خوندنەوەیەک بۆ شۆڕشی ڕۆژهەڵات لە دیدی ڕاپەڕینی باشورەوە

Wednesday, 23/11/2022, 23:19

3122 بینراوە


هەمو گەلێک پێویستە شۆڕش بکات بۆئەوەی بگاتە سەربەستی جائەو شۆڕشە خۆڕسک بێت یان بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەگەر ڕاپەڕینی باشور بکەینە دەلاقەیە بۆ بینینی شۆڕشی ڕۆژهەڵات ئەوا دەبێت نەک شۆڕش نەکەن بەڵکو پاڵپشتی ڕژێمی ئێران بن تاوەکو نەگەن بەو ڕۆژەی کەئێمەیباشوری پێی گەیشتوین ئەگەر میلەتی ئێران دەیانەوێت کارەبایان بێتە مۆ لیدە و مۆدێلی جۆزە هەڵدانەوە بچێتە بەردەرگای هەمو ماڵێکیان دەرمان نەمێنێت لەنەخۆشخانەکاندا وسیستمی پەروەردە توشی داڕمان بکەن مامۆستاو خوێند کار بێحورمەت ببن ئەگەر دەیانەوێت خەڵکە بەتەمەنەکەیان لەسەرەی موچەدا بمرێت بەنزینو غاز ببێتە قاتی ئەوا شۆڕش بکەن و ڕاپەڕن ئەگەر دەتانەوێت لێپرسراوە کانتان ببنە فیرعەون ببنە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار هەمو گەڕە کێکتان نەخۆشخانەیەکی ئەهلی تیابێت ئەوا شۆڕش بکەن ڕاپەڕن بڕەقسن هەڵپەڕن چونکە ئێوە تینوی ئازادین بەبێ نان بۆ منداڵە کانتان تینوی بێ کارەباین تینوی کارەبای مۆلیدەن تینوی پاشەکەوتی موچەن تینوی هەزارو یەک قوڕبەسەرین وەک ئێمەی باشوری ئێوەی ڕۆژهەڵاتی ئێمەی باشوری کەی خاوەنی بیری جیڤاراین تاوەکو شۆڕش بکەین بەئومێدی داهێنانی خۆش گوزەرانی بۆخەڵک کاتێک شۆڕش گێڕە کان دەست دەگرن بەسەر پۆست و دەسەڵاتدا هیچ مەترسیە کان لەسەر نامێنێت پێمان دەڵێن بوەستن بائێمەش تۆزێک ئیسراحەت بکەین ئینجا دواتر بێنەوە قسەی لێدەکەین دوایش خۆیان دەشارنەوە تاوەکو دەوڵەمەند دەبن ئیتر شوقەو سەیارە ڤێلاو ژنی جوان وە شۆخو شەنگ دەبنە هیوایەتیان وەکو ڕۆمانەکەی جۆرج ئورێڵ مەزرای ئاژەڵان دروست دەبێت و کۆمەڵگا دەبێتە بەشێک لەو مەزرایە بۆیە ئێمەی باشوری ببینە نمونە بۆتان داهاتوی خۆتانو خانەوادە کانتان بەدەردی ئێمە مەبەن باقوتابخانەی ئەهلی و سیتیو گوندو ڤێلا و جۆزەی مۆلیدە کۆمپانیای ئاسیاو ساناتان بۆ دروست نەبن ئەگەر شۆڕشیش دەکەن ئەزمونی باشور دوبارە مەکەنەوە چونکە لەداهاتو سەد ڕحمەت لەکفن دز دەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە