نەتەوەی کورد کەسایەتی وەک (حەسیب ) یان گەرەکە، نەک سەرکردەیەتی داڕزاوی باشوورو ڕۆژھەڵات

Wednesday, 16/11/2022, 16:31

3063 بینراوە


حیزب وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی، ئەگەر بڕوای بە گۆڕرانی کۆمەڵایەتی و یاسا کۆمەڵایەتییەکان ھەبێت، دەتوانێت لە پرسێک یا ھەموو پرسەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵی ڕێکخستنی ئەو بیرکردنەوانە بگێڕێ کە خاڵی ھاوبەشیان ھەیە.
سەبارەت بە نەتەوەکەی ئێمە، کە لە سەر خاكی خۆی نامۆیە، حیزبگەلی بە لێشاو تێدا دروست بووە و لە قۆناغێکدا دەرکەوتوون و نەماون.
کەواتە چۆنێتی ئەو حیزبە بە لێشاوانە، ئەو مەرجە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەیان تێدا نەبووە کە بتوانێ بیان ھێڵێتەوە وگەشە بکەن، چوونکە ھەڵقوڵاوی بارودۆخی نەتەوەکەمان نەبوون، نەیان توانیوە شیکارییەکی قوڵ بۆ کۆمەڵگای کوردبکەن و مەرامەکەی بناسن و ھۆکانی شکستەکان دەستنیشان بکەن.
ئەگەر مەلاییەکان ئەم کارە بکەن، دەبێ بەر لە ھەرکەس سەرکردەیەتی خۆیان بدەن بەدادگای گەل.
ئەگەر جەلالییەکان ئەم کارە بکەن، دەبێ بەر لە ھەرکەس سەرکردەیەتی خۆیان بدەن بە دادگای گەل.
ئەگەر ھیجرییەکان ئەم کارە بکەن، دەبێت بەر لە ھەرکەس سەرکردەیەتی خۆیان بدەن بە دادگای گەل.
ئەگەر موھتەدییەکان(ئیلخانی زادەکان) ئەم کارە بکەن، دەبێت بەر لە ھەرکەس سەرکردەیەتی خۆیان بدەن 
بەدادگای گەل.
ئەمە ئەو تەلیسمەیە، کە بۆچی سەرکردەیەتی ئەم حیزبانە، ماونەتەوە و ئەوەندە بەدبەختن لەبەر ئەم میللەتە، شانیان داوەتە بەر ئەو ھەموو گرفتانە!!.
خۆ سەرکردەیەتی حیزبەکان، نە ماڵیان ھەیە و نە حاڵیان ھەیە و نە پاسپۆرتی وڵاتانی خۆرئاواییان ھەیە و 
نەمنداڵەکانیان پۆشتەن و نە ژنەکانیان ملیێۆن نێرن، نە خەویان ھەیە و نە خۆراک، ئەوە پاراستنی ئاسایشی ( ھەرێم!!!) دەستی بەستوونەتەوە دەنا خوا عالم ئێستاکێ وێنەی ڕێبەری بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردیان!!! لەسەرپەرلەمانی ئێران لە تارانێ داکوتابوو، ئەی چۆن، ئەوە لەبەر ئەوەیە، با ئەو بەشە لە نەتەوەکە لە ڕۆژھەڵات بزانێت وبۆی ڕوون بێت!!!.

حەسیب کاپڵان ئەندامی کوردی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی فاشییەکانی تورکدا دەڵێت: 
" لەو کاتەوە بەسەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەردۆگانم وتووە، قۆندەرەی خوێڕیترین کورد لە تۆ بەنرخترە لە لای من،
ڕۆژنامە و تێڤێکانی تورکیا بە کەسێکی دەروون نەخۆش ناوم دەبەن، ئاخر بەلایانەوە سەیرە سەرەک وەزیران لەپێڵاوی خوێڕییەک بێ قیمەتتر بێت".
ھەر ئەم پەرلەمانتارە ئازادیخوازەی نەتەوەکەمان ساڵی ٢٠١٩ وێنەی چەند شەڕڤانێکی یەپەگەی لە پەرلەمانی
فاشییەکاندا بەرزکردەوە و ھاواری کرد و وتی: " خۆشتان بێت یان نا، ئەمانە ئیرادە و داھاتووی گەلی ئێمەن، جاقەبووڵی دەکەن باشە، قەبووڵی ناکەن چی دەتوانن 
بیکەن". 
ئەوە ئەو ئیرادە ڕاپەڕیوە بوێرەیە کە کاک حەسیب گیان لە پەرلەمانی فاشییەکانەوە، نوقڵانەی بۆ لێدا و ئێستا لە
ڕۆژھەڵات، نەک دنیای ھەژاند، بەڵکە سەرکردەیەتی حیزبە داڕزاوەکانی ڕۆژ ھەڵاتی شڵەژان و سەرکردەیەتی
حیزبەکانی باشووری تۆقاندووە.
مرۆڤی ئازادیخوازیی بەرپرسیار بەرانبەر بە نەتەوەکەی، ئاوا ئیرادەی تێکشکا و ترسا و دروستدەکاتەوە و گەلەکەی
بە زیدوویی و بزووتنەوەکەی دەگەشێنێتەوە، نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، کەسایەتی وەک حەسیبیان گەرەکە، نەک سەرکردەیەتی داڕزاوی خۆ سەپێنەری، جەردە و کورد تاڵانکەری وەک ئەوانەی باشوورو ڕۆژھەڵات.

پرسیارێکی بنەڕەتی؟
ئایا کۆمەڵگای کوردی لە باشوور و ڕۆژھەڵاتدا پێویستیان بە دەستەیەک ھەیە کە خەت و نیشانیان بۆ دیاری بکات؟
بە بڕوای من نەخێرو بەڵێ!!.
بۆچی نەخێر؟
ئەگەر مەبەست لەو دەستانە، حیزبە کلاسیکییە چل- پەنجاساڵییەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی نیشتمانە، بێگومان ھەزار جاران نەخێر، پێویست بەوەناکات ھۆکانتان بۆ بگێڕمەوە ھەموو کوردێکی کوردستانی شەرافەتمەند لەباشوور و ڕۆژھەڵاتدا مێژووی ئەو چل- پەنجاساڵییەی ئەو دەستە و تاقمانە دەناسێت و بەو بڕوایە گەیشتووە کەئەگەر ئەم دەستە و تاقمانە نەبانایە، بزووتنەوە ئازادیخوازییەکەی نەتەوەکەمان ئێستا تۆکمەتر و یەکگرتووتر دەبوو.
ھەر لەم سی ساڵی قەڕنی بیست و یەکەیان بڕوانن بەسە بۆ ئەوەی ئەوان ھەر قسەیەکیان کرد، ئێوە پێچەوانەکەی
بە دروست بزانن، ئەو کوردەشی خۆی بەوە تەفرە بدات کە ئەو دەستە و تاقمانە ( شەھیدیان ) داوە، ھەروەک
سەرکردەیەتی حیزبەکان ھەمیشە، ئەم وشەیە وەک بنێشت دەجوون، ئەوا چاو دەنووقێنێ لەوەی کە ئەو کەسانەی 
لەشەڕی سەرکردەیەتی ئەم حیزبانەدا کوژران، لە پێناوی مەرامی دەروونی پیسی سەرکردەی حیزبەکاندا گیانیان 
لەدەست داوە.
لە دوای ڕاپەڕینەوە، سەرکردەیەتی باشوور کە دەستیان لە کورسییەکەی فەرمانڕانیی باشوور گیر بوو، پلانی سی ساڵەیان داڕشت کە بریتی بوو لە سێ قۆناغ:
١- دەساڵی یەکەم، ساوا بوون و پێویستیان بە شیر بوو!!
٢- دەساڵی دووەم، براکان سەرکردەیەتی مەلایی و جەلالی و وردە حیزبەکانی پاشکۆیان تووشی شەڕی ناوخۆکرد و 
ناچاریان کردن کە خوێنی دەیان ھەزار کورد، بڕێژن!!.
٣- دەساڵی سێیەم، داعش ھاتوو، سەرکردەیەتی حیزبەکانی ناچارکرد، پارەی نەوتەکە و خەزێنەی ھاتوو لەبەغداوە بۆ شەڕی داعش سەرف بکەن!!.
وەڵامەکان:
١- ساوابوون و پێویستیان بە شیر بوو، بەڵام زەوییان وەکو حەڵوا قووت دەدا  و نەوتیشیان وەکو پێپسی کۆلادەخواردەوە
٢- کاتێک ئەمریکا چاوی لێ سوورکردنەوە و بە زۆر دەستی پێخستنە ناو دەستی یەکتر و پێیووتن: باشوور بەخاک و خەڵکەوە وەک برا دابەشی کەن، کاغەزی سپیان بۆ یەکتر واژۆ کرد.
٣- کاتێک داعش ھێرشی دەکرد و پێشمەرگە ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکران، کوڕانی سەرکردەی حیزبەکان وپلەدارە سەربازییەکان، چەکە پێشکەوتووەکانی لە ھاوپەیمانان وەریانگرتبوو، بە قاچاغ دەیان فرۆشتەوە بە داعش، تەنانەت منداڵانی سەرمایەدارە ھەڵتۆقیوەکانی دوای ڕاپەڕینی باشوور کە ھەریەکەیان سەر بە بەرەیەک بوون جەلالی بێت یا مەلایی، دیاریان دەنارد بۆ داعشییەکان و .....ھتد.
ئەو شەڕانەی سەرکردەیەتی حیزبەکان کردیان و لە دوایدا کە لەسەر پلە و پۆست و خەزنەکەی باشوور ڕێکەووتن، خستیانە ملی براکان و وتیان ئێمە بێ تاوان بووین، ئەمە تاوانی نەتەوەیی نییە؟!.
لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە تورک لە باشووردا تۆوی بڕابوو، بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە باشوور بووە
قەتڵگای خوشکوبرا ئازادیخوازەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و جەولانگای میت و ئیتلاعات، ئەمە تاوانی نەتەوەیی نییە؟!.
جا کوردێک مابێت و ئەم ھەموو تاوانانەی سەرکردەیەتی دەستەوتاقمەکانی باشوور و ڕۆژھەڵات نەبینێ و خۆی لێنەبان بکات، بێگوومان موویەک لە ماستەکەیدا ھەیە، هەروەک سەرکردەیەتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چاویان لێ پۆشی.
ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی حسەین یەزدان( شەیتان) پەنام بینی، دەیووت: ئێمە بۆیە لە باشوورین بۆ شەڕ لەگەڵداعشدا 
ماوینەتەوە!!.
ئەو چەکدارە تەفرەدراوانەی ژێر ڕکێفی خۆی ناونابوو: یەکینەکانی سپای میللی کوردستان، ئێوە دەزانن وشەی سپای میللی لە کۆماری کوردستانەوە قەرز کردووە و وشەی یەکینەکانیش، لە خوشکەکانی یەپەگە و یەپەژەوە، دەنا داعش لە شەنگال بوون و قەتڵعامی یەزیدییەکانیان کرد و نە سپای مەلایەکان بەرانبەریان وەستانەوە و نە حسەین یەزدان پەناکان، کەناڵی VOA یش دەزانێ چەکوش لە کام بزمارە دەدات!!.
ئەمانەن حیزب و تاقم و دەستە و بەرپرس و سیاسی ئێستا و ڕابووردی باشوور و ڕۆژھەڵات، ماوەیەک لەمەوبەریش گوێتان لە ھیجری بوو کە چۆن ئەو خوشک و برا ئازادیخوازانەی ڕۆژھەڵاتی نیشتمانی ئێمەی بەوە تاوانبارکرد کە 
پەلامار دەدەن و توند و تیژیی بەکار دێنن بەرانبەر، ھێزە بەستەزمانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران!!.
ئەمڕۆش حسیەین شەیتان پەنا، ئەو قسە پووچەی دووبارەکردەوە و وتی: ئارام بن و توند و تیژیی مەکەن!!.

ھاوبیرانم، ھەڤاڵانم، ھاوڕێیانی کوردستانی ڕۆژھەڵاتی داگیرساوم، وەک لە وتارەکانی پێسوودا باسم کردوە:
١- ڕۆژھەڵات مەڵبەندی بیری کوردایەتی و ناوەندی کلتووری کوردەوارییە.
٢- بیری ئێوە، ڕەفتاری ئێوە، خواستی ئێوە، ڕاپەڕینی ئێوە و بەرخۆدانی کوردستانی ئێوە چەندین قۆناغ لە پێش بیرکردنەوەی کۆن و ھەڵوێستی ناکوردستانی دەستە و تاقمەکانی ڕۆژھەڵاتەوەیە، ئەوسەرکردەیەتییە کلاسیک و بنەماڵەییانە چیان بزڕکاند، پێچەوانەکەی دروستە.
٣- تێکۆشانی کوردستانی ئێوە ھێز و تین دەبەخشێت بە ئیرادەی کۆت کراوی کوردانی باشوور، ھاکە لەدووپارچەی 
نیشتماندا ( ئەم دیو و ئەو دیو) شۆڕشی یەکگرتنەوەی خاکی نیشتمان و دامەزراندنی دادگای گەل بۆسەرکردەیەتی ئەو 
دەستە و تاقمانەی باشوورو ڕۆژھەڵات، مەشخەڵی مژدەی ئازادیی نیشتمانی کوردیان، داگیرساند.
٤- ھەرگیزا و ھەرگیز مەچنە ژێر باری مەرج و قسەی بۆشی سەرکردەیەتی تاقمەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتەوە، زۆر ئاگاداربن، چەکدارەکانی حیزبەکان و پلانەکانی سەرکردەیەتی باشوور بناسنەوە، ئەوان لە ڕاپەڕینەکەتان تۆقیوون وھەوڵ دەدەن بە لاڕێدا بتان بەن.
٥- مەرج مەرجی ئێوەیە وھەر تاقمێک، وەک دەستەی مەدەنی، نەک چەکدار قەبووڵی دەکات، دەتوانێ ببێتبە بەشێک لە بەرخۆدانی گەل، ئەوەش بۆی قووت ناچێت، پاسپۆرتە ئەوروپاییەکەی ھەڵگرێ و نەبێتە ڕێگر لە بەردەم تێکۆشانە کوردستانییەکەتاندا، ئەزموونی باشوور، قێزەوون و پیس و ناشرین و نەفرەت لێکراوە، ئێوە لەوە وشیارترن. بیرتان نەچێت، ھەموو سەرکردەیەتی تاقمەکانی باشوور، بە ھەزارا داو بە دەزگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گرێدراون و نوێنەرانی بڕواپێکراوی دەزگا ھەواڵ گرییەکانن.
٦- بۆ ڕێخستنی تۆکمەتری ڕاپەڕینەکەتان و باشترسەرپەرشتی کردنی بزووتنەوە کوردستانییەکەتان، ئەنجوومەنە گەلییەکان دیاری بکەن تا ھەر دەستەیەکی گەل بە ئەرکی خۆی ھەڵبسێت و لە ئێستاوە، ئەو ڕەوشی بەڕێوەبردنەڕاھێنان بکەن کە خۆتان خۆتان بەڕێوەبەرن.
٧- بگەڕێن ئەو( حەسیب)انەی ناوخۆتان بدۆزنەوە و سوود لە توانا و ژێرێتی و دڵسۆزیان بۆ نیشتمانی کورد وەربگرن و نەوەیەکی ڕێبەریی نوێ پەروەردە بکەن.
٨- ھەربەرەو پێشچوونێکی ئێوە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە تەکان پێدەدات و دوژمن و پاشکۆکانی لە باشوورو ڕۆژھەڵات پاشەکشە پێ دەکات. 
٩- ئێوە خۆتان خەت و نیشان و پلانی شۆڕشەکەی خۆتانن، تیۆری قەبە و فەلسەفەی وشک و منگە منگی حیزبتان پێویست نییە. خاکی زەوتکراوی خۆتانە، کە دەرفەت ڕەخسا، فەرمانڕانیی و دەسەڵاتی خۆتان بەر لە ھەرکەس بەخۆتان ڕەوایە، نە ستەم لەکەس دەکەن و نە پێشێلی مافی کەس، دەرکردنی داگیرکەر لەسەر خاکی داگیکراوئەرکی ھەموو 
کوردستانییەکی شەرافەتمەندە.
١٠- مانەوەتان بۆ ئایندەی نەتەوەکەتان، پێویستییەکی ژیان و ژیارییە، تاکتیکی دەستوەشاندن و دەربازبوون فێربن و 
گیانی ئێوە بۆ نەتەوەکە بەنرخ و داواکراوە لێتان، شۆڕشەکەتان کوردستانی و ژیانبەخشە و نیشتمان ماڵی ئێوە و مافی ئێوە و پیرۆزکراوی ئێوەیە.
بەرخۆدان بەردەوامە....... .ڕاپەڕین و وشیاربوونەوەی کوردستانی نەتەوەکەمن بۆ دواوە ناگەڕیتەوە....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە