تێرامان و ناساندنی کچە گەریلا وەک ئەوە ی کە هەن

Wednesday, 16/11/2022, 20:55

4411 بینراوە


یادێک بۆ شیرین عەلمهولی کە بەدەستی کۆماری سێدارە ی ئیسلامی لە ئێران لە سێدارە درا لە ساڵی 2007 دا.. 
ئەم بابەتە دەنووسم لەگەڵ یادی هاوڕێیەکی کچە گەریلای کادر و هەڵگری یەکەمینی خولی کادرانی پکک لە قەندیل، خەڵات کردنی لەلایەن خوودی ڕابەری رۆحی  بزافی گەریلاوە  عەبودوڵا ئوچالان..
پکک هێزیکە،  پێکهاتەی ئەندامەکانی تەواو لە هەردوو ڕەگەزە..
ئەو تێکەڵیە لە شاخ و دوور لە کەسوکار و هەڕەشەی برا و باوک و سەرۆک خێڵ، یا ترس لە خودا و ئاین قیامەت و لێپرسینەوە لە رۆژی حەشردا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینی تا ئەم ساتە تاکە یەک بەڵگەش لەبەردەستدا نییە کە کارێکی ئابڕووبەرانە لە نێوان ئەو دووڕەگەزەدا ڕووی دابێت، یا کچیک بەهۆکاری ئەو توهمەتی شەرەف لەو شاخە ڕەمی کرابێت.
بە پێچەوانەوە لە نێو هەموو ڕێکراوەکانی تری کوردستانەوە، بە ڕێکخراوە گۆشکراوەکان بە ئاینی و  ئایدیا ئیسلامی و خودا پەرستی و داوێن پاکی و ڕەوشت بەرزی، بەڵام رۆژانە دەیان چیرۆکی ئیغتیساب کردن و لاقە کردنی ئەندامەکانیان لەناو یەکتردا بەر گوێمان دەکەوێت...
تاکە هێزێکی سیاسی و سەربازی و پارتیزانیە پکک و گەریلا،  کە نموونەی ئەم جۆرە لە رەقت و بزاڤە چەکداریە سیاسی و سەربازیە،  تا ئێستە لە جیهاندا نییە..
کچانی ئەوروپی بەهەموو ئازادی و سەربەستیەی کە هەیانە، هێشتا پێیان وایە لە ئاست گەورەیی و هوشیاری زهنی کچانی گەریلادا نین و نابن..
کچانی ئەوروپی ڕەمز و خەبات و سیمبڵی ئازایەتی گەریلاکان دەخەنە سەر سنگیان لە کاتی ئەو  موناسەبە تایبەتانەی بۆ ئەم بوارە تەرخان دەکرێت و نمایش دەکرێت..
کچانی گەریلا بەجۆرێک پەروەردە دەکرێت کە لە هیچ بوارێکدا خۆی لە کوڕ یا ڕەگەزی نێر، بە کەمتر و لاوازتر نەبینێت..
پێم باشە وەک وەفایە بۆ یەکێک لەو کچانەی گەریلا باسیک بگێڕمەوە...
کچە کادرێکی پککم دەناسی، لەسەردانێکمدا بۆ کوردستان بڕیار بوو لە سلێمانی یەکتر ببینین، یەکێک بوو لەوانەی ئاپۆ بەدەستی خۆی خەڵاتی کێبڕکێی یەکەمی دەورەی کادری پپکی پێدرابوو..
بەهۆکاری هەژاری و نەداری دەستبەرداری خویندن ببوو، تا چوای سەرەتایی خوێندبوو، دوای گەڕانەوەی لە دەورەی کادری پکک و دێتەوە شارۆچکەیە خۆی (خەڵکی ناوچەی ڕانیە )بوو، ئیتر دووبارە دەست بە خویندن دەکاتەوە، لە پۆلی پینج و شەشدا ئەیگووت؛من زۆر گەورەم وەک دایکی قوتابیەکانی تر وەهام ، ئەو کات تەمەنی 24 ساڵێک دەبوو، منداڵەکانی تر هەموو 10- 11 ساڵ بوو، بەردەوام بوو لە خوێندن تا پۆلی پێنجی ئامدەیی ئاگاداری بووم، یەکێک بوو لە قوتابیە زیرەکەکان، پێی باش بوو بەشی یاسا بخوێنێت لە زانکۆ تا بتوانێت لەو ڕێگەیەوە کار لەسەر کێشەکانی کۆمەڵگاو بەتایبەتی کێشەی ژنان بکات و زیاتر بە کێشەکانیان ئاشنا بێت....
لە سلێمانی یەکترمان بینی، کاتی نان خواردنی نیوەڕۆ بوو، چووینە چێشتخانیەک لە شەقامی تووی مەلیک، بیرم نەماوە ناوەکەی بەس ئەو سەرەدەمە ،ساڵی 2009 پێم وابێت یەکێک بوو لە باشترین چێشتخانەکان، من و ئەو و برایەکم، کە ئەویش هات لەگەڵمان، دوای نانخواردن، وەک عادەت و ئسوڵ کە هەم ئێمە دوو کەسین و لە شارێکی ترەوە ئەو هاتووە و دەبێت میوانی ئێمە بێت، دووهەمیش کە منێک لە ئەوروپا گەڕاومەتەوە، چووم پارەی خواردنەکە بدەم، بەڵام زۆری پێناخۆش بوو، ڕێگەی نەدا من بیدەم، ووتی من پارەکەی ئەدەم، هەرواشی کرد، ڕێگەی نەدا کەس پارە بدات و خۆی پارەکەی دا..
 دواتر ووتی؛ ببورە کە ئینکاریم کرد، تۆ ئەم خەڵکە ناناسی؟
دەمێکە لێرە ناژیت و کەم تا زۆر لە قەزعی ئێرە دابڕوایت، ئێستە ئێوە دوو پیاون، منیش ئافرەتێکم، کەو بەجۆرە هاتووین و ئێوە پارەکە ئەدەن، ئەم خەڵکانە نەزرەی خراپ لەسەر من وەردەگرن ، جارێکی کە گەر هاتمەوە ئەم چێشتخانەیە پێناسەی خراپیان دەبێت لەسەرم، دەبێتە هۆکاری ئەوەی ڕووم نەبێت روو بەم چێشتخانەیدا بکەمەوە...!
دووهەم ووتی؛ ئێمە خۆناکرێت هەر چاوەڕوانی دەستی پیاو بین، وەک ژن دەبێت شان بەشانی پیاو، هەوڵ بدەین جێ دەستمان دیاربێت و کۆمەڵگای پیاو سالاری ئاسەواری نەهێڵین، من خەبات بۆ ئەوە دەکەم هەردوو ڕەگەز لە هەموو ماف و ئەرکێکدا یەکسان بن..
بەڕاستی ئەمە پەوردەی دەستی مەنەفێستی ئاپۆ و زهنی ئاپۆ بوو بۆ گەریلا بوون، بۆیە گەورەترین هێزی ناتۆ ، بە پشتیوانی هەرچی دەزگا جاسووسیە زەبەلاحەکانی جیهانە کەهاوکاریان دەکات، بەڵام ناتوانن چۆک بەو هێزە دابدەن، یا ووریان لاواز بکەن..
بریار بوو لەو یەکتر بینینەدا ڕوبەڕوو دابنیشین و لەسەر رۆڵی ژن و خەباتی کچان لەنێو پککدا ڕاستەخۆ قسە باس بکەین و بە دۆکۆمینت بکرێت..
باسی دووهەم؛ لەسەر کچە گەریلا لە سێدراوەکەی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە
لەوانەیە زۆربەتان ئاشنا بن بە خەبات و گیانفیدایی شیرین عەلەمهولی..
کچە فارسێک، هاوڕێی زیندانی شیرین عەلەمهولی، بە ناوی خاتوو مەهدیە گوڵڕوو، لە باسی شیریندا ئەڵێ:
شیرین بۆ هەموومان پشت و پەنا بوو لە زینداندا، وورەی بە هەموو زیندانیەکان ئەدا وەک کچە کوردێک، ئازار و ئەشکەنجەی زۆری چەشتبوو، بە جۆرێک هەموو جەستەی شین و مۆر ببوەوە، چەند ئێسکێکیان شکانبوو لە ژێر ئەشکەنجەدا، بەڵام ئەو بوێرانەتر خۆی لەبەردەم پاسدار و جەلادەکاندا دەردەختست، هیچ کات ترسم لە نێوچاوانیدا نەدەبینی، زۆر بە وورە بوو، هیوای بە ئایندە و ئازادی کوردستان هەبوو. ئێمەی زیندانی فێری ئازادی جینی ژنان دەکرد، هەر ەئو سەردەمە کە ساڵی 2007 بوو، ئێمەی فێری دروشمی ( ژن . ژیان . ئازادی ) دەکرد، کە پێم وابوو ئەو دروشمە لە چیا لە ڕابەری شۆڕشەکەیانی وەرگرتبوو...
دواتر ئەڵێ؛ من ئازاد کرام، بەڵام دوای چوار مانگ دووبارە زیندانی کرامەوە، بینیم شیرین هەر لە زیندان بوو، بە وورەی زیاتر لە پێشوو بینیمەوە، پاسدارەکان دەیانزانی لەگەڵ من هاوڕیەتی زۆر نزیکە، پێس ەهفتەیەک بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام ئەو هەر بە ئومێدی ئایندەوە تا ئەو ساتەی بردیان بۆ سێدارە وورەی بە ئێمە ئەدا، کاتێک بدیمانم بۆ چارەسەری تەندروستی لە زیندان، پاسدارێک پێی ووتم ، ئەو هاوڕێیەتان کە دوو رۆژ پیش ئێستە لە سیدارە درا، زۆر بە وورەیەک پۆڵایینەوە چووە بەر پەتی سیدارە، تا ئێستە کەسم بەو جۆرە نەبینووە هێندە بووێر بووبێت، ئەڵێ؛ ئیتر من بەمە زیاتر عاشقی بووم و زانیم کە شیرین هەتا بۆ کاتی مردنیش بی باک بووە لە بەردەم سزای جەلادەکاندا...
شیرین دوای ئەوەی لە ناوجەرگەی پایتەختی دوژمن لە شاری تاران ، چالاکیەکی گەورە ئەنجام ئەدات، دوای ئەنجامدانی چالاکیەکە لە نزیکی ئەو جێگەیە دەسگیر دەکرێت لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە ساڵی 2007 دا..
شیرین خەڵکی گوندیک بووە، کە کچان رێگەی پێنەدروە بچنە قوتابخانە، خۆی خۆی فێری خوێندن و نووسین کردووە و دواتر کە بووە بە گەریلا زیاتر مەجالی بۆ رەخساوە درێژە بە فراوانی فکری و هزری خۆی بدات و بەردەوام خەریکی خویندنەوە پەرتووکی فەلسەفی و زاسنی و کۆمەڵناسی بووە..
شێرکۆ بێکەس؛ لە هۆنراوەیەکدا بە ناوی سێدارە، باس لە گەورەیی شیرین عەلەمهولی دەکات:
لەم بەیانیەوە گەورەترین باخچەی مەهاد
بوو بە شیرینی عەلەمهولی
من ئیتر لەمڕۆوە
عاشقی چاوانی شیرینی عەلەمهولیم
لەمڕۆوە هەرچی شیعرم هەیە
ئەیان کەم بە گوڵی گۆرانی
بۆ باڵای شیرینی عەلەمهولی
لە ئێستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم
لە ئێستەوە من نینۆکی پەنجەی ئەوم
لە ئێستەوە من دەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی
کەدواجار لە پێی کرد و، پێی چووە سەر سێدارە..
لە ئێستاوە من بازنەی دەستی بە جێماوی شیرینی عەلەمهولیم
گوارەی بەجێماوی ئەوم..
خەونی بەجێماوی ئەوم..
من ئێستا بووم بە جانتا بچکۆلانەکەی دەستی شیریینی عەلەمهولی..
بە شانەی قژی و بە ئاوینەی تەماشای و
من ئێستا بووم بە دوا تیکە نانی بەجێماوی و
بە دوا نامەی نیوەشەوی و..
من ئێستە بووم بە خۆڵی ژێر پێڵاوەکەی شیرین عەلەمهولی
کۆترە سوورەکان وا ئەڵێن!
کۆماری سێدارەی ئیسلامی، چی لە سیدارە نەدا؟
ئەوەی ناتوانێت لە سێدارەی بدات
ئایندەیە و ئازادی..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە