ئەنتۆنیۆ گرامشی

Monday, 28/11/2022, 23:13

5963 بینراوە


(ماوەی ژیان:٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ تاکوو ٢٧ی نیسانی ١٩٣٧) کەسایەتی نووسەری ئیتالی و سیاسەتزان و فەیەلەسووف ، مارکسیزم ئەندام وە ماوەیەکیش سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا بوو 
ئەنتۆنیۆ لەلایەن "بینیتۆ موسۆلینیی "ڕژێمی فاشیست دەستگیرکراوە ، ئەنتۆنیۆ یەکێکە لە باشترین بیرمەندەکانی مارکسیزم لەسەدەی بیستەم هاوکات بیرۆکەکانی ئەنتۆنی بە گراماشیزم ناسراوە کە پۆلینکراوە بەسەر ئابووری سیاسی و فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان ، میشێل فوکۆ یەکێکە لەو کەسانەی کاریگەر بووە لەسەر فەلسەفەی گراماشیزم .
بۆ ژیان ئەوەیە کە هەڵوێستمان هەبێت ، من ڕقم لە کەسانی بێ جیاوازیە
زۆربەی نوسینەکانی لەزیندان نوسیوە . ئارام بن ، ئەو هیچ کەسێکی نەکوشت ئەو قوربانی فاشیزم و چەوسانەوەی سیاسی بوو کە بێنیتۆ موسۆلینی لە ئیتالیا لەپشتێوەی وەستابوو. 
لەدادگادا داواکاری گشتی گوتی : 
"بۆ ئەوەی تاوانباری بکەین، پێویستە ئەم مێشکە بۆ ماوەی 20 ساڵ لە کارکردن بوەستێنین"
ئەنتۆنیۆ بەهۆی زیندانەوە کەمئەندامی جەستەیی بوو بەهۆی کەم دەرامەتییەوە و بەهۆی هەژارییەوە لە باری کۆمەڵایەتیەوە دوورخرایەوە ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک بوو لە کاریگەرترین ڕۆشنبیرانی ئیتالیا لە ساڵانی 1900کاندا
ئەو کۆمۆنیستێکی بێهۆش بوو ،بەڵام بیرکردنەوەکەی بە جیهانی مایەوە، هەروەک لە زۆرێک لە وتەکانی ئەنتۆنیۆ گرامشی ڕەنگی دایەوە. باشترینیان لەخوارەوە بدۆزنەوە
ئەنتۆنیۆ گرامشی 
لە سەر هەڵەکانی ڕۆشنبیران
یەکێک لە بەرژەوەندییە گەورەکانی بابەتی ڕۆشنبیران و ڕۆڵیان بوو لە کۆمەڵگادا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد 
ئەگەر مرۆڤ سۆزێکی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ تێگەیشتن، کە دەبێت لەگەڵ کرداردا بێت.
هەڵەکانی ڕۆشنبیران بریتین لە باوەڕکردن بەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت بەبێ تێگەیشتن زانیاری بەدەست بێنێت و لە سەرووی هەمووشیانەوە بێ هەست و سۆزبوون""
ئەنتۆنیۆ گرامیشی 
دژی هەر کەسێک بوو کە تەنیا لە پێناو پەروەردە یان باوکایەتیدا بوو ن بە ڕۆشنبیر هەرچۆنێک بێت ئەو بڕوای وابوو کە ڕۆشنبیران دەبێت خزمەتی ئەو کەسانە بکەن کە کەمتر دەستگەیشتنیان بە جیهانی بیروبۆچوون هەیە
لە نێوان دنیای کۆن و تازەدا
"جیهانی کۆن دەمرێت و جیهانی نوێ تێدەکۆشێت بۆ لەدایک بوون: ئێستا کاتی دڕندەکانە"
لە ڕاستیدا، ماوەی گواستنەوە لە مێژوودا زۆرجار دەبێتە هۆی ئاژاوەی گەورە و نادڵنیایی. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پێکەوەژیانە کۆنەکان لەگەڵ تازەدا بەبێ ئەوەی هیچ کام لەو دوو واقیعە سەرکەوتوو بن لە ناچارکردنی خۆیان لەسەر ئەوی ترلە ژێر ئەم بارودۆخانەدا دایک دەبێت.
ڕەسەنایەتی هەڵە
گرامشی شۆڕشگێڕێک بوو کاتێک هاتە سەر وشەکان هۆکارێک هەبوو بۆ ئەوەی ڕژێمی فاشیست زۆر لێی بترسێت و لە زینداندا بمرێت . 
چونکە ئەمە ئەو شتەیە کە بەسەریدا هاتووە، بەڵام سەرەڕای زۆر سوکایەتیکردن پێی . ئەو بە بیروباوەڕەکانیەوە پەیوەست بوو ، لە یەکێک لە وتەکانیدا، 
هۆشداری دەدات لە یاخیبوونێکی هەڵە و ڕەسەنایەتیی درۆزنانە.
"زۆر ئاسانە بۆ ڕەسەن بوون ئەگەر تۆ تەنها خۆت سنوردار بکەیت بۆ ئەوەی پێچەوانەی ئەو کارەی کە ئەوانی تر دەیکەن. بەڵام ئەوە تەنها میکانیکییە هەروەک دژایەتیکردنی هەموو شتێک بە پێویست مانای ئەوە نییە کە تۆ ڕکابەری ، بەلام تۆ تەنیا بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەموو کەسێکی تر ئەنجامی دەدات، بۆیە ڕام ناکرێیت
.دەربارەی دەسەڵاتی کەلتووری
ئەمە یەکێکە لە وتەکانی ئەو کە باشترین شێوە بیرکردنەوەکەی دەخاتە ڕوو
"دەست بەسەردا گرتنی دەسەڵاتی ڕۆشنبیری دێتە پێش دەسەڵاتی سیاسی و ئەمەش لە ڕێگەی پەیوەندی هاوبەش و ڕۆشنبیر و 'ئۆرگانیک' وە بەدی دێت (ئەمانە) دزەیان کردووەتە ناو هەموو پەیوەندی و دەربڕین و میدیا ئەکادیمیەکان .
گرامشی جیاواز لە مارکسیستەکانی ئەو سەردەمە بەهای بەرزی لەسەر بەها کولتوورییەکان دانا ، نەک ئابووری یان سیاسەت بەشداریەکانی لە ڕاستیدا خزمەتیان کرد بۆ دۆزینەوەی کۆمۆنیزمی دیموکراتی، کە دواتر بوو بە "یۆرۆ کۆمۆنیزم".کێشی مردووی مێژوو
کاتێک کەسێک باسی "کێشی مردوو" دەکات، مانای ئەوەیە کە کێشەکە تەنها بۆ ئەوەی کێشی تێدا بێت و بە ئازار بێت. کەسێک دەبێت وەک بارێک لە دەوری خۆی بگلێنێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات بیگوازێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت چاکە بکات .
بێ جیاوازی مردووی مێژووە
ئەمەش بەو مانایە دێت کە بەتێپەڕبوونی کات سەرەڕای نەبوونی دڵسۆزی و ویژدان شاردنەوەی پشت ئەوانەی کە بێ جیاوازین پێشکەوتن بەدی دەکرێت ؟
گلەیی کردن لە دوژمنەکانی
لەم وتەیەدا ئەنتۆنیۆ گرامشی هەستە باوەکەی خۆی و ناتەواویی خۆی نیشان دەدات. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد
ئەگەر دوژمنێک ئازارت بدات و گلەییت لێ بکات، ئەوا گەمژەیت، چونکە مەبەستی دوژمن ئەوە بوو کە زیانت پێ بگەیەنێت .
دەربارەی جەوهەری جەنگ
"هەموو شەڕێک هەمیشە دەربارەی ئایین بووە"
لەم لێدوانەدا ڕاستییەکی زۆر هەیە لەم حاڵەتەدا بە تایبەتی ئایین بە دۆگما ناونانێت، بەڵکو بە دەمارگیری ناودەبرێت
ئەوان لەیەک دەچن کە بیرکردنەوەیەکی دەمارگیر لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بیروباوەڕی دیاریکراوە وەک دۆگمای ئایینی و دۆگما ئەوەیە کە دیالۆگەکە تێکدەشکێنێت
جەنگ کاتێک ڕوودەدات کە چیتر دیالۆگ مومکین نییە .
ئەنتۆنیۆ گرامشی تەمەنی تەنیا 46 ساڵ بوو کاتێک لە زینداندا مرد ئەو چارەسەرەکەی وەرگرت، هەرچەندە کەم بوو، کە گرامیشی بۆ ماوەی چەند مانگێک بوو دەیناڵاند . 
خۆشبەختانەگرامشی ئەو پێشتر لە زیندانەوە دەفتەری تێبینی نوسیبوو، کە کارێکی سەرسوڕهێنەربوو بەناوی 29 دەفتەری یاداشت لە کاتی زیندانی 1929-1935، لە چوار بەرگدا لە دوایی مردنی بڵاو کراوەتەوە
من لەڕۆحی ئەنتۆنیۆ گرامشی دا ئۆجەلان دەبینم ، کە چۆن بەو ڕۆحێتەوە کتێبەکانی نوسی و بەردەوام دەنوسێت ، دڵنیام زۆر بەئاگایانە ئاگای لە مێژووی ئەنتۆنیۆ گرامشی یە . 

لە سوئیدیەوە بەهەندێ دەسکاری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە