لە نێوان پارتی و یەکێتیدا چی دەگوزەرێت؟

Sunday, 11/12/2022, 23:24

4016 بینراوە


1- یەکێتیەکانی هەولێرێ لەبۆ یەکێتی: جارەکیدی هەولێری لەخۆیان تێک نادەنەوە
2- عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی: بایکۆت سەخافەتە، ئەگەر راستگۆن لە حکوومەت بکشێنەوە.

ئەڵبەت ئەو دەستەواژە هی عەلی عەونی نیە، هی خودی مەسعود بارزانیە، چونکە لەناو پارتی وا ڕاهێنراون کەس لەخۆیەوە جورئەتی سنوور بەزاندن نەکا.
پارتی، لەیەکێتی بێ منەتەو بۆ هیچ ڕێکارێکی داهاتووش کاری بەیەکێتی نەمایەو ئیشی خۆشی تەواو کردیە، چونکە دەزانی هەموو کارتە فشارەکانی دەستی یەکێتی ساڵ وەختێکە سووتایە و پۆست پڕکردنەوە لای پارتی ئاو خواردنەوەیە و ئەوەی باوەڕی پێ نەبی حکوومەتی تەوافیقیە و یەکێتی بەتانازولەوە دەوێت نەک بەعینادی و جینگزی خۆی.
لەڕاستی، پارتی حەز بەو سنوورە فراوانە پڕ کێشەی چارەسەر نەکراوانەی یەکێتی ناکات و فریادڕەسی ئەو هەموو گرفتە پڕگلەییەی ئەوێی بۆ ناکرێ و لەداهاتووش هیچ سوودێکی دەنگدانیشیان لێ نابینێ و پارەش بەهەونتەی بەگۆڕێ وەناکا.
ئیشەکانی خۆی، لەدەمی دووەم هەڵبژاردنی ئەودەمی گۆڕان کەبیست و پێنج کورسیەکەی بووە بیست و چوار لەگەر یەکێتی تەواو کردیە.
هی وەک سەعدی پیرەی لەبادینان و عەزیز وەیسی و بارزانی قاڵە خەڵوزیش بە پەه پەه لەو لیستە بەسەر ئەسپە دوو ڕەنگە زەردو کەسکەکەیان هەڵدەگۆت.
مامی گەورەش
شار بەشار دەگەڕاو بەفیزەوە پەنجەی هەردەشەقاند و دەیگۆت بەکوێرایی چاوی (دوژمنان)دەنگ بدەنە کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئێستاو سەرۆکی دواڕۆژ سەرۆکی ئەو دەورەو، دەورەی داهاتووشە لەکوردستان!
هەر هەموو ئەو یەکێتیانەی هەوکە دۆش داماینەو دەستەکیان کەتیتە پێش و یەکیشیان پاش، ئەودەمی وەک کۆتریان فڕاندبیتە عاسمانێ لەچەپڵەو فیتەی خۆیان نەدەکەوتن.
دوژمنەکەش هەر ئەو خەڵکە یەکێتیەو ئەو گەنجە سادە پاکانە بوون کەنەوشێروان موستەفا هەڵیخەڵەتاندبوون.
پارتیش، لەبری ئەو چاکەی دەستباری ناردنە بەغدایان لەبۆ کردو بەکێشەی ئەودەمی وێرانەی عێراق مەشغولیان کرد.
خەڵک ئومێدەکەی لەسەر کۆسرەت ڕەسوولی هەڵچنی بوو، فشارەکەی لەسەر بکا، ئەویش هەرجارەکی دەچوو، ئیشی خۆی بەپارە پشکە زۆرەکەی ئەودەمی سەرۆک وەزیرانیەکەی نوری مالیکی تەواو دەکردو دەگەڕایەوە.
ئەلبەت، بەشێکی کەمی خەڵکی یەکێتی لەهەولێرێ سوود مەندی تەواوی پلە و پۆستن بەکەمترین دەسەڵات، کەبەشێکیان پاشماوەی ئاوارە بوونن و خۆیان گونجاندیە و خۆیان پێدا شۆڕکردیتەوەو بەرژەوەندی خۆیان تێکەڵ کەسە دەستڕۆیشتیەکانی ئاسایش و پاراستنی کردیە. لەوەزیر و بریکاری وەزیرو ڕاوێژکار و مودیر عام جێگرەکانیشیان دونیایەک ڕوتبەی فەلی قەبەی عەسکەری وەزارەتی پێشمەرگە کەهەر هەموو خەریکی خۆنمایش کردن و شیعر نووسینی ڕۆمانسین!
جاريکی دی کەس ئامادە نیە، ئەو هەولێرە خۆشە پڕ لەئیستراحەتە لەدوبە و لەپاریس چووەی لەدەست خۆی بداو، مەسئولەکانی یەکێتی ماڵ و منداڵیان سەرگەردان بکەن و ڤێللاو باڕو مەزرەعەو خەستەخانەو کارگەو سەیارە دوامۆدێلەکانیان لەدەست بدەن و بەدبەختەکانیش بەدوای کیرە کیویلکان بکەونەوەو لێرە خۆیان تووشی فشاری پارتی بکەنەوە لەپەڵپ پێکردن و مووچەی خۆیان بخەنە بەر مەترسی بڕین و نەقل کردن و خانەنشین کردنی بەزۆری.
ئەگەر باس لەو فشارەی یەکێتی دەکرێ بەوغازەی چەمچەماڵ لەپارتی بیکات. ئەوە ئەو دەورە لەداهاتوو تەسلیم بەفەوجەکەی عەبدوڵای کوێخوا موبارەک کرایەو کەمال کەرکوکی ئاڕاستەی دەکات، بەوێنەی پەنجا کەسەکەی دۆسیەکانی قادر کەرەمیان بەدۆڵابەوە ڕفاند ئەوهاش دەتوانن کۆسپ بخەنە سەر هەرهەوڵێکی ڕێگرتنی هاوردەکردنی ئەوغازە لەمشەی ئەوێ و هەر بەیاسای نێودەوڵەتیش یەکێتی پێ سزادەدەن و بەکاری تێکدەرانەی لەقەڵەم دەدەن، ڕاگەیاندنە زۆرو زەوەندەکانیشی لۆ دەخرێتە گەڕ پشتگیری هەموو کونسوڵخانەکانەنی وەک ئەمێریکاو تورکیاو ئەڵمانیاشی هەیە.
مۆدیلی ئاوارە بوونەوەی سنووری سلێمانی و ئەودیوی دێگەڵەی کەس ئامادە نیە دووسەدو پەنجاییەکی دڕای پێ بدات.
لەو وەعدەی نوێ نوێ کردنەوەی یەکێتی و هەڵسانەوە بێتاقەتەکەی یەکێتی لەڕێکخستنەکانی مەڵبەندی سێ و مەڵبەندەکانی دی هەولێری و کۆمیتەکانی و گلەییە زۆرو تەواو نەبووەکانی پێشمەرگە دێرینە بێزارەکانی یەکێتی لەو نادادیەی یەکێتی لەبەلانانی کەسە دڵسۆزەکانی.
ئەوەمان پێ دەڵێ مام جەلال ویستی پێش مردنی خۆی بووە(یەکێتی بەو دەردەی ببا)
دەنا هیچ کەسەک نەیدەتوانی زاغ بکات دەست لۆ یەکێتی درێژ بکات.
ئێستا لەو سنوورەی خۆمان، یەکێتی بوویتە قیڕوسیاو هەر ئەوەندەی لۆ مایتەوە. خەڵک دەرێن، یەکێتی هەر هەبی خراپ نیە لەبەرامبەر پارتی.

سەرنج

ئەو تێکستە پەرەگرافە، هەر هەمووی قسەی خەڵکی بێزاری ئيرەیە، ئەمن تەنیا دامڕژتیتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە