هێزە ئەمنییە ئیسلامییەکانی ئێران دەستدرێژیی دەکەنە سەر گیراوەکان

Monday, 28/11/2022, 20:09

9122 بینراوە


شاری کرمانشاه:

یەک:

بەداخەوە ئاگاداربوین کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە شاری کرمانشاه دەستگیردەکرێن دەبرێنە نەخۆشخانە رەوانیەکانی نەخۆشخانەی / فاڕابی / لە شاری کرمانشاه.ئەو گیراوانە تەمەنیان لە نێوان ١٦بۆ ١٧ ساڵانە.ئەوکەسانە پێش ئەوەی ببرێنە نەخۆشخانە لە لایان هێزەئەمنیەسەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی،دەستدرێژیی سێکسیان دەکرێتە سەر!

دوو:

زۆرینەی گیراوانی شاری کرمانشاه دەبرێنە نەخۆشخانەی رەوانی لە نەخۆشخانەی فاڕابی. وپەروەندەی ئالۆزیی دەروونی ونەخۆشیی رەوانیان بۆ دروست دەکەن!

سێ:

کارەسات لەو تراژیدایە بە ڕادەیەک ترسناکە کە کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە دەنگی نارەزایەتیان لێ بەرز بۆتەوە.بەڵام لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکانەوە خراونە ژێڕ زەختێكی زۆر تا بێدەنگی هەڵبژێڕن!
هەولێکیش لە ئێرانەو: کەسێک بەناوی عەرشیائیمام قولیزادە عەلەمداری خەڵكی شاری جولفا، لە لایان هێزە ئەمنیەکانی شاری / جولفا / لە باکوری ئێڕان زیندانی کراوە بەڵام دوای دە رۆژ ئازاد بووە،پاشان دوای ٢رۆژلە ئازاد بونی خۆی کوشتوە.واوێدەچێ ئەو گەنجە دەستدرێژیی سێکسیی کرابێتە سەر بۆیە خۆی کوشتوە!

وەرگێڕانەوە بۆسەر زمانی کوردی: ستافی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە