ئاڵا تاڵەبانی بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق

Tuesday, 13/12/2022, 17:29

7852 بینراوە


‎‎‎ئاڵا تاڵەبانی، کە لەسەردەمی حکومەتی بەعسدا وەک ئەندامی حیزبی بەعس کاری دەکرد، دوای راپەڕین و دەسەڵاتی یەکێتیی لە زوونی سەوز، پۆستێکی باڵای وەرگرت، پاش ئەوەی لەگەڵ کچەکانی برایم ئەحمەددا تێکچوو، یەکسەر پاکانەی لە کورد و لە مەزهەبی سوننە کرد، خۆی وەکو شیعە مەزهەب ناساند، ئیستا لەگەڵ عەرەبەکاندا دەستی تێکەڵ کردووە، بۆتە عێراقچییەکی شیعە و بەردەوام بە عەرەبی قسە و لێدوان دەدات.
لە دوایین هەواڵدا لەسەر زاری (ئەبو عەلا وەلائی) سەرۆکی کەتائیبی سید الشهداوە راگەیەندرا کە ئاڵا تالەبانی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان دانراوە، لە لێدوانێکدا ئەبو عەلا دەڵێت: ئێمە ئامادەبووین دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییەی خۆمان ببین بۆ ئاڵا تاڵەبانی و هەرچەندە کاندید کردنەکە حزبایەتی نییە، بەڵکو نمونەیەکی پێگەیشتووی ئەو ژنە نیشتمانپەروەر و، ژني عێراقییەیە کە بۆ ئەو ئێمە ئامادەبووین  دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییانەی خۆمان ببین، چونکە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا ئەو شوێنە شایانی ئەم ژنەیە”.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە