کاتێک ئاین دەکرێتە کەرەستەی بازرگانی و ساختەچێتی و دەستبڕین

Thursday, 08/12/2022, 20:00

8096 بینراوە


شەوێکیان میوانمان زۆر بو وشکە ئیسلامیەکیش هاتو بۆ ماڵمان بۆ ئەوانە بوو بە دەستی یەکێتی و پارتی زۆری خواردبوو ، ئەوکات تازە جەلال تالەبانی ببوو بە سەرۆککۆمار و بارزانیش سەرۆکی هەرێم بوو ، لە کاتی گفتوگۆدا وتی پارتی و یەکێتی ئەوەندە قێزەونن پیاو هێڵنج ئەدات ناویان ببیستێت، ئەگەر دنیام بدەنێ ڕۆژێک لە ڕۆژان نابم بە پارتی و یەکێتی، وتی ئێستا بەدەستی ئەوان بمکەن بە سەرۆککۆمار نایکەم.
 باوکم گاڵتەی بە قسەکانی کرد و وتی: ئەی ئەگەر  بتکەن بەجێگری سەرۆک دەیکەیت؟
هەرچی لەو ژوورەدا بوو دایانە  قاقای پێکەنین.
دوای ماوەیەک بیستمانەوە، کابرای وشکە ئیسلامی لە سلێمانی ماڵی گواستۆتەوە و لە ناوچەی پارتی بینراوە.
جا هەر وەک چۆن هێمن هەورامی کاتێک ناوی مەسعود بارزانی دەهێنێت و ئەڵێت: (جەنابی سەرۆک)، ئیستا ئەم وشکە ئیسلامیەش خراپتر لە هەورامی زیاتر ماستاوەکەی خەست کردۆتەوە و  ئەڵێت: (بەڕێز جەنابی سەرۆک).
ئەم ئیسلامییە خۆی لەو پارتیانەیە کە پەتە زەردەکە دەکاتە ملی و لەسەری نوسراوە (بژی سەرۆک بارزانی) کوڕەکەشی کە وەکو باوکی سەری بچێت، نوێژی ناچێت لە سلێمانی دانیشتووە و بووە  بە موچەخۆری یەکێتیی. 
بە کوردی ئەم بنەماڵە ئیسلامییە وەک مانگای ناو جۆگەلەیان لێهاتووە، لەم لاوە لە پارتی دەخوات و لەو لاشەوە لە یەکێتی.
زۆربەی ئیسلامییەکان  ئاوا ژیان لەگەڵ دەسەڵاتی گەندەڵ و خائین و دزدا دەکەن و  بە دەستی پیسی دزیی دەسەڵاتەوە دەچنە مزگەوت و نوێژ و رۆژوو دەگرن. بە پارەی دزیی هەموو ساڵێک عەمرە دەکەن. باسی رەوشت و ئەخلاق دەکەن، هەرچی ئەخلاق بێت نییانە، و کچی 14 ساڵە لە خۆیان مارە دەکەن و ژنی خەڵکی هەڵدەگێڕنەوە. مەلا و خەتیبەکان بوونەتە پیاوی داگیرکەر و  سیخوڕی بەسەر خاک و نیشتیمانەوە دەکەن. نەفرەت تەنیا لە خۆتان نا، لەو کەسانەی کە لە دەورتان کۆ دەبنەوە و  گوێتان لێدەگرن و سەرتان بۆ بادەدەن.
تێبینی: ئەو گێڕانەوەیە کەسێک لە فەیسبوک وەکو نوکتە داینابوو، منیش بە دەستکارییەوە قسەی خۆمم بۆ زیاد کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە