کورد بدوێنە پێناسەی خۆی ئەکات

Saturday, 26/11/2022, 12:08

5608 بینراوە


ناسر رەزازی: بژێوی ژیانم لەسەر ئەو موچەیەیە، کە دادە هێرۆ ئیبراهیم بۆمی بڕییەوە. موچەکەشم 5 ملیۆن دیارە، هەتا دەمرم سوپاسگوزاری ماڵی مام جەلالم.
تێبینی: (5 ملیۆن دۆلار دەکاتە نزیکەی 5 هەزار دۆلار، کەمتر یان زیاتر).


ئا لێرەوە گەندەڵی و خیانەت دەست پێ ئەکات. من بەتەواوی و بەهیچ شێوەیەك لەم بابەتەدا باس لەم شتانەی تر ناکەم و کارم نییە بە (ئاین و ئیسلام و جولەکە و مەسیحی و زەردەشتی و مەلا و پاستۆر) و یان ژیانی تایبەتی کاك ڕەزازی .. هتد، تەنها ئەمەوێت پێکەوە لە هونەرەوە باس لە (هونەرمەندی ڕەسەن) و کاك ڕەزازی و هاوچەشنەکانی و پێناسەیان بکەین .
دیارە و بەداخەوە ئەوەی لێرەدا ناسر رەزازی ووتویەتی و ئەم دراوە نائاکاریەی (هونەرمەندیەکەی هەڵوەشاندەوە) ئەگەر وەك (مایکل جاکسن هونەرمەندی هەزار ساڵیش بووبێت.
 من ئەیسەلمێنم کە هیچ کات (هونەر) شۆڕشی نەکردووە ئەو هونەرمەندەی بڵێت من بە هونەر سیاسەت ئەکەم لە شاخ بووم و شاخ ئەگرم و یان من لە ئەوروپا و ووڵاتان کێشەکانی کورد ئەناسێم چارەی ئەکەم درۆ ئەکات، دیارە کورد دەمێکە ناسراوە بەم ووڵاتانە هەر (لەکاتی لۆزان و شۆڕشی دەرسیم و پێشەوا قازی و شێخ سعید و شێخی حفیدەوە تاکو کیمیاوی و ئەنفال).
جگە لەوەش سیاسەت و شەڕ و کووشتار لەگەڵ فەلسە و ڕێچکەی هونەردا هەمیشە ناتەبا ئەبن، چونکە لە بنەڕەتدا (کاری هونەر نە سیاسەتە نە بە کووشتدانی خەڵك بەڵکو کاریان ناساندنی کەلتوور و ڕۆشنبیریە لەسەر ئاستی چەرخ و زەمان و ڕەنگدانەوەی واقعە لە بەرهەمەکانیدا) چ جای لە باشوورێکی دۆڕاو و پڕ لە خیانەت ...!
من ئێستا ئەزانم ڕەنگە هەزاران هونەرمەند و نووسەر و شاعرۆکەی زەمەنی بەرژەوەندخواز دژی ئەم چەند دێڕە بن چونکە ئەوانەش وەك ئەم کابرایە مڵچەچی و چێشتەی پارە و ماددەی گەندەڵخانەی حزب و حکومەت و جاشخائنە ئینترناسیوناڵەکەن.
بەبێ داوای لێووردن  لە هیچ کەس، چونکە من زانیاریم پێگەیشتووە کە ٪ ٨٥ هونەرمەند و نووسەرانی باشوور لە کۆن و تازە، لە گەورە و بچووک، لە بەناوبانگ و مردوو زیندوویان هاوبەشی گەندەڵی حزب و سەرۆك حزب بوون. 
دەبێت لە کۆتاییدا ئەوەش بڵێم :
سوپاس بۆ کاك (ڕەزازی)کە بەڕاشکاوی خۆی دانی بەوەدا ناوە، کە (بندیوارێکی باڵا) و کرێگرتەیەکی بێ وێنەی ئەم حیزبەیە، ئیتر ئێوەش بچن ئەلبومەکانتان بگەڕێن بزانن وێنەی ترتان نیە لەگەڵ کاکە ڕەزازی و گەندەڵەباڵاکانی تری ئەوسا و ئێستادا .
هەر وەک پەندێکی کوردیی هەیە، کە دەڵێت کورد بدوێنە شەرعی خۆی و پێناسەی خۆی ئەکات، ئەمە رێک لە ناسر رەزازی هونەرمەنددا دەردەکەوێت.

فەیسبوک (دڵشاد بەرزنجی)

https://www.facebook.com/dilschad.barsenji

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە