تەقینەوەکەی سلێمانی و چەند سەرنجێکی زۆر بەپەلەو پێویست

Sunday, 20/11/2022, 18:17

3717 بینراوە


لەو تەقینەوەی شاری سلێمانی بەدیار کەوت لایەنە پەیوەند دارەکان کەم زانیارین و خۆیان هۆکاری بێسەروبەرین و زۆربوونی قوربانیەکانن.
پێویستە داوای لەهێزی پێشمەرگە یان دژە تیرۆر بکەن خەڵک بەزۆر دووربخەنەوە نەک لەخەڵک بپاڕێنەوەو داوا لەخەڵک بکەن دوور بکەونەوەو شریتی پۆلیسی فسفۆڕی لەچێوەی ئەو ناوچەیە بچەقێنن و خەڵک نەتوانی نێزیک ببنەوە.
ئەو ئۆتۆمبێلە پێکراو و خانوە داڕماوانە دوور نیە جگە لەبریندارو مردوو مولکی خەڵک و موستەمسەکات و پارە و خشڵی تێدابی، خەڵک بەئارەزووی خۆیان دەیپشکنن.
دواتر زیاد لەپێویست میدیای تیڤی و رۆژنامەنووسی ناپرۆفیشناڵی لێیە بەس لەدوای قسەی بێسەروبەری خەڵکن و پەیامەکانیان زۆر بێسوودن. پێش ئەوەی ژیانی بریندارەکان ڕزگار بکەن.
هەر تەقینەوەیەک و داڕمناکی تر قوربانی زیاتری لێ دەکەویتەوە.
سەرنجی بوونی خەڵک هەیە دەستی منداڵەکەشی گرتیە وەک ئەوەی چووبێتە سەیران و بازاڕکردن.
لەدونیایێ لەو حاڵەتانە ناهێڵن کەس لێیان نێزیک بنەوە جگە لەدیفاع مەدەنی و پۆلیس و تیمی فریاگوزاری پزیشکی خێرا.
میدیای تیڤیەکان هۆکارن لەگردکردنەوەی خەڵک لەلێدوان وەرگرتن.
تیمەکانی بەرگری شارستانی زۆر گووناح بوون و زۆر عاتیفی و بێدەسەڵات و بیتاوان دیاربوون کەڕانەهێنراون و خوولی تایبەتیان نەبینیە بۆ ئەو جۆرە ڕووداوە جەرگبڕە ناگەهانانە، زۆریان وەک خەڵک هەر تەماشاکەرن و خەریکی ڕەسم گرتن و قسە کردنن و جگەرەکێشانن کەڕووداوەکەش بەپڕیشکی ئاگر بووە.
دوورنیە یەک هەڵەی بچووکی ناشارەزا لەهەڵگرتن و دەرهینانی بریندارو سووتاوەکان  خوێنپژان(نەزیفی)لێ پەیدا بێت و ژیانی بخاتە مەترسی.
هیچ بەرپرسەک نەبوو لەوێ لێدوان نەداو هیچیشیان یەکیان نەدەگرتەوە، بەرپرس هەبوو لەبۆ هەموو کەناڵەکان قسەی کرد.
لەجیات ئەوەی بەرپرسە باڵاکان هەموو تواناکانیان بەکار بهێنن بۆ ڕزگاری بریندارەکان و دەرهێنانی تەرمەکان، سەرۆکی کۆمار و هەرێم و حکومەت و جێگرو پارێزگار و وەزیرەکان کێبڕکێیتیان لەسەر ناردنی هاوخەمی خۆیان کەهیچی لێ تێناچی و هەر خۆ دەرخستن و دەفعل بەڵایە هەتا لەئاییندە تووشی ڕەخنەو سەرزەنشت نەبن لەزۆری کەم و کووڕیەکانیان کەهەر خۆیان لەبەڕيوەبردنی وڵات نەزان و کەمتەر غەمن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە