لەرۆژی ئاڵادا ؟

Monday, 19/12/2022, 13:50

7071 بینراوە


بێگۆمان ئاڵا ناسنامەی هەوییەتی میللی هەرنەتەوە و وڵاتێکە و ڕەمز و ئێرادە و خۆاستی یەکبوون و یەکگرتنە لە بۆ پاراستنی خاک ونیشتیمان.
بێگۆمان مەرجی بەردەوامی و پاراستنی هەرئاڵاێی، پەروەردەی رۆحی نەتەوەییە و باوەڕمەندی بە ئازادی و سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و هەستی نیشتیمانپارێزی ،
پرسیارئەوەیە ئایا جەوهەری ئەم پێداویستیە لە فەرمانرەوایی نزیک بە 31
ساڵ تەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەقامگیر و هەست پێکراو و ڕەچاوکراوە ؟
بێگۆمان نەخێر !
ئایا ئەگەر کردەوە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی بخرێتە تای ترازوی دادپەروەری،  و دژەنەتەوەیی و نیشتیمانی 
کام یەکیان سەنگینتر و قورستر دەنوێنێ ؟  
ئەوەی ئاشکرایە پێویست بە باس و لێکۆڵینەوە و سەلماندن ناکات،
حکومەتی هەرێم ئاڵایەکی 5000متری دروست کردوە بە تێچوونی 13000 دلار !
نازانم بە مەودادرێژی ئەو ئاڵایە لە رۆژی ئاڵادا دەخۆازێ چیی بسەلەمێنن و چ واتاێی  بە گەلی بندەستە هەرێم بڵێن لە دۆزخی خێڵەکیدا ؟
یان چیی بەگەلانی جیهان بێژن ؟
هیهات من الزلە :
چ کردەوەیەکی نایاسایی و چ جەنایەتێکی مرۆیی و چ غەدر و تاوانێکی ئیداری سیاسی و چ خەیانەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەما کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ژێر ئەم ئاڵایە نەکرابێت ؟
تۆ بڵێت ئەم ئاڵا 5000 متریە بتوانی تەواوی جەنایەتەکانی 31ساڵەی حکومەتی هەرێم  بسڕێتەوە و داپۆشێ ؟؟
ئایا ئەم ئاڵا بێ سیمبول و واتا نەتەوەییە دەتوانی دەگەڵ ئاڵا نەتەوەییەکەی پێشەواقازی محەمەد کە یەک متریش نەدەبوو هەڵسەنگێندرێت و بەرابەری بکات ؟
یان  هێناویانە لەسەر قەڵای هەولێر بیپێچن بە دەور باڵای بەرزەکەی 
ئەبو چیچۆ دا ؟
 وەک فارسەکان دەڵێن:
سنگ بزرگ برداشتن علامت نزدن است !
تکایە لە بەکارهێنانی ووشەی نەشیاو خۆپارێزبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە