هەندێک زانیاری شاراوە لەسەر عەبدولڕەحمان قاسملۆ

Monday, 12/12/2022, 12:24

5617 بینراوە


تێبینی: ئەو زانیارییانەی خوارەوە لەسەر عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە کتێبی (ساوجبلاغ مکری) وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی کوردیی.


عەبدولڕەحمان قاسملوو (بەناوی نەهێنی عەبباس ئەنوەری) کوڕی محەممەد وسووق لە ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە شاری ورمێ لە دایک بووە. ئەوکەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و لە ئەندامە چالاکەکانی حیزبی توودەی ئیڕان (حیزبی کومونیستی ئێران) بووە. لە ساڵی ١٩٤٧ی زایینی بە هۆی هۆگریی بە ئیدئۆلۆژیای کومونیستی وچالاکیەکانی سیاسیبە دژی بەرژەوەندیی وڵات بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە. لە بەر ئەو هۆیە رایکردۆتە وڵاتی چەکوسڵەواکی ولەوێ دەگەڵ کەسێکی خەڵكی ئەو وڵاتە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پاشآن لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ خوێندن چوونەتە وڵاتی فەڕآنسە.
هەروەها لە ساڵی ١٩٥٤ وێڕای هاوسەرەکەی دەگەڵ تۆڕێکی سیخۆریی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی ئێڕان چالاکیی بەڕێوە بردوە. لە سەر رووداوەکانی چەکوسڵەواکی چون لایەنگریی لە (دۆبچێک) کردوە، بەو هۆیە بووە کە ناکۆکیەکانی دەگەڵ حیزبی توودە ئاشکرا دەبن ولەوحیزبە دەردەکرێ.
بەڵام دوای ئارام بوونەوەی رووداوەکانی ئەو وڵاتە، لە بەرئەوەی نیگەرانی داهاتووی خۆی وبنەماڵەکەی دەبێ روولە وڵاتی سۆئێد دەکا. دەگووترێ لە ساڵی ١٩٦٩ لە یەکێك لە زانکۆکانی شآری پێڕاگ مامۆستای زانکۆ بووە وانەی لە سەر ئابووری جیهان گووتۆتەوە.
قاسملوو، لە ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەوڵەتی عێڕاق لە رێگای جۆراوجۆرچەک وپارەی رەوانەی ئێڕان کردوە تا بتوانێ گێرەشێوێنی لە ئێڕان پێک بێنێ. لە هەمان کاتدا لەوساڵەدا عێڕاق قاسملوو دیاری دەکا کە بۆ دروستکردنی ناوەندێکی سیخۆریی لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بە مەبەستی ئاژاوە گێڕیی وخراپەکاری وخۆتێخزاندن بۆ خاکی ئێران لە سەردەمی بەڕیوە بردنی جەژنەکانی ٢٥٠٠ ساڵەی شاهەنشآیی لە ئێران تا بارزانی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ.
پاش ئەوەی کە حیزبی دێمۆکڕات دەبنە چەند بەش ولێکدەترازێن، لە ئاست وەرگرتنی یارمەتی لە حیزبی بەعس ناکۆکیان لە نێواندا لێ دروست دەبێ.
لەو سەردەمەدا قاسملوو، لەسەر بانگهێشتن کردنی دەوڵەتی روسیە چۆتە شآری مەسکەو، کە ئەو سەفەرەی هاوکات بووە بە سەفەری سەددام بۆ روسیە. بۆیە واوێدەچێ کە سەفەری قاسملوو بۆ روسیە بە پێشنیاری سەددام بووبێ.
سەرچاوە:کتێبی، ساوجوبڵاغی موکری، مێژووی ئاڵوگۆڕەکانی، کۆمەڵگایی، سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، شاری مهاباد لە روانگەی بەڵگەکانەوە.
لە کۆکردنەوە ورێکوپێك کردنی: فەرەیدون حەکیم زادە
ئەم زانیارییانە لە کتێبی (ساوجبلاغ مکری) وەرگیراوە، بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە