KURDISTANPOST
فەتاح حەسەن
مەزاتخانە
Monday, 12/12/2022, 21:57
10803
بینراوە
نووسەرێک وتی:-
وڵاتەکەم، مەزاتخانەیەو
نوسینەکانم
بۆ مناڵانی رۆژئاوا
هەراج دەکەم.
وەرن .. وەرن
شۆڕشگێرانی چاوچنۆك
سەرمایەدارانی مشەخۆر
وەرن .. وەرن
پیاوانی ئاینی مێزەربەسەر
حاجیانی کەشی لە پشت
کۆببنەوە
هەڕاج ..
هەڕاج ..
لەهاواری تەواو نەبوو
کلیلێکیان نایە مشتی
گەنجێك وتی :-
ئەی تڕحێو .. کاکی نوسەر
وتم ، بۆچی ؟
ئەی نازانی خۆیان کڕی ؟!
فەتاح حەسەن
© 2019- Kurdistanpost