شانۆگەرییە گەمژانەکەی تورکیا

Wednesday, 23/11/2022, 17:15

3209 بینراوە


بە پێی چیرۆکە هەڵبەستراوەکەی تورکیا لە بارەی تەقینەوەکەی ئەستەمبوڵەوە
- کچە تۆمەتبارەکە عەرەبێکی سورییە
- گوایە لە کۆبانێ لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە مەشق پێکراوە
دوایی چۆتە عەفرین کە ناوچەکە لەلایەن چەتەکان و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە کۆنترۆڵ کراوە
- دواتر لە سنووری تورکیا بە قاچاخ لە عەفرینەوە پەڕیوەتەوە
- لە ئەستەنبوڵ جێگیر بووە
دوای هەفتەیەک لە گەیشتنی بە ئەستەمبوڵ جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنی هەڵگرتووە و لە شەقامی ئیستقلال لە نزیک گۆڕەپانی تەقسیم تەقینەوەکەی ئەنجامداوە
- پاشان لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵات و لە شوقەیەک لە نزیک شوێنەکە مایەوە بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات لە کاتی خۆگۆڕین و پۆشینی پیجامە  لەگەڵ 46 کەس بەشداربووانی ئەو تەقینەوەیە دەستگیرکراون.
تۆماری ڤیدیۆیی زیاتر لە 1200 کامێرا لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
ئەو زانیارییانەی میتی تورک، ئەو پرسیارانەی خوارەوەی لێدروست دەبێت، ئەویش ئەوەیە:

- بۆچی  پەکەک کچێکی عەرەبی هەڵبژاردووە، کە رەنگە (خەڵکی سوریا یان سۆماڵیا)بێت، لە کاتێکدا  ئەگەر کوردێک  بوایە، ئەوا وەفای بۆ هێزە کوردییەکان زیاتر دەبوو؟!
- ئەگەر بەڕاستی لە کۆبانێ مەشقی پێکرا بۆچی لە کۆبانییەوە بەقاچاغ نەگەیەنراوەتە تورکیا یان ئەو ناوچانەی کورد کۆنترۆڵیان دەکات، چونکە ئەوانە پارێزراوترەوە بە ناردنیان بۆ عەفرین کە ئەو ناوچەیەی داگیرکەری تورکیا کۆنتڕۆڵی دەکات مەترسی زۆرتری لەسەری!؟
- ئەم کچە چۆن توانی  لەو دوورییەوە، بە قاچاخ لە سنووری سوریاوە بەرەو ئیستەنبووڵ ببڕێت بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی پاسەوان و کاربەدەستێکی تورکیی بێتەوە  بەتایبەتی هیچ پەساپۆرت و بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێنەبووە.
- ئەم کچە چۆن توانی لەماوەیەکی کورتدا هەفتەیەک تێپەڕ نەکات بۆ پاراستنی تەقەمەنی و ئامادەکردنی بۆمب و پشکنینی شوێنەکە و مەسەلە لۆجستییەکانی تر؟
- ئایا گونجاوە بۆ کەسێک کە تەقینەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات لە شوقەیەک لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بمێنێتەوە و هیچ شتێک ڕووی نەدات.
- ئەگەر لە ڕاستیدا نزیکەی 46 کەس لە ئەستەنبوڵ ئامادەبوون کە یارمەتی تۆمەتبارەکەیان داوە و ئەرکیان ئاسان کردووە، بۆچی لەوانە یەکێک نەبوو لەو کەسانەی کە کارەکە ئەنجام بدات لە جیاتی ئەوەی کچێک لە وڵاتێکی ترەوە بهێنێت و مەترسی زیاتر دروست بکات؟
لەکۆتایدا تەنیا دەتوانین بڵێین شانۆگەرییەکی گاڵتەجاڕی تورکیایە کە ئامانج لێی زیاتر دەستدرێژیکردنە بۆ سەر رۆژئاوا و  بۆ سەرکوتکردنی نەیاران و فشارێکی زیاتر لەسەر هەدەپە سەبارەت بەهاوپەیمانی و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و دۆزینەوەی بەهانەیەک بۆ داگیرکاریی.
پارێزەر حوسێن نەعسۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە