پرۆژەیەکی گرنگ، پێویستی بە هاوکاری هەموانە

Sunday, 18/12/2022, 19:49

5554 بینراوە


ماوەی ٤ مانگ زیاترە، لە سەر ئەرکی ماددیی خۆم و شەونخونی رۆژانە بۆ ٦ سەعات، کار لە دورستکردنی پرۆژەی کتیبخانەیەک بۆ هەمووان دەکەم.
ئەو کتێبخانە ئەلیکترۆنییە گرنگە و، بۆ خوێنەرانی کتێبە لە سەرتاسەری جیهان، بەتایبەتی گەلی ئێمە لە باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاڤا. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەر هاوکاری بکرێم بۆ باکوری کوردستانیش بەشێکی کرمانجی دەکەمەوە.
کتێبخانەکەم تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠٠ ناونیشان بە زمانەکانی ئینگلیزی ، کوردی و عارەبی، لە خۆ دەگرێت، رۆژانە بەبەردەوامی کتێب دەچێتە رەفی کتێبخانەکە.
پرۆژەیەکی گەورەیە، لێ ئەرک و بەرپرسیارەتییەکی گەورەشە، بەڵام لە بەرامبەردا خزمەتێکە بۆ تەواوی خوێنەرانی کتێب و، ئەوانەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەکەن بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆکان ومامۆستاکان.
زۆرینەی زۆری کتێبەکان بە خۆڕاییە، دەتوانن داییبەزێنن لەلای خۆتانەوە بە هاسانی، بەشێکی کەمی بە بەرامبەرە، ئەویش مافی نوسەر و وەشانخانەکانە.
داواکارم لە بەرێزتان ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن:
- ئەگەر کتێبتان لە ئەرشیفدا هەبێت، جا هەر چەند دەبێت، گرنگ نییە، بۆمی بنێرن با لە ئەرشیفەکانتاندا زیندانی نەبێت و خەڵکی دیکە سوودی لێ ببینێت. تکایە کتێب وبەرگەکەی بە فۆرماتی PDF یاخود EPUB، بنێرن..
بەم ئێمەیەڵەی خوارەوە ، یا لە رێگای ماسێنجەر یا هەر رێگایەکی دیکە بۆ ئێوە هاسان بێت، کتیبەکان بنێرن...
- تکایە هەر پێشنیار و سەرنج ورەخنەیەکتان هەیە لە بەشی(Contact) دەتوانن بۆمی رەوانە بکەن.
- کتێبخانەکە بەشی کتیبی دەنگی و ڤیدیۆیی تێدایە، تکایە ئەگەر هەر کەسێک کتێبی دەنگی بە زمانەکانی عارەبی، کوردی وئینگلیزیی هەیە بۆم رەوانە بکات بە هەمان ئیمەیڵ.
-بەشی فارسی و تورکی لە ئایندەدا کاری لەسەر دەکەم.
- هەر وەشانخانەیەک یا بنوسی کتێبێک بیەوێت کتێبەکانی بە ئەو نرخەی خۆی لەسەری دادەنێت لەم کتێبخانەیە دابنێت، بەبێ بەرامبەر ئەوەی بۆ دەکەم و ئەو پارەیەی کە لە فرۆشتنی کتیبەکەی کۆدەبێتەوە بێ زیادوکەم دەچیتە سەر حسابی خۆی. کتێبخانەی رامیار ئەم خزمەتگوزارییە، بۆ سودی گشتی، بە خۆڕایی پێشکێش دەکات.
- لە کۆتاییدا داواکارم دووبارە، ببنە هاوکاری ئەم کتێبخانەیە کە لە سوود و چاکەی گشتیدا خزمەت دەکات..

لینکی کتێبخانەکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە