ژنانی ناوکۆمەڵە (کۆمەڵەکان)

Thursday, 17/11/2022, 19:00

4654 بینراوە


ئەگەر دەستپێکی هەر سەرهەڵدان وشۆڕشێک گرینگ بێ،بەرەوامیی ئەو سەرهەڵدان وشۆڕشە گرینگترە.هەڵگیرسانی شۆڕش وسەرهەڵدان بە گووتنی درووشمی قەببە قەببە ئاگاتە ئامانج.شۆڕش وئاڵوگۆڕەکانی بن چینەیی کاری کەسانێکە کە لەناو سیستمی بەڕێوەبەریی هەر حیزب وسازمانێكدابن سەرەتا دەبێ ئاڵوگۆڕ لە خۆیانەوە دەست پێدەکەن.بەرپرسیی حیزبیی یان سازمانیی هەر ڕێبازێک ناىێتە بەڵا، خۆسەپێن،نا بێتە خۆویست، ناىێتە دیکتاتۆڕ،نابێتە دەسەڵاتدارێکی هەتاهەتایی.بەرپرسایەتی ودەسەڵات لە هەر سیستمێکی سیاسییدا یان حیزىێکی سیاسیی دەستاودەستی پێ نەکرا،دەىێ فاتیحا بۆ ئەو سیستمە بخوازرێ.بۆ نموونە: کۆمەڵەکانی زڕگوێزوەک حیزبی بنەماڵەیان بەسەرهاتووە،دەسەڵات لە باشووری کوردستان لە ژێڕ چەنگی ئەو دووبنەماڵەیە خەریکە دادەڕزێ ورۆژ لە رۆژ لاوازتر دەبێ.لەناو حیزبی دێمۆکڕاتیشدا /ح،د،ک،ئێران / یش دەستەبەندی وکۆڕو کۆمەڵی تاقمێک پیرسالاری حیزبیی وەهای کردوە کە ئەو حیزبە بەوڕۆژە بگا لە دەیبینین.نە ئاڵوگۆڕ بەسەرخۆیاندا دێنن،نەڕێگادەدرێ جیڵێکی نوێ جێگایان بگرێتەوە.

ژنانی ناوکۆمەڵەکان:

هەرحیزب یان رێکخراوەیەک کە لە رابوردووداژیان بکاوبیر لە ئێستێ وداهاتوونەکاتەوە ودەگەڵ رێگوزەریی زەمان هەنگاو نەنێ وێنەی شەتاوێکی بەسەردێ کە چواردەوەری گیراوە ورێگار دەربازبونی نییە،بۆیە هێدی هێدی بەرەو توانەوە هەنگاودەنێ وئەوەی کە لەسەری دەبێتە ماڵ،یان خەبات،یان تێکۆشان،بیرەوەریەکانی رابوردوویەتی کە بە نەرمیی تۆزیی رۆژگاردایدەپۆشێ وبەرە ولاوازیی ولە ناوچون دەچێ.
ئەوەی لە وڵاتی ئێڕان روویداشۆڕش نەبوو،چۆن تایبەتمەندیی هیچ شۆڕشێک گەڕآنەوە نییە بۆ رابوردوو.ئاڵوگۆڕی بنەرەتیە بۆ سازدانی ژیانێکی نوێ.بەواتایەکی دیکە هەر دواکەتوویی وپاشوەڕۆیی لە ریشەدا هەڵدەتەکێ وتازەگەریی لەناو سیستمی داهاتووی ژیان دەست پێدەکا.ئەورێکارانە لە کۆماری ئیسلامیدا روویان نەداوە.
لە پاش رووخانی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی لە ئێڕان،لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش حیزب وسازمان وگرووپگەلێکی جۆراوجۆربە ئیدئۆلۆژیای هەمەڕەنگ هەڵتۆقین ودەستیان بەکاروخەباتی خۆیان کرد.ئەوەی کە بۆ خۆیان پێیان خۆش بوو بەرێوەیان دەبرد.لە ناو ڕێکخراوەکاندا رێکخراوەی / کۆمەڵە، یان حیزبی کۆمەڵەی کوردستان/ یش بەدرووشمگەلی بریقەداربۆ چارەسەیی کێشەی کورد تێدەکۆشآن.
لەناو ئەو حیزبەداکەسانی گەنج وخوێن گەرم وتژی لە هەیەجان وهەڵچوون بەشداربون.سوسیالیزمی داماوی ئەو سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتیان پێ سوسیال ئیمپڕیالیزم پێناسە دەکردورێبازیان مائۆییزمێکی ئاگراوی بووکە وەک سەردێڕی خەبات وبەرنامەی حیزبیی خۆیان رەچاویان دەکرد.مائۆییزمێک کە نەوەد، لە سەتای کۆمەڵگا دەگەڵی ئاشنا نەبووە!
لەناو ئەو تاقمە گەنجەدا،تاقمێکی بچووک وساویلکەی ژن یان کچ ببوونە چەکداروپێشمەرگە وهۆگریی کۆمەڵە.رەنگە لە هیندێک شآر وێنەی شآرەکانی دیکە پێشمەرگەی ژن یان کچ بە شێوەی پێشمەرگایەتی وەک ئەندام وەرگیرابن.
بەشداربونی کوڕیان کچ یان ژن،لە هەرحەڕەکەتێکی رزگاریخوازیداگرینگیەکی تایبەت بەخۆی هەیە.بەتایبەت لە جوغڕافیایەکی هەستیاری وەک خاکی کوردستان.لەوەش گرینگترپەرەپێدانی رێکخستنی کچان یان ژنانە کە پێویستیی بە سیستمێکی پەروەردەیی وڕآهێنانی سەردەمیانە هەیە.ئەوکارەش بە هەستوسۆزوهەڵچوون ناگاتە مەبەست.ڕێک ئەوەی کە لە ناو کۆمەڵە دارووی داوسەرئەنجامەکەشی لێكترازان وپچڕ پچر بونی ئەو حیزبەیە لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستانی ئێڕان،قەتیس ماونەوە لە ناو کەمپەکاندادە بۆتە هۆی ئاڵؤزیی باری دەروونی ژنانی ناو کۆمەڵە،کە ئێستێ بە کۆمەڵەکان دابەشبون وبەوناوە بانگ دەکرێن!هێرش وهەڕەشەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیش لە ژێڕ سای دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوزیش ئەوەندەی دیکە بارودۆخەکەی مەترسیدارتر کردوە!
زۆر جارلە کەسانی رێبەرایەتی کۆمەڵەو ئەندامەکانیانم بیستووە کە دەڵێن،کۆمەڵەی لە ناوحیزبە کوردیەکانی ئێراندا یەکەم حیزب بووە کە ژن یان کچی چەکدارکردوە وکردوویەتی پێشمەرگە.ئەوەراست یان نا قسەی لەسەرناکەم.ئەوەی گرینگە دەبی سرنجی بدرێتێ چەکدارکردنی کچ یان ژن لە ناوکۆمەڵەداکام دەستکەوتی بۆ کورد بەدی هێناوە؟بۆ نەکرا درێژە بەوکارە بدرێ؟ئەدی کوائەڕتەشی ژنتان؟چەند هەزار ژن ئێستێ لە ریزی کۆمەڵەکانداهەن کە چەکیان دەشآن دایە؟
بەرپرسانی تەواوی کۆمەڵەکان لە پەروەردەکردنی خۆیانداکەموکورتیان هەیە وتوانای یەکگرتنەوەیان نییە،ناتوانن خۆیان ڕیک بخەنەوە ودەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی سەردەمداهەنگاو بنێن.ئەدی چۆن دەتوانن ژن یان کچ پەروەردەبکەن
وهێزێکی بەتوانایان لێ بەرهەم بێنن.تاقمێک لە کۆنە کۆمەڵەکانی هەندەران لەسەر فەیسبوک هەرئەوەندەیان ماوە بڵێن:پاڕتی کرێکارانی کوردستان لە ئێمە فێڕبووە کە ئەڕتەشێک لە ژن بەرهەم بێنێ!
کۆمەڵە / کۆمەڵەکان / توانیان ژن یان کچ چەکداربکەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان.بەڵام نەیانتوانی ئەو بەشە گرینگەی ناوکۆمەڵگاپەروەردە بکەن،هۆیەکەی ئەوە بووکە لەبەر ناکۆکی ودەست بەسەرداگرن بە دەسەڵات ئەو ئەرکەیان نەگەیاندە ئامانج.بۆیە لەکۆتاییدا زۆرینەی پێشمەرگەکانی کچ لە ناوکۆمەڵەکان وەدووی ژیانی هاوسەرگیریی خۆیان کەوتن ووازیان لە سیاسەت هێنا.
کۆمەڵە / کۆمەڵەکان /دەڵێن،ئێمە لەسەرەتای دامەزراندنمانداچەکداری کچ یان ژنمان دەگەڵ بووە.بۆیە درووشمی،ژن ،ژیان ،ئازادی،درووشمی ئێمەش بووە،بەڵام / بەجۆرێکی دیکە/ !ئەو جۆرەی کە من تێی ناگەم!رەنگە مەبەستیان جۆرێک لە ژیانی کەمپنشینی بووبێ.
دواچارەنووسی چەکدارە ژنەکانی ناو کۆمەڵە لە کاتی خۆیدا لە بەرنەبوونی پلان وپەروەرنەکردنیان،یان تەسلیمی ئێڕان بون،یان خۆرادەستکردنی عەوڵای موهتەدی بە خواستەکانی جەلال تاڵەبانی بووکە جێگایان پێ لێژکرا،یان روویان لە هەندەران کرد،یان شەهیدبون.

دەریا سەرابی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە