* براكانی ئه‌م گه‌له له باشوور و ته‌نانه‌ت له باكوور و ررژئاوای كوردستانیش سه‌رقاڵی ململانێ و كێشه‌ی بێ ئه‌رزش و پرو پوچ و هیچوپوچه نێوخۆییه‌كانی خۆیانن و هه‌ر یه‌كه و گیرۆده‌ی ده‌ستی وڵاتێكه و فه‌رمانی لێ وه‌رده‌گرێت ( ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی و ناسه‌ربه‌خۆیی بریاردانیان) و په‌یوه‌ستن به‌و ولاتانه‌وه و ناتوانن جموجوڵًێك بكه‌ن له قازانجی ستراتیجیه‌تی پرسی كورد بێت.
*ده‌ركه‌وت مردنی ژینا هاوشێوه‌ی بوعه‌زیزیش نیه و شۆرشێكی تاكه له مێژووی هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و، بێ پشتوپهنایی كۆڵی پێنه‌داون تا دێت له رووی ژماره و نه‌وعیشه‌وه فراوانتر ده‌بێت و ئه‌و خه‌ڵكه بێ سڵكردنه‌وه له هیچ شتێك قوربانی زیاتر ده‌ده‌ن و شێلگیرانه بۆ پێشه‌وه دهرٍۆن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه پاش نزیكه‌ی دوو مانگ خه‌ڵكی نارازی هیچ یارمه‌تیه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه و كۆڵی نه‌داوه كه‌چی رژێمێك به‌و هه‌موو توانا و ئیمكانیاته مادی و مه‌عنه‌ویه‌ی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن نه‌وت و غازه‌وه ( وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر هاوكێشه جیهانیهكیانی ئه‌مرۆی پاش شه‌ری روسیا و ئۆكرانیا) یارمه‌تی ده‌ره‌كی له لایه‌ن حزبوڵای لوبنان و حزبهڵای عێراق و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن پێیدهكات و ئێستاش به ئاگرو ئاسن نه یتوانیوه ئه‌م ناره‌زایه‌تیه یان شۆرشه كۆتایی پێ بێنێت. بۆیه تا ئێستا ئه‌وه‌ی روونه ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆرشه ئا له‌م ئان‌وسات و كاته‌دا بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش ساردی تێدا به‌دیبكرێت به‌ڵام گۆرانێكی وای به‌سه‌ر ئێًراندا هیًَناوه كه جارێكی دیكه ئه‌م وڵاته وه‌كو خۆی لێنایه‌ته‌وه.
بوغرایی رژێم كه سه‌ره‌تا ته‌نها به كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند هاورێیه‌كی ژینای له‌قه‌ڵه‌م دا و دواتر به ئاژاوه‌گێران ناویهێنا و ئینجا هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه به‌ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌قه‌ڵه‌م بدات. كه بۆی ده‌ركه‌وت شۆرشێكی خودیی پاك و بێگه‌ردی گه‌لانی ئێرانه و بواری هه‌موو بوختان و ناوهێنانێكی به‌ده‌ر له ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه، دانی به شۆرشه‌كه نا. ئێستاش وای لێهاتووه ئه‌م جمهوری ئیسلامیه پێ راناگات پینه‌ی هه‌ڵوێست و قسه‌كانی پێشوتری خۆی بكات و، كه ده‌بینێت ناره‌زایه‌تیه‌ك له فراوانبون دایه و وه‌كو گڵۆڵه‌یه‌كی ئاگر رێگه‌ی خۆی گرتووه و هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌م خۆیدا داده‌ماڵێت و كه‌س ناتوانێت به‌ری لێ بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م دۆستهكانیشیدا زۆر روگیر بووه.