دوو کورتە هەواڵ لە تاران و رۆژهەڵاتی کوردستان

Wednesday, 23/11/2022, 23:05

5856 بینراوە


یەک: بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان وکوشتن بریندارکردنی خەڵکێکی زۆر لەو شارە، لە شاری کرمانشان خەڵك سەرەیان بەستووە تا خوێن بدەن بە برینداررەکانی شاری جوانڕۆ.بەڵام هیزە نیزامیەکانی سپای پاسداران پێشگیریان لە ناردنی ئەو کیسە خوێنانەکردوە کە بۆ بەهاوار چوونەوەی خەڵكی زامداری شاری جوانڕۆلە خەڵك وەرگیراوە.
دوو: لە شاری تاران رێژەی دەستگیرکردنی خۆنیشاندەران بەرادەیەکی زۆر رۆژانە بەرەو زیاد بون دەچێ بە پێی راپۆڕتی CNN ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون لەناو زیندانە نەهێنیەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستدرێژیی سێکسیان دەکرێتە سەر، هەروەها لەکاتی ئەو دەستدرێژییە فیلمیشیان لێ دەگێرێ! ئەوکارەش بۆ ئەوەیە کە ئەوکەسانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر ئەگەر هاتوو ڕۆژێک ئازاد بکرێن، دەبێ بێدەنگیی هەڵبژێرن، دەنا ئەو فیلمەی کە کاتی دەستدرێژیی لیێان هەڵگیراوە، بڵاو دەکرێتەوە.

کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە