سکاڵای پێشمەرگەیەک!

Tuesday, 20/12/2022, 15:16

1636 بینراوە


زۆرجارهوورووژاندنی هیندێک بابەت بۆ نووسەری ئەو بابەتە گرانە.هۆیەکەش روون وئاشکرایە.کاتیك کۆمەڵگا ناهوشیار بوو،شکست لە سەر شکست تووشی نەتەوەیەک دەبێ کە خاوەنی حیزب گەلێکن بێ بەرنامە وبێ ستڕآتیژیی نەتەوەیی.ئەوحیزبانە کاریان پاراستنی خۆیان ودەستەی بەرێوەبەریی حیزبەکەیان بۆ بەردەوامبون لە سەروەرگرتنی پلەو پۆستیی حیزبیی.تاقمێک لەسەر ناوی بنەماڵە یان کومیتە ناوەندیی حیزب کە لە ٢٥ کەس و٨ کەس دەفتەری سیاسی پێکهاتوون وەها سواری ملی کۆمەڵگا دەبن کە پشووت پێنادەن بیر لە خۆتو دەوربەرەت بکەیەوە.کاتیك کە شکستیش رووی تێكردن ئەوجارگریان وشیوەن بۆ خەڵك جێ دێڵن ویەکتر تۆمەتباردنیش بۆ خۆیان.ئەوەی لەناوەدا خەسارێکی مەزنی بەردەکەوێ خەڵکی دامووخاوەن شەهیدە!
لەوگۆڕەپانە پڕلە تڕاژیدیایە،ئەوەی کە رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ،ئەو چەکدارانەن،کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە.ئیدیهەر حیزبێک یان بنەماڵەیەک چەکداری زۆربوو،زیاتر گەلەکەی دەچەوسێنێتەوە وئازاری دەدا.چما کەس دەوێڕێ بڵێ:کاکی پێشمەرگە تۆ پێشمەرگی نیشتمانی یان بەرپرسی حیزبیی؟تۆ کۆیەلەی دەسەڵاتداری یان خۆبەخشیی بۆ رزگاریی نەتەوەکەت؟
رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان خراپترین نموونەی دەسەڵاتداریەتی وحیزبین.باشووڕ بەدەست دووبنەماڵەوە خەریکە بە یەکجاری وێڕان دەبێ.ئەوانی رۆژهەڵاتیش لە کەمپەکاندا شەووڕۆژیان لێ تیكچووە ونازانم روولە کوێ بکەن،وێنەی سێ شەشەی بەهاریان بەسەرهاتووە کە سەرگەردان ووەیلانن.چآویان لە عآسمانە ئاخۆ کەی ئامریکا بزەییان پێدادێ تا لەبەردەرگای کۆشکی سپی بانگیان بکەن ووێنەیان دەگەڵ بکێشن.
لە شەڕی ناوخۆییدا بە کوشتیان دەدەن هیچ ناڵێن،لێكدەترازێن،هەر بێ دەنگن،ئاشت دەبنەنەوە دەستدەکەن بە چەقڵەسەماوقوون بادان.بە خۆشیان دەڵێن:پێشمەرگە!مەزنتری خەساری مێژوویی کە لە نەتەوەی کورد دراوە لەو ٣٤ ساڵی رابوردوولە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووڕی کوردستان،بە هەڵویستی پێشمەرگە بووە.ئەوەی ئیستا بۆیان ماوەتەوە تەنیا ناوێکە وهیچیتر.ئێستیش نەمزانی بەرەەمی خەباتی پێشمەرگە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەو ٤٣ ساڵەدا چی بووە؟
تێکۆشآن لە لایان بەرپرسانی حیزبیی بۆتە چەند وتووێژێک دەگەڵ تیڤی ورادیویەکانی بیانی وخۆ ماساندن وقسەی قەببە قەببە.تێکەڵ بوونەوەشیان دەگەڵ یەکتر هیچ دیاردەیەکی ئەو تۆی نیشتمانی بەرهەم نەهێناوە.ئەو شوێنەی کە تێیدا قەتیس مابون هەر هەمان شوێنە وهەمان ئاش وهەمان کاسەیە.
بەشی کۆتایی ئەو وتارە سکاڵاوقسەی دڵی پێشمەرگەیەکە بە ناوی شۆڕش خوراسانە،کە هەم بۆ خۆی ساڵانێک پێشمەرگە بووە وهەمیش مەڕحومی باوکی پێشمەرگەوکەسێکی شۆڕشگێر بووە.ئەو بەرێزە زۆر بوێرانە وبەکورتی باسی هیندێک بابەتی کردوە کە زۆرینەی پێشمەرگە هەر ناوێرن باسی بکەن.راستبێژیش بۆ خۆی هونەرە من دەقی قسەکانی ئەو کەسەم لە فەیسبوکی خۆی وبە ئیزنی خۆی لێرەدا دەنووسمەوە.هەرکەس ئازادە چۆنی تێدەفکرێ.
سکاڵای پێشمەرگەیەک:
ترسنۆکترین کەسەکان ئەوانەین کە هاڵاتووین ووڵات وخاکمان بە جێ هیشتووە،نەک هەر خەڵك وخاک، بەڵكوم بنەماڵەودایکوباب خوشکوبرا...یانی کە ژن وکچوپیاونا،بەڵكوم لە پیترژنێک ەپیرەپیاوێک وئاژەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ غێرەت ترین...جاوەرە ناوی / پێشمەرگەش / لەسەر خۆت بنێی! چاوەڕوان بی منداڵ وکچان ولاوان وپیرەژن وپیرەپیاوانی وڵات خاکت لەو وەزعە کە هەمانە وتێیدان،بۆت رزگار بکەن،ئێمەش / مەبەستی پێشمەرگەیە / شۆڕ شۆڕ بچینەوە بینە دەمڕآستیان!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست