بێگۆمان ئاڵا ناسنامەی هەوییەتی میللی هەرنەتەوە و وڵاتێکە و ڕەمز و ئێرادە و خۆاستی یەکبوون و یەکگرتنە لە بۆ پاراستنی خاک ونیشتیمان.
بێگۆمان مەرجی بەردەوامی و پاراستنی هەرئاڵاێی، پەروەردەی رۆحی نەتەوەییە و باوەڕمەندی بە ئازادی و سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و هەستی نیشتیمانپارێزی ،
چ کردەوەیەکی نایاسایی و چ جەنایەتێکی مرۆیی و چ غەدر و تاوانێکی ئیداری سیاسی و چ خەیانەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەما کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ژێر ئەم ئاڵایە نەکرابێت ؟