لە پەراوێزیی یەکگرتنەوەکەی دووئامۆزادا

Wednesday, 23/11/2022, 22:59

4780 بینراوە



نەتەوەیەکی سەیرین!زووزووچەپلە بۆ سەردەکردە بنکردەی حیزبۆکەکان لێ دەدەین!هەرچی بەسەرمان دێنن خێرا لە بیری دەکەین!ئەوەی لێی تێناگەین مێژوویە.نازانین چمان دەوێ.لە شەڕدائازاین،لە دانوساندندانەزانین ودۆڕاو.هەرچی یئدۆلۆژیای دۆڕآوودواکەوتوویە لەسەرمان تاقی دەکەنەوە.رۆژێک دەمانکەنە مائۆئییست،رۆژێك دەمانکەنە کومونیست،جار جاریش وەەها گیرۆدەی حیزبە ئیسلامیەکانمان دەکەن،دەبینە دەروێشێکی چاووگوێ بەستراوبەرادەیەک کە لە درێژایی پرچمانداسەدان رشک وئەسپێ هێلانەدەکا وبە مانگیش حەمام نابینین!سەدان کیلۆمیتر رێگا دەبڕین تا دەگەینە خزمەتی شێخ،ئەویش بە سەدان تکا ئیزمان دەدا تا قاچی ماچ بکەین!
منداڵەکانمان بە کوشت دەدەن هەرچەپڵەیان بۆ لێدەدەین!لێکدەترازێن ودووبەرەکی ساز دەکەن،هەردەبینەوە چەکداروبادیگاردی پاراستنی سەروەت وسامان وژن ومنداڵی بەرپرسان ،ئاشتیش بوونەوە جگە لە خۆیان پرس بەکەس ناکەن،هۆی لێکترازان وئاشتبوونەوەشیان هەر بۆ خۆیان دەزانن..منداڵەکانی خۆیان لە بآشترین زانکۆی دونیادادەرس دەخوێنن،کوڕە هەژاری گێژ وماڵوێرانیش دەبنە پێشمەرگەیان.
هەرکاتێکیش ئامریکاوهیندێک لە وڵاتانی ئورووپایی بەرژەوەندیی خۆیان رەچآوکرد،زۆر زووبانگیان دەکەن وگوێچکەیان دەکێشن تا ئاشتیان بکەنەوە!چون بۆ خۆیان وەک جەستەی فوسیلێک دەچن کە خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی وکۆمەڵایەتی نین.
عەبدوڵڵاموهتەدی وعومەرئیلخانیزادە دوو بێچووە دەرەبەگی ناوچەی بۆکان ودەروروبەری بۆکانن.لە هان کاتدا پێکەوە ئامۆزاشن.ئەو رۆژانە لە ژێڕ فشاری دەرەکی وموشەکەکانی کۆماری ئیسلامی مەجبور مان لە مێزی وتووێژوبە دانانی ئەوئاڵایەیە کە بنەماڵەی بارزانی بەسەریدا فەرزکردون دانیشن وببنەوە یەک کۆمەڵە.
ئەودانیشتنە بۆ دابەشکردنی پلەوپۆستیی حیزبیی بووە.عەوڵایان سکرتێروعومەریشیان جێگرەوەی حەوڵا!ئەوەی دێمۆکڕآتەکان کردیان،ئەوانیش هەر هەمان سیستم وبەرێبەریان رەچاوکرد.بەواتایەکی دیکە وەک حیزبی بنەماڵەیی خۆیان بەسەر خەڵكدا سەپاندەوە!
پرسیارهەستیاروسەرەکی ئەوەیە؟ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان ووێنەی باشووری کوردستان خۆیان بە دووحیزبی سەرەکی پێناسەدەکەن؟ئایا کوردستانی ئێڕانیش بەسەر دووبەرەدادابەش دەبێ؟جوابی ئەو پرسیارانە زۆر گران نییە.تا بەشێک لە کۆمەڵگا لەسەر ناوی پێشمەرگە چەک بۆ ئەو دوو بێچووە دەرەبەگە دەشآن بکەن،بەشێکی دیکەش لە سەر ناوی نووسەرورووناکبیرودەسەڵاتخوازلایەنگریی لەو جووتە بکەن،بە بێ گومان رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەیەکی زۆر کەمتردا لە باشووری کوردستانی خراپتری بەسەردێ.
لەوسەردەمەداچین وتوێژێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە کە پیرسارلاریی حیزبیی وکۆنە بیریی وەرناگرێ.هەرئەوانە کە ئێستا لەسەرشەقامەکانن لە کوردستان ولە شآرەکانی دیکەی ئێڕانیش حەول بۆ تازەگەریی دەدەن.
یەکگرتنەوەی دێمۆکڕاتەکان وبەشێکیش لە کۆمەڵەکان خاوەنی هیچ ئاڵوگۆڕێکی بنەرەتی نین.تەنیا ئەوەی کە بۆخۆیان وەک شآنازیی پێیـان دەفرۆشنەوە دەلێن:رۆژهەڵاتی کوردستان موڵكی ئێمەیەوە ئێمەش خاوەنی شەهێدێکی زۆرین.ئەو شەهیدانەی کە لە دووژمن زیاتربە هۆی سیاسەتەکانیان بێ رێزیان پێکردون.٢٢ساڵ لە هەزارەی سێ لە جیهانداتێپەڕیوە،خەڵكی تامەزرۆی ئازادیەو لە ژیانێکی پڕ لە شآنازیی دەگەڕێ،ئێوە بەرهەمی ژیانی کەمپنشینین،دەبێ ساڵها وەدووی چارەسەریی نەخۆشیەکانی دەروونی خۆتان بکەون.کاتی هاتووە دەست لە سیاسەت بەردەن.چیدیکە خەڵك تووشی نەهامەتی مەکەن.ئێوە بەکاری چارەسەریی پرسی کورد نایەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە