بەخێرایی!

Saturday, 26/11/2022, 16:01

5783 بینراوە


هاووڵاتیانی رێزدار،پیلانێكی قڕێژیی گەورە لە ڕێدایە.ئەو پیلانە گەورەیە فریودەرە ونابێ کەس لەوەها بارودۆخێکدا هەڵخەڵەتێ.
کەسێک بە ناوی / ئەبولقاسم شیرازی/ کە بەرپرسی یەکەمی یەکێتی جلوبەرگی شاری تارانە،پێی گووتراوە کە دەبێ ٧٠٠ دەست جلوبەرگی پێشمەرگەی کوردستان دروست بکا.دەبێ ئەو جلوبەرگانە وێنەی جلوبەرگی پێشمەرگە بێ وخاوەنی لۆگۆوئاڕم پێشمەرگە بێ.
پیلانەکەیان ئەوەیە هێڕش بەرنە سەر شآری نەغەدە  شآری و ورمێ.وانیشان بدەن  کە ئەو هێڕشە  لەلایان پێشمەرگەوە ئەنجام دراوە وکوردەکانن کە ئەو هێڕشەیان پێکهێناوە!
هاووڵاتیانی بە غیرەتی ئازەری لە ئازەربایجانی ئێڕان هوشیار بن کە فیتنەیە دەبێ پوچەڵ بکرێتەوە.چون دەخوازن شەڕ کورد و ئازەری دروست بکەن. هەرچی روویداوە هی رابوردوویە نابێ دووپات بکرێتەوە.
ئیستیش دەبێ دەست لە ناودەستی یەکتر وهاوکاری یەکتر بین. بێگومان هیندێك خۆفرۆش (جاشەکان) بە زمانی کوردی قسە دەکەن، ئەوانە دەگەڵ کۆماری ئیسلامی تیكەڵاون وهاوسۆزن. بەوکارە ئاوری دووبەرەکی پێكدێنن.ئێمە دەبێ ئەو فیتنەیە پووچەڵ کەینەوە تا یەک هەنگاولە شۆڕشەکەمان نزیکتر بینەوە.
رۆژهەڵاتی کوردستان:شاری سەقز.
ناوەندی: بڵاوکردنەوەی خێرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە