مێژوویەک پڕلە پرسیاری بێ جواب؟

Saturday, 26/11/2022, 16:07

4452 بینراوە


قەڵای دم دم:

لە کەم نەتەوەدابینراوە کە سووک وهاسان قەڵەمبازبەسەر مێژووی خۆی لێ بداوئەزموون لە رابوردووی خۆی وەرنەگرێ جگە لە نەتەوەی کورد.کەم نەتەوە هەن لە دونیاداکاتێک هەلێکی دیرۆکیی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد هەڵدەکەوێ وبەشیک لە خاکی نیشتمانی ئازاد دەبێ،بە بارتەقای دژایەتی داگیرکار،دژایەتیی هاورەگەز وهاوزمانی خۆی بکا.دەسەڵاتداروحیزبی کوردیی بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان،ئەوەندە لە ئاست دووژمنی کورد ئەنگاونین کە ئەوەندە لە بەرابەریەکترئەنگاون!
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی گەلی پێشکەوتوولە سەدەی رابوردوودائەوە بووە کە رێچآریان بۆ شکستە مێژووییەکانیان دۆزیوەتەوە.رابوردوویان کردۆتە ئەزموونێکی بە پێزبۆ داهاتوویان.لە زانستی سیاسەتدائەو قۆناغە گرینگە پێناسەی خەسارناسیی پێ دراوە.توێکاریی خەسارناسیی بۆ بەرەوپێش بردنی ئاستی سیستمی پەروەردە وڕاهێنان وئابووریەکی بەهێزبە بێ جیاوازیی لە ناو کۆمەڵگادا.
سەرتاپای دیرۆکمان پڕە لە پرسیاری بێ جواب.هیچ حیزب وسەرکردە وبنکردەی کورد جوابی ئەو پرسە مێژووییانە وەئەستۆخۆی ناگرێ.چین توێژ بە چین وتوێژ ئیمـەیان فێرکردوە بناڵێن وبگرین بۆ شکستەکانمان.تاقە شکستێکی خۆیان نەخستۆتە سەر ملی خۆیان.داییم دووژمن وداگیرکاریان بە خەتابار ناساندووە.بۆ هەرشکستێكی حیزبیی وبنەماڵەی بیانووی بێواتاوپووچیان دۆزیوەتەوە،پاشآنیش بە پێی توانای خۆیان دەستیان داوەتە نووسینەوەی درۆدەلەسەی حیزبی وپاکانە کردن بۆ شکستەکانیان.ئەو کتێبانەی کە لەماوەی رابوردوودا بۆ مەسعودبارزانیان نووسیوەتەوە دەریانداوە،تا خەڵك وەک مێژووی بنەماڵەی بارزانی وەریبگرێ،جێگای سەرسووڕ مانن.نازانم چۆن لە روویان  هەڵاتووە کە درۆنامە رادەستی کۆمەڵگا بکەن.لەوانیش قێزەونتر تاقمێك نۆکەروگزیرلەسەر ناوورووناکبیروشآعیرونووسەرلە رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتن کردوە تا پەرەدە لە سەر ئەو کتێىانە لادەن کە مێژووی بنەماڵەی بارزانین!؟ئەو بنەماڵەیە هیچکات خاوەنی مێژوو نەبون.ئەوەی کە هەیانە ژیاننامەیە،مێژووژیاننامەش فەرقی یەک جار زۆرە.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەکان ساڵهایە لەسەرزەبری بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە کەمپەکاندا قەتیس ماون کە چی ئیستێ کۆماری ئیسلامی دانەڕوووخاوە دەڵێن:ئێمە بگەڕێنەوە ناوخۆی وڵات لەسەتا،هەشتای خەڵكمان دەگەڵە.وێدەچێ وەک ئەسحابی کەهەفیان بەسەرهاتووە لە کەلێن قوژبنەکانی ناو کەمپەکاندا ئاگایان لە ئاڵوگؤڕەکان نییە.

لاپەڕەیەک لە مێژووی پڕلە پرسیاری بێ وەڵام:

لە کەم نەتەوەدابینراوە کە سەرکردەی شکست خواردووی لێ ببێتە قارەمان ورزگاریدەر!قارەمانەکانمان بە دەستی خۆمان دروست دەکەین،بۆ خۆمان دەیانبەینە ئاسمان وزۆر جاریش هەر خۆمانین تەختی پشتیان وەها لە عەرز دەدەین کە هیچکات راست نەبنەوە.پێش شکستی هەر سەرهەڵدانێک،بەرپرسیی ئەو سەرهەڵدانە لە ڕێگای شآعیرونووسەری کورد، پڕ دەبن لە پەخشآن وشێعری حیماسی.دواشکستیش ئەوەی دەمێنێتەوە مێژوویەکی سەقەتە کە دەرخواردی نەوەکانی داهاتووی دەدەین.ئەوە بەشێکە لە رەمزورازی مێژووی سەرنەکەوتن.

قەڵای دم دم:

قەڵای دم دم لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی شاعەباسی سەفەویدانوێژەن کراویەوە وسەرلە نوێ دروست بۆوە.ئەوقەڵایە ١٥ کیلۆمیتر لە شآری ورمێ لەسەر تەپۆلکەیەک سازکراوە وسازکردنەوەکەشی دەگەڕێتەوە پێش هاتنی ئیسلام.شەڕی خانی لەپزێڕین دەگەڵ شآی سەفەوی لە ساڵی ١٦٠٩ دەستی پێكردولەساڵی ١٦١٠ بە شکستی خانی لەپزێڕێن کۆتایی پێهات وتەوابوو!
مێژووئەوە نییە کە ئێمە دەمانهەوێت،مێژووئەوەیە کە روودەدا.هەرسەرکردە یان حیزبیی کوردیی کە بۆ چآرەسەریی کێشەی کورد تێدەکۆشێ،رووداوەکانی مێژوو لە کاتوساتی خۆیدا نەبینێ وهەڵیان نەسەنگێنێ تووشی شکست دەبێتەوە.خاڵی دەستپێکی ئەو شکستە کاتیك دەست پێدەکاکە،دوولایەنی دووژمن وداگیرکاریی کورد لە ئاست کێشەی کورد دەگەنە خاڵی هاوبەش ودەبنە دۆست هاوڕێ وهاوبەش.لە شکستی سەرهەڵدانی شەڕی قەڵای دم دم شیعەی سەفەوی وتورکانی سووننەی عوسمانی یەکیان گرتەوە وسیاسەتی هاوبەشیان بۆ لەناوبردنی کورد وقەڵای دم دم گرتە پێش وسەرکەوتن!
بێ گومان مێژووی قەڵای دم دم بۆ کورد مێژوویەکی کەونارەیە وپێش دەرکەوتن و هاتنی سپای ئیسلامە بۆ ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان.نوێژەن کردنەوەی ئەو قەڵایەش لە سەردەمی شآی سەفەویداوخانی لەپزێڕین نۆستالۆژیایەکی دیرۆکیە بۆ نەتەوەی کورد وجێگا پێی ئەو دیرۆکەش هیچکات ناکوژێتەوە.ئەوەی کە جێگای پرسیارە ئەوەیە کە قەت خەسارناسییەکی زانستیی بۆ شکستی قەڵات دم دم نەکراوە. کە بۆچی خانی لەپزێڕین ئاستی هەشیاریی سیاسیی ئەوەندە بەرزنەبووە کە کەڵک لەو دەسەڵاتە بەرفراوانەی کە شای سەفەوی پێی دابوو،وەرگرێ؟
تورکانی عوسمانی لەو سەردەمدارۆلێکی قڕێژیان هەبووە،بە فریودانی خانی لەپزێڕین.هۆیەکەش ترسی کێشەی کورد بووە لە تورکیای عوسمانیدا.کوردیان لە قەڵایەکدا کە بەدەستی خۆی سازی کردبۆوە،گەمارۆداوپاش ساڵێک شکستیان بە سەرهەڵدانی قەڵای دم دم هێنا!لایەنێکی دیکەی شکستی قەڵای دم دم،خەیانەتی ناوخۆیی بووە کە بەدەردەکورد پێناسە کراوە.
بابەتێکی دیکەی کە بۆ من سرنجڕاکێش وجێگای رەخنەیە ئەوە کە باس لە / ژنەکانی / خانی لەپزێڕێن کراوە.ئاخۆ کەسێک بۆ رزگاریی خاکی کورد تێبکۆشێ ورێبەرایەتی ئەو دۆزە وەئەستۆی خۆی بگرێ،بۆ دەبێ لە وەها باردۆخێکی ئەستەمدا خاوەنی چەند/ ژن / بێ؟مرۆڤی تێکۆشەر لە هەر کاتوساتێکدا ژیان بەسەر بەرێ،پێش ئەوەی بیرلە ژیانی چەند ژنی بکاتەوە پێویستە رێز وحورمەت بۆ هاوسەری خۆی دابنێ وکۆمەڵگاش ئاوا فێڕبکا کە ژن وەک / کاڵا / یەک چآو لێنەکا.
ئەو سەردەم وئیستێش هیچ نەتەەیەک بە بێ رزگاریی ژن ناتوانێ سەربکەوێ.ژن وپیاوپێکەوە وەک دووباڵی،باڵندەیەک دەفڕن وئامانجەکان دەپێکن.هەروەها لە زۆربەی سەرهەڵدانەکانی وحیزبە کوردیەکاندا بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیی نەتەوەییمان ژن خاوەن رؤلێکی ئەوتۆ نەبووە.جگە لە سەرهەڵدانی پاڕتی کرێکارانی کوردستان.ئەگەر لە ناو چەند حیزبێکدا ژن ڕۆلێشی گێڕابێ،کورت خایەن ولاوازبووە.
بەگشتی دەتوانین ئاماژە بە پرسێک بکەین کە ئاوێتەی شکستەکانی بەرپەسانی حیزبیی وسەهەڵدانەکانی کوردن.بۆ چی شکست لە ناو زۆرینەی حیزبە کوردیەکان بۆتە رێکارێکی ئاسایی؟ بۆ چی کورد بەگشتی ئەزموون لە لاوازیی حیزبیی وشکستەکانی حیزبیی وەرناگرێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە