لەمێژووی بیستراو، پێ دەچیت کورد زیاتر لەهەموو نەتەوەکانی دی باجی موسڵمان بوونی خۆی دابیتەوە لەسەر دەستی نەتەوە موسڵمانە داگیرکەرانەی عارەب و عەجەم و تورک. بێ جیاوازی مەزهەبەکانیان.
لەساڵی١٩٧٥ی پاش ئاشبەتاڵ، حیزبی بەعس بەبیانووی کۆتایی هێنانی یەکجارەکی یاخی بوونی کورد، بەدرێژایی سنووری کوردستان لەگەڵ دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و تورکیا بەقووڵایی بیست و پێنج هەتا سی کیلۆمەتر لەهەڵمەتی سێکوچکەی بەعس (تەرحیل، تەبعیس، تەعریب) بەتەواوی نیشتیمان و ژیانیان لە کورد بەتاڵ کردەوە.
بە داتای نافەرمی ئەودەمەی حیزبە کوردیەکانی، نێزیکەی پێنج هەزار گوندی کوردستانیان خاپور کرد و لەگەڵ زەوی تەخت کرد.
کورد لەئیسلام بوونی هەموو دەمێ مزگەفتەکی لەبۆ خواپەرستی و عیبادەت و تاعەت لەگوندەکەی بەهەرەوەزی ئاوا کردیە کەمەلا و سوختە و فەقێ و بەردەوام نوێژخوانی لێبووە کەهەر هەموو تاکی گوندی بەگچکەو گەورە هامشۆکەری بووە جگە لەوەش شوێنی مەولودو جێژنە پیرۆزکردن و مەسرەتی و مردی شۆردن و پرسەی تازیمابەش بووە.
بەدڵنییاوە لەو پێنج هەزار گوندە هەزارانیان مزگەفتیان تێدا بووە کەبەر تەقینەوە و داڕمانی دەوی شۆڤڵی کەوتیە و بە میحراب و قورئان و جزوو دەستنووس و بەرماڵ و دوگردوو ژۆری فەقێ و دەرس خوانان داڕمایە.
دوژمن هیچ وەختەک سڵی لێنەکردیتەوە و قورئان ماڵی خوا لای وی هەر هیچ نەبووە لەبەربەر تەنفیز کردنی ئەوامیری عەسکەری فەرماندە و حیزبەکەی.
ئەو ڕووخاندنە بەردەوام بووە هەتا ساڵی دوای١٩٨٥لە دابڕینی مەنتیقە موحەڕەمە بەڕووخاندنی هەر هەموو ئەو گوندانەی کوردستان لە دەشتی هەولێرو قەراج و کەندێناوە و بەڕانەتی و گەرمیان و دەشتی کۆیە و پشدەرو دەڤەری بادینان بە هەموو مزگەفتەکانیشیانەوە.