سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دوژمن دەستی بە پارتی و یەکێتییەوە گرتووە!

Wednesday, 23/11/2022, 23:32

5573 بینراوە


پارتی و یەکێتی دوژمن چۆن دەستی پێوەگرتوون، هەر ئاواش نەخشە ڕێگای سوککردنی هەموو شتێکیان بۆکێشاون. 
جەلالی و مەلایی و پارتی و یەکێتی بە ئاشبەتاڵ و خیانەت و هێنانی جەندرمە و پەسدار و سوپای داگیرکەر، هەستی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کوردیان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی لەوتاند. هێڵی خیانەتیان پێش هێڵی شۆڕشگێڕی خست.
دواتر هاتن بەبەرنامە ئەوانەی دوێنی کوڕی هەژار بوون و چەکیان بۆ ئازادی خستە سەرشانیان یەک  یەک دەرگای گەندەڵیان لەسەر کردنەوە، بە پارەی گەندەڵی فێری شەرواڵ پیسی و بێ ئەخلاقیان کردن. وردە وردە لای کۆمەڵگا ناشرین و نابوت بوون. 
ئینجا هاتن جاش و ئەنفالچی و شەهید و  قوربانیان تێکەڵی یەکتری کرد، کەس و کاری شەهید و ئەنفالیان فێری پاڕانەوە و کڕوزانەوە بۆ موچەکرد، وردە وردە شەهید ئەنفالیشیان لای جیلی نوێ ناشرین کرد، وایان لە گەنج کرد، کە گاڵتە بە ئەنفال و شەهید بکات. نوکتەیان لەسەر بکەن.
ئینجا دەستیان برد بۆ پەروەردە، لە ڕێگای پەروەردەوە هەرچی نەخوێنەوارە شەهادەی درۆیان بۆ کردن و کردیانن بە شەهادەدار، ئەوەشی لە زانکۆ دەخوێنێت دوای کەمالیاتی وڵاتان بکەوێت. زانکۆیان دابڕی لە زانست. چونکە بەو هەموو ڕیسواکردنی کایەی پەروەردە، هێشتا مناڵە هەژارەکان یەکەم دەهێنن و دەبنە دکتۆر و ئەندازیار، منداڵەکانی ئەوانیش خەریکی شەوە سورەکانن، خاڵین لە رەوشت و مرۆڤبوون. 
دوای ئەمە دەستیان برد بۆ کایەی ئاینی، دینی محمدیان لە خەڵک وەرگرتەوە، دینی تورکی و فارسی و عروبەیان دروست کرد، وایان کردووە گەنجەکان ئەوەندە ئینتمایان بۆ نەتەوەی عەرەب و تورک و فارس هەبێت، ئینتمایان بۆ زمان و کەلتوری کوردی نەبێت و لێی دوور بکەونەوە. کە پێشتر دینداری ئێمە ئینتمایی نیشتمانیان فێری لاوەکان دەکرد.
ئینجا هاتن کۆمەڵێک چالاکوانی ساختەیان دروستکرد، هەر کاتێک ناڕەزایەتی دروست ئەبوو ئەم چالاکوانە ساختانە ئەکەوتنە پێشی خەڵکی ناڕازی و دوای ماوەیک لە باوشی دەسەڵات و تیڤی دەسەڵات دەرەکەوتن، بەمەش باوەڕی خەڵکیان بە چالاکوان لەق کرد. وایان کردو خەڵک تەڕ و وشک پێکەوە بسوتێنێت.
ئینجا دەستیان برد بۆ کایەی ڕۆژنامەوانی، وردە وردە پاڵەوانەکانی کایەی ڕۆژنامەوانی سەریان لە باوشی دەسەڵات وخانەنشینی دەرچوو، بوون بە دەم ڕاستی دەسەڵات، بەناوی ڕەخنەوە پارێزگاری لە گیرفانی خۆیان و ئەم قەوارە سەخیفە بکەن، کە ئینسانی کوردی سوک و ڕیسوا کردوە.  
ئینجا پەرلەمانیان سوک کرد، کۆمەڵێک لۆتی و بێژەر و جنێوفرۆش و دەم پیسی حیزبی و کویلەیان خستوەتە پەرلەمانەوە، سوک و ڕیسوایان کردوە. پەرلەمان تەنها بۆ ئەوە دروستکردوە یاسایان بۆ دەربکات، بۆ سەرکوتی ئازادی و بە یاساکردنی دزیەکانیان.
لە کۆتا کۆتاکاندا کۆمەکی نەوشیروان مستەفایان کرد، هەرچی دەنگی ناڕازییە، نەوشیروان بە ناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، کردیە قوربانی کوڕەکانی خۆی و کۆمەڵێک لە مێگەل، بە دوایدا نەوشیروان هەمووی فرۆشت بە پارتی و یەکێتی. گسکی لە دەنگی ناڕازی دا، ئەمەش وای کرد خەڵکی بڕوای  ئۆپۆزسیوین نەمێنێت و کۆمەڵگای شەلەل کرد. 
ئینجا سوککردنیان پرسی لامەرکەزییەت بوو، پارتی و یەکێتی داهاتی سلێمانیان هەموو بردوەتە هەولێر، دوایش ئەڵێن دەسەڵاتی لامەرکەزیمان داوەتە سلێمانی بۆ خۆیان خزمەت ناکەن؟ ئەم سەخافەتەیان ناو ناوە لامەرکەزێت. بۆنمونە هەموو ئەوانەی دەچن بۆ عەمرە نەفەری پەنجا هەزار دەبێت بدەنە حکومەت، عەمرەکارانی سلێمانیش پارەکانیان ڕاستەوخۆ ئەچێتە سەر ژمارە حیسابی هەولێر. ئەمە مەرکەزێتە نەک لامەرکەزێت. 
دەسەڵات بەمەشەوە نەوەستاوە ئەم بازرگانەیان دروست کردوە خۆیان پارە و زەویان داوەتێ،خۆیان دادگایان خستوەتە خزمەتی پارەی خەڵک بخوات، بۆ ئەوەی ئەو نوزەی ئۆپۆزسیوین کە مابوو بیکوژن. فەرمو تەماشا چۆن بەم یاریی دەستیەوە گاڵتە بەناڕەزایەتی دەکات و سوکی ئەکات. 
لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم پارتی و یەکێتی، بنەماڵە و خێزانی بارزانی فاسد و خائین، چونکە خۆیان خائین بون و دەستکردی دوژمن بون، خۆیان زەلیل و سەرشۆڕبون، ئەمانیش بەبەرنامە کاریان لەسەر زەلیلکردنی کۆمەڵگاکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە