە وقسەی زل زلی دەکرد بەتایبەت لەئاست سازمانێکی وەک /ئۆپێک/ وپرسی فرۆشی نەفتی ئیڕان وجیهان.
هەئێستێش کۆماری کەمتیارەکان نە بە کۆمەڵەکان دەڕووخێ ونە بە دێمۆکڕاتەکان.چاو لە بارودۆخیان بکە،هەناسەیان پێ هەڵچنیون.لەترسی درۆن ومووشەک جووڵەیان لێ بڕاوە.زەبروزەختی رۆژانەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش هاتۆسەریان.
مژاری سەرەکی ئەو کورتەوتارە وداهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان:
چل وسێ ساڵ لەوەی پێش کۆماری ئیسلامی خۆی قوت کردوە.لەوماوەیەدا تەنیا لە سەر زەبروزەنگی زیندان وکوشتن وشکەنجە خۆی پاراستووە.ئەوە دووژمنە نابێ گازەندەی لێ بکرێ.بەڵام ئەوەی کە شآیانی گازەندەیە ئەو حیزب ورێکخراوانەن کە لە سەردۆزی کورد و مافی چآرەنووسی کورد دەستیان داوەتە تەفەنگی بەقەرزتا کورد رزگار بکەن.من بەوردیی نازانم حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندکەسیان لە بەڕیوەبەرایەتی، خوارووی٣٠تا٤٠ ساڵن.بێ گومان ڕێژەیان کەمە وزۆر نییە.

بەڵام باش دەزانم زۆرینەیان ٤٣ ساڵ لەوەی پێش هەرنەبێ تەمەنیان ٤٠ ساڵ باڵاوزیاتریش بووە.ئەو دەموچاوانەی کە ئەو کات دەمدیتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێستێش هەر ئەو دەموچآوانەن کە رێبەرایەتی حیزبیی لە سەر ناوی کومیتە ناوەندی ودەفتەری سیاسی وەئەستۆگرتوە!وێنەی مێشەکەرانە بە قوونی گامێشیی حیزبیی چەسپاون ولێی نابنەوە.زۆربەی هەرە زۆریی بەرپرسانی حیزبیی تەمەنیان ٧٥ی تێپەڕآندووە.تاقمێکیشیان نەخۆشیی جۆراوجۆری جەستەیی ودروونیان هەیە بەڵام دەست لە کاری سیاسی وحیزبیی بەرنادەن!
پێویست ناکا ناوی دانە بەدانەی ئەو بەرپرسانە لێرە بنووسم کە ٧٥و٨٠ساڵن.ئەوکەسانە رۆژانە لەسەر مێدیاکان ولەسەر فەیسبوک بە چاودەبینرێن.لەو کەسانە بێ بەختر،لایەنگروئەندام وکەسانێكن کە لە سەر ناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ هەڵدەگرن وچاوەڕوانی جێ بەجێ کردنی دەستوروفەرمانی پیرسالارانی حیزبین.
داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان،رۆژگاڕێکی دژواروپڕ لە نەهامەتیە.ئەوەی لە باشوورکراوە،لەوێش بەزیادەوە دەکرێ.ئەگەر خەڵك وشیار نەبنەوە وفریوی درووشمی بریقەدارە ونێوبەتاڵی ئەو حیزبانە بخۆن،دەبێ بڵێن:سەدخۆزگەم بە کفندزی هەووەڵ!تاشەڕآب نەبۆتە سرکە،خەڵک دەبێ چارەنووسی خۆی لە چەنگ ئەو جۆرە حیزبانە دیاری بکا.ئەوەی کە لە باشووری کوردستان لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەداکراوە،پێچەوانەکەی بە قازانجی چآرەنووسی گەلی کوردە لە کوردستانی ئیڕان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە