وەفایەك بۆمرۆڤە میهرەبانەکانی ڕۆژانی تەنگانە

Friday, 25/11/2022, 15:35

3522 بینراوە


لەگەڵ سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش لەساڵی ٢٠١٤، هەرچی وڵاتانی سوریا وعیراق ووڵاتانیتر هەبوو زیانێکی بێشوماری مرۆڤایەتی وئابوری وکۆمەڵایەتیان بەرکەوت، بەتایبەت چەند ناوچەیەک لەعیراق وەک ناوچەکانی موسڵ وکوردە یەزیدی نیشینەکان، لەوسەروبەندەدا بەدەگمەن کەسانێك هەبون زات وغیرەتی ئەوەیان هەبێت وبتاوانن یارمەتی کەسانی زەلیلی ژێردەستەی داگیرکەری داعشیان بدایە، چون ئەو گروپە توندرەوە دەستیان لەهیچ نەدەپاراست وبگرە لەخۆڕا چەندین مرۆڤی بێتاوانیان مل ئەپەڕاند چما کەسانێك بیانویستایە یارمەتی ڕزگارکردنی دیل وگەمارۆدراوەکانیان بدایە، گومانی تێدا نەبو بێ سێ ودوو بەدڕندانەترین شێوە ئەیانکوشتن.
شێخ تاهە محمد شعادە، کەسایەتی دیاری ناوچەکە ودانیشتوی گوندی (کوشاف)ی سەربە ناحیەی گوێر کەدەوری پەنجا کیلۆمەتر دورە لەپارێزگای موسڵەوە، بەووتەی شایەت حاڵەکان لەگەڵ هاتن وداگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن داعشەوە شێخی ناوبراو بەبێ جیاوازی ڕەگەز وچینایەتی هەوڵێکی بێ وچانی داوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کەژیانیان لەمەترسیدابوە لەلایەن گروپی تێرۆریستی داعشەوە، بەوتەی شایەتحاڵەکەن لەناو ڕزگاربواندا پۆلیسێکی حکومی هەبوە بەناوی محەمەد عبدوللە ئیبراهیم کەکوردێکی نیشتەجێی گوندی کوشاف بوە، بەڕێکەوت لەکاتی داکیرکردنی کوتوپڕی گوندەکەیان محەمەد لەماڵەوە ئەبێت وهیچ ڕێگا چارەیەکی نابێت بۆهەڵاتن لەدەستی داعش بۆیە پەنائەباتە بەر شێخ تاهە بۆداڵدەدان وڕزگارکردنی لەدەستی داعش، دوای ئەوەی شێخ بۆماوەیەک محەمەد  لەژێرزەمینی ماڵەکەی خۆیدا ئەشارێتەوە، پاشان شێخ بۆخۆی محەمەد بەقاچاخ سواری لۆری بارهەڵگری ئەکات وڕەوانەی تورکیای ئەکات، شایانی بیرهێنانەوەیە شێخ تەها لەوسەردەمەدا قارەمامانە توانیویەتی کۆمەڵێ لەکچ وکوڕانی کورد وعەرەب وتورکمانی دەڤەرەکە لەژێردەستی داعش ڕزگار بکات وڕەوانەی ناوچە ئازادکراوەکانیان بکات، هاوکات شێخ بەبێ بەرانبەر وبەبێ جیاوازی دین ومەزهەب وڕەگەز ئەم کارە مرۆڤانەی ئەنجامداوە.
وەك ڕمۆژنامە نوسان بەئەرکی خۆمانی ئەزانین وەک وەفایەک  پەنجە بخەینەسەر ناوی کەسانی مرۆڤ دۆست وەکو شێخ تاهە وهاوەڵەکانی کەڕۆژانێك ژیانی خۆیان خستوەتە ئەوپەڕی مەترسیەوە لەپێناو ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانە.
نمونەی شێخ زیاد بێت وئارامی وسەقامگیری بۆهەموو کۆمەڵگایەك ونەمانیش بۆ گروپە تێرۆریستەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە