رێ و رێبازی قاسملوو

Sunday, 20/11/2022, 17:47

3679 بینراوە


بۆ یەکەمین جار لە حیزبی توودەی ئیڕاندادەستی بە چالاکیی سیاسی کردوە.پاشی چەند ساڵێک بە هۆی ئەوەی گرفتی سیاسی وشەخسیی دەگەڵ ئەندامانی ئەو حیزبەدا هەبووە وهەروەها بە هۆی پەیوەندی کردنی دەگەڵ حیزبی بەعس وسەددام لەوحیزبەدا دەرکراوە.ئەوسەردەم حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان لقێکی کوردستانی بووە لە حیزبی توودە،قاسملووش کە ناردرایە کوردستانی ئێڕان خۆی خزاندە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ودوای کۆنگەرەی ٢ی ئەو حیزبەوکۆنگەرەی ٣ی ئەو حیزبە بە بەستنی کۆنگرەی ٤ی ئەو حیزبە دوای رووخانی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی جڵەوی ئەوحیزبە بە یارمەتیی کەسانی نزیک بەخۆی بە دەستەوەگرت وتا کاتی ترۆرکردنەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەبووکە بەزبری دەنگە لایەنگرەکانی خۆی وبە فێڵوگزەی حیزبیی توانی وەک سکرتێڕی ئەو حیزبە درێژە بە ژیانی حیزبیی بدا.کارنامەی دەساڵ لە بەڕێوەبردنی حیزبی دێمۆکڕات ...بە سکرتێڕیی قاسملووسرنجڕاکێشە.
رێ ورێبازی شەڕئەنگیزیی!
ئەورۆژانە لە کاتی بە خاکپاردنی تەرمی شەهێدێک لە ئارامگەی شاری مهاباد،لەناوئاپۆڕای خۆپیشاندانەکاندا درووشمی،قاسملوو،قاسملوو،رێگات درێژەی هەیە بۆ چەند جارێک دەگووترایەوە.بەراستی وێگاورێبازیی قاسملوو،چۆن بووە کە دەبێ درێژەی پێ بدرێ ، تەنانەت لەناوحیزبەکەی خۆشیانداکاتی بەستنی کۆڕوکۆبوونەوەی حیزیی ئەو درووشمە دووپات دەبێتەوە؟لێرەوە بە کورتی باسی لێ ئەکەم.
دوای رووخانی شای ئێڕان،حیزبەکانی ئەوبەشە لە وڵات وەک مفتخۆرێک هاتنەوە سەر حازریی،بە بێ ئەوەی هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریان پێ بێ،جگە لە قسەی زل وئاژاوەی ناوخۆیی.
قاسملووبۆ خۆی کۆنە توودەیی بوو،رقی لە هەر کەس بایە دەیگووت توودەیی وجاشە دەبێ بکوژرێ!هیچکات لەسەر ترۆروکوشتنی جودابیران بۆ جارێکیش وەدەنگ نەهات.
دوو:زۆر حەولدرالە شاری نەغەدە شەڕ لە نێوان کوردوئازەری هەڵنەگیرسێ،سەرهیشکیی قاسملوووهاوبیرەکانی شەڕێکی بێواتاوماڵوێرانکەریی لە نێوان ئازەری وکورد هەڵگیرساندولە کۆتاییشدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.
سێ:شەڕ دەگەڵ کۆمەڵە بۆ ماوی نزیک بە چوارساڵ وبەکوشتدانی سەدان رۆڵەی کورد بە دەست یەکتریەکێک لە ئاکارەکانی قاسملووبوو.مرۆڤ کاتێک ئەو نامەیەی قاسملووکە ببۆ هاوڕێیانی خۆی بەناوی ئاژوان بە دەستخەتی خۆی نووسیویەتی، دەخوێنێتەوە سەری سووڕ دەمێنێ کە کەسێکی خوێندەواربەوشێوەیە هانی منداڵی کورد بداتا هاونیشتمانیی خۆی بکوژێ!
چوار:شەڕێکی دیکەی خوێناوی دەگەڵ لایەنی جوێ بۆوە لە حیزبی دێمۆکڕات لەسەر ناوی،رێبەرایەتی شۆڕشگێڕیەکێكە دیکە لە دەستکەوتە قرێژەکانی قاسملووکە وەک رێگاورێبازی قاسملوو درووشمی بۆ دەدرێ.
پێنج:شەڕ دەگەڵ سپای رزگاری ولایەنگرەکانیان.
شەش:شەڕدەگەڵ چریکەفیداییەکان.
حەوت:شەڕدەگەڵ سازمانێک بە ناوی رێگای کارگەر.
هەشت: شەڕی چەکداری دەگەڵ کۆماری ئیسلامی کە هیچ ئاکامێکی جگە لە ماڵوێرانی بۆ کورد تێدا بەدی نەکرا.
نۆ:پەیوەندی راستەخۆ دەگەڵ سەددام وحیزبی بەعس بۆ وەرگرتنی دیناربۆ دوازدەهەزارپێشمەرگە.وەرگرتنی چەک لە سەدام وحیزبی بەعس.
دە:بەناوکردنی سامانی حیزبیی بە ناوی خۆی وپاشان ژنەکەی بە بێ ئەوەی بەرپرسانی حیزبیی لێی ئاگادار بن.وتووێژی نەسرین ژنی قاسملوو،دەگەڵ سایتی پێشمەرگەکان کە بەرێزساڵە نەڵۆسی بەرێوەی دەبا سرنجڕاکێشە،کە لێی دەپرسێ:راستە سەروەتوسامانی حیزبی بە ناوی تۆ کراوە؟بە پێکەنینەوە دەڵێ:جارێ من زیندووم،ئەگەر مردیشم منداڵەکانم دەزانن!
دە:قاسملوو،لە ناو خۆی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک مرۆڤێکی / سەرەڕۆ / هەڵسوکەوتی دەکرد.کە چی لە لای ئورووپاییەکان خۆی وەک کەسێکی باوەڕمەند بە دێمۆکڕاسی وئاشتی خواز دەناساندساڵها دوای ترؤری قاسملوو،مەلاعەوڵای حەسەنزادە (حەیاکی) قاسملووی وەک کەسایەتیەکی سەرەڕۆپێناسە کرد.واتای سەرەڕۆییش زۆر روونە مرۆڤ دەتوانێ لێکی بداتەوە.
خوێنەری وشیار،ئەوەیە رێگاوڕێبازی قاسملوو.درووشمی قاسملوو،قاسملوو،رێگات درێژەی هەیە،لە گۆڕستانی مهاباد کاتی ناشتنی تەرمی شەهیدێک دەبیسترا.ئەوەیە ئەو رێوورێبازە قاسملوو کە دەبێ درێژەی پێ بدرێ؟
سەمەد دەشتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە