زمـانی گـوڵ، کە بە (فـلـۆریـۆگـرافـی) ناسراوە، تا ئەمـڕۆش جـوانـتری و شـیرینترین زمـانی جـیهـانە، هەمـوو مـرۆڤـێک لـێی تێـدەگات و لە رێیـەوە سۆز و خۆشەویستی و هەستەکانیـان دەگـۆڕنەوە. زمـانی گـوڵ، زمـانی خـۆشـەویستی و رۆمانسی و ئەویـنە. خۆشەویستی و ئێش و ئازاری ناخی دڵی مـرۆڤ ئاشکرا دەکات. زمـانی رێـز و شادی ئـاشـتی و ئـازادی و هـێـمـنی و ئـاسـوودەییـە. زمـانی هـیوا و گـەشـبـیـنی و ئـومـێـد وهـاوڕێـتی و دۆستایەتیـیە. گـوڵ ئەو گـوزارشـت و سـۆز و پەیـام و خۆشــەویستی و رێـزە ناخـیـیەمـان دەگـەیـەنێـت، کە رەنـگە بـە جـوانـترین وشــە و رســتە نەتـوانـین گوزارشـتیان لـێبکەیـن. گـوڵ هـەر ئەوە نیـیە کە گوزارشـت لە خـۆشـەویسـتی و رێـز دەکـات، بەڵکـو ئـارامی و ئاسـودەیـیش بە دڵ و دەروونـمـان دەبەخـشـێـت. بە جـوانی رەنـگەکـانیـان و بە بـۆن و بەرامـەی خـۆشـیان سەرسـام دەبـین. گـوڵ گـوزارشـت لە خـۆشیـیەکـان و لـە نـاخـۆشـیـیەکـانیـشمان دەکـات. زمـانی گـوڵ، پـەیــامـێکی نهـێـنی خـۆشـەویستی و هـەسـت و سـۆزی بەهـێـزی نیـوان بـەخـشـەر و ورگـرە. لە کۆنـەوە پێـشکەشکـردنی گـوڵ، جـوانترین دیـاری بـووە بۆ گوزارشتکردن و گەیاندنی پەیـامی خـۆشەویستی و سـۆزداری و رێـز لـە نێـوان هـاوڕێیان ودڵـخـوازان و ئەوینـدارانـدا.
٨ـ گوڵی شـین: گوزارشت لە هـێمنی و ئازادی و دڵسۆزی و هـیوا دەکات.
گوڵی شین، رەنـگی ئاسمانی بێکـۆتـایی و دەریـاکانە. رەنـگی هـێمنی و ئاسـوودەیی و بـڕوا و گـونـجـانە. گـۆزارشـت لە خـۆزگە هـیوا و ئـازادی و خەیـاڵ فـراوانی دەکـات.
٩ـ گـوڵی سـەوز: هـێمای گـونجـا و هـاوسەنـگی و هـیوایە.
گـوڵی سەوز گوڵـێکی دەگمـەنە. گـوزارشت لە سـۆزداری و گونجـان و هـاوسەنگی و هـیوا و گەشـبیـنێ دەکـات. ئاسوودەیی و ئـارامی و متـمـانە بە مـرۆڤ دەبەخـشـێـت.
١٠ـ گـوڵی پـرتەقـاڵی: هـێمای شکـۆداری و دڵسـۆزی و بە ئەمـەکـییە.
هـێمای بـڕوابەخـۆبـوون و سەربەرزی و زۆر شانازییە. گەر گـوڵـێکی پـرتـەقـاڵی بە دڵـخـوازەکـەت پـێـشکەش بکەیــت، واتـا " هـاوڕێی دڵسـۆز و بـە ئـەمـەکـتـم".