دەسەڵاتى پارتى و سوڵتانی عوسمانى

Monday, 28/11/2022, 22:53

8690 بینراوە


*گومان لەوەدا نيە جۆرى سيستمى سياسى هةروڵاتێک كاريگەرى لەسەر دۆخى ئةو ناوچە و كۆمەڵگایە جێدەهێڵێت ،كةسيستمەکەی تيا دەگوزەرێ ، هەڵبەتە هەر چاکسازیەك ،دەرکەوتنى هەرنوخبە و ڕۆشنبیرێک يان هەر هێزێکی سياسى تر كەبیەوێت كرانەوەیەكى ديموكراسى لە نێو كايەى حكومى و پەرلەمانى و سياسى ڕوبدات ، دواجار ئەو هێزانەی كە پێیان وايەو دەبێت هەموو بەحەز و ئارەزووى خۆى ڕوبدات و عەنتەریاتى حيزبى نيشان بدات ،ئەوا بەجۆرێک دژایەتی دەكات و هەوڵى دروستكردنى كۆسپ ئەدات لەبەرامبەر چاكسازى و گۆڕانکاریەکاندا...لەنێو كايەى سياسى كوردستاندا دەسەڵاتێک هەیە كە ناوى پارتی یە و ڕێگرە لە هەر هەنگاوێک كەئاماژە بێت بۆ سنورداركردنى دەسەڵاتەكەى ئەگەرچی لە بەرژەوەندی گەل و نيشتمانيش بێت ،..ڕەنگە دەسەڵاتەکەى پارتى سودى لە مێژوو وەرگرتبێت بە ڕوەسلبى يەکەی نەك ئيجابى ، ئيتر بەلایەوە گرنگ نيە خەڵکەکەى چ باجێك ئەدات ،گرنگ مانەوەی حەزێکی بنەماڵەيى و مانەوەى كورسى دەسەڵاتێکە بەهەر شێوەیەک بێت ،..لێرەوە دەمەوێت باس لة زەمەنێکی دەسەڵاتی ئيمپراتۆریەتی عوسمانى بكەم ، دواى ئەوەی لەسەر دەستى مەدحەت پاشا لةنێوان ساڵانى (1869 -1872 ) كۆمەڵێک چاكسازى ڕويدا و بەتايبەت هەرسێَ ويلايەتەکەى عێراق گۆڕانکارى ديارو بەرچاوى بەخۆيەوە بينى..لەسەردەمى دەسەڵاتى (سوڵتان عبدالحميدى دووەم ) ى سوڵتانى عوسمانى دواى ئەوەی ڕیفۆرمخوازەكان بەتايبەت مەدحەت پاشا ،داوايان لةسوڵتان كردبوو كە ڕیفۆرم ئەنجام بدات و دەستور ڕابگەیەنێت ، هەربۆیە بەناچارى و لەژێر فشاردا دواى چونە دەسەڵاتى ،بڕیارى دا ليژنەیەکی 28 كەسى لة پیاوانى ئاينى و مەدەنى و سەربازى بەسەرۆکایەتی مەدحەت پادشا پێک بهێنرێت بەمەبەستى دانانى دەستورێک بۆ دەوڵەتى عوسمانى ، دواى پەسەندكردنى پرۆژەکەی مەدحەت پادشا و بوون بەدەستور ئەمانەى لةخۆ گرتبوو :
 *سنورێک بۆ دەسەڵاتی سوڵتانى عوسمانى دابنرێت ،لە بڕیارە گرنگە سياسى و سەربازى وئابوريەكاندا بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان .
*يەكسانى لە نێو تاكەكانى چوارچێوەی دەوڵەتى عوسمانى بێَ جياوازى دەستەبەر بكرێ.
*كۆبونەوەكانى پەرلەمان ئاشكرابێت و خەڵکی ئاسايى بۆى هەبێَ بەشداربێت. دواتر كاتێک سوڵتان دەستورەكەى پەسەند كرد لة ساڵى 1876و كە تێیدا پەرلەمان لەدوو دەستە پێکهاتبوو......بێگومان ئەمە لەگەڵَ حەزى سوڵتان نەدەگونجا....هەربۆیە پەرلەمانى عوسمانى زۆرى نەخاياند و بەبيانووى جەنگ لەگەڵَ ڕوسيا، پەرلەمانى تاكاتێکی ناديار لەکارخست ! ..دواتر پەرلەمانتارەكانيشى ئاگادارکردەوە كە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانى خۆيان..لەهەنگاوێکی تريشدا مەدحەت پادشا دەستگیرکرا بەتۆمەتى ڕوخانى خەلافەتى عوسمانى و كوشتنى سوڵتان ، دوور خرايەوە !..لەم ماوە مێژویەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت كە دەسەڵاتەکەى پارتی مێژویەک دووبارە دەکاتەوە ئەو حەزە سوڵتانیەى لێرەوە سەرچاوەى گرتووە . كاتێک لە ژێر فشارى خەڵک و نوخبەو هێزە سياسيە ديموكراسيەكانى ووڵات هەوڵ ئەدريَت ياسا سەروەر بێت و نمونەيەكى جوان لە حوكمڕانی پێشکەش بكەين، دەسەڵاتى پارتى دەیەوێت عەنتەرياتى خۆى بسەپێنێت ، بەدەست بەردار نەبونى لە كورسى دەسەڵات ، بە ئيفليج كردنى پەرلەمان و لەكارخستنى ،بەدەركردنى وەزير و دەنگە ئازاكان ، بەتۆمەت بەخشينەوە بەسەر هاوڵاتى و ئەحزابى سياسى ، ئەمانە لەپێناو درێژەدان بەدەسەڵاتێکی خۆسەپێن و مل هوڕدا، كەسودى بۆ بنەماڵەو كەسانێک نەبێَ ،ئەوا سودى بۆخەڵک و هاونيشتيمانيەكانى نيە....بەڵێ هەر ئەو دۆخەى سوڵتان لەزەمەنێکی دەسەڵات دا خوڵقاندى بوە هۆى ئەوەى كودەتایەک لەلايەن كۆمەڵەى( ئيتحادو تەرەقى) بەسەر دا بكرێت و سوڵتان دوربخرێتەوەو لە مەنفا كۆچى دوايى بكات ، ئايا دەسەلاتەكەى پارتى ئەم بەشەى مێژوشى خوێندۆتەوە كە كۆتايى بە حەزێکی سوڵتانى هات ؟..ئايا ئەم حەزە سوڵتانیەى پارتى تا كەى دەچێتەسەر ؟ ..كاتێکيش دەسەڵاتەکەى پارتى ئابورى كوردستان لەسەر دەستى ، توشى شكست بوو دواجار ميلەتێکی ماڵوێران و گيرفان بەتاڵکرد ،هۆکارەکەى ڕوکردنە توركياى عوسمانى و ئەردۆغان بوو لەبەرامبەر نەخوێندنەوەى بۆچونى گەل و پەرلەمان...بۆ بةدەستهێنانی خەوێکی سوڵتانی لە كوردستان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە