ئا لێرەوە گەندەڵی و خیانەت دەست پێ ئەکات. من بەتەواوی و بەهیچ شێوەیەك لەم بابەتەدا باس لەم شتانەی تر ناکەم و کارم نییە بە (ئاین و ئیسلام و جولەکە و مەسیحی و زەردەشتی و مەلا و پاستۆر) و یان ژیانی تایبەتی کاك ڕەزازی .. هتد، تەنها ئەمەوێت پێکەوە لە هونەرەوە باس لە (هونەرمەندی ڕەسەن) و کاك ڕەزازی و هاوچەشنەکانی و پێناسەیان بکەین .
من ئەیسەلمێنم کە هیچ کات (هونەر) شۆڕشی نەکردووە ئەو هونەرمەندەی بڵێت من بە هونەر سیاسەت ئەکەم لە شاخ بووم و شاخ ئەگرم و یان من لە ئەوروپا و ووڵاتان کێشەکانی کورد ئەناسێم چارەی ئەکەم درۆ ئەکات، دیارە کورد دەمێکە ناسراوە بەم ووڵاتانە هەر (لەکاتی لۆزان و شۆڕشی دەرسیم و پێشەوا قازی و شێخ سعید و شێخی حفیدەوە تاکو کیمیاوی و ئەنفال).
جگە لەوەش سیاسەت و شەڕ و کووشتار لەگەڵ فەلسە و ڕێچکەی هونەردا هەمیشە ناتەبا ئەبن، چونکە لە بنەڕەتدا (کاری هونەر نە سیاسەتە نە بە کووشتدانی خەڵك بەڵکو کاریان ناساندنی کەلتوور و ڕۆشنبیریە لەسەر ئاستی چەرخ و زەمان و ڕەنگدانەوەی واقعە لە بەرهەمەکانیدا) چ جای لە باشوورێکی دۆڕاو و پڕ لە خیانەت ...!
من ئێستا ئەزانم ڕەنگە هەزاران هونەرمەند و نووسەر و شاعرۆکەی زەمەنی بەرژەوەندخواز دژی ئەم چەند دێڕە بن چونکە ئەوانەش وەك ئەم کابرایە مڵچەچی و چێشتەی پارە و ماددەی گەندەڵخانەی حزب و حکومەت و جاشخائنە ئینترناسیوناڵەکەن.
بەبێ داوای لێووردن لە هیچ کەس، چونکە من زانیاریم پێگەیشتووە کە ٪ ٨٥ هونەرمەند و نووسەرانی باشوور لە کۆن و تازە، لە گەورە و بچووک، لە بەناوبانگ و مردوو زیندوویان هاوبەشی گەندەڵی حزب و سەرۆك حزب بوون.