لەسەر داواكاری بابۆ وبە بریاری بارەگای بارزانی 2412 كەس لە سوپای بارزان دامەزرا

Friday, 16/12/2022, 23:18

7961 بینراوە


بارەگای بارزانی هۆكاری دامەزراندنی  بۆسەرپەرشتی كردنی نەوەكانی بنەمالەی بارزان و پاراستنیانە لە هەموو ئەگەرێك بۆیە دەستەلاتی ئەو بارەگایە لەسەروی هەموو دەستەلاتەكانە كە مسعودی چاوچنۆك سەرپەرستی ئەو بارەگایە دەكات تەواوی داهاتەكانی ناوچەی ژێر دەستی پارتی لەوبارەگایەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆیە جیاوازێكی گەورە هەیە لە شارە و شارۆچكەكانی كوردستان لە هەموو روێكەوە دامەزراندیش یەكێكە لەو جیاوازیە دیارانەی ناوچەكە بەتایبەتی دوای ترسی بێ دەنگی جەماوەر بنەمالەی بارزانی كەوتونتە خۆیان دەستیان كردوە بە دامەزراندنی كەسی باوەرپێكراوی خۆیان بەتایبەتی لە ناوچەی بارزان ئیستا هیچ گەنجێك نیە لە ناوچەی بارزان لە سكی سەربازیدا ناوی نەبێت تاكو كار گەیشتۆتە ئەوەی ئەوەی كەم ئەندتمیش بێت موچە خۆرە لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە لە دوا هەنگاوەكانی ئەم بنەمالە چاوچنۆكە بریاری دامەزراندنی 2412 كەس بۆ سوپای بارزان كە راستەخۆ بابۆ سەرپەرشتی ئەو هێزە دەكات و راستەوخۆ فرمان لەبابۆ وەردەگرێت دامەزراندنی ئەو هەموو كەسە بی ئومێدێكی گەورەی دروست كردوە لە ناوچەكە بە جۆرێك هەر فرمانبەرێك خانەنیش بكرێت بارەگای بارزانی كەسێكی بارزانی دادەمەزرێنت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە