لە هەسارەکەمان چی ڕویدا؟ (بەشی یەکەم)

Tuesday, 20/12/2022, 18:24

8101 بینراوە


ئایا ڕۆبۆت هیچ مەترسییەکی بۆ سەر مرۆڤایەتی هەیە؟

لەم نوسینەدا باسی چیرۆکێکتان بۆ دەکەم یان بڵێین باسی هەسارەیەکتان بۆ دەکەم کە هاوشێوەی زەوی بوو، ئەوان زۆر لە مرۆڤی ئەم سەردەمەی ئێمە زیرەکتربوون لە بواری تەکنەلۆژی و سەربازیدا.
لەم هەسارەیە چەندەها تەکنەلۆژی بەردەستە کرابوو بۆ دانیشتوانی هەسارەکە، وەک کەشتی ئاسمانیان  لە کڵاسی کەشتی جەنگی کە هەڵگری سەدەها کەشتی جەنگی هێرش بەر بوو، کەشتیان هەبو کە ملیونەها مەتر سێ جا ئاوی هەڵدەگرت، کەشتیان هەبو بۆ گواستنەوەی خەڵک ئەویش دەیتوانی ملیۆنێک خەڵک بگوێزێتەوە لە کەونێک بۆ کەونێکی تر هتد،،'
کاتێک خەڵکی ئەم هەسارەیە پشتیان بە ڕۆبۆت بەست بۆ تەواوی پێداویستیەکانی ژیانیان، لێرەوە درامای نێوان ڕۆبۆت و مرۆڤ دەست پێدەکات . خەڵکی ئەم هەسارەیە خۆیان تەمەبەڵ بوون و کەس توانای کاری نەمابوو هاوشیوەی خەڵکی ئەم هەسارەیە..

ڕۆبۆتەکان:

کۆمەڵێک ڕۆبۆت بەرهەم هێنران بۆ کاری کارگەکان.
کۆمەڵێک ڕۆبۆت بەرهەم هێنران بۆ پارێزگاری کردن (پاسەوان).
کۆەمڵێک ڕۆبۆت بەرهەم هێنران بۆ کاری قورس.
کۆمەڵێک ڕۆبۆت بەرهەم هێنرا بۆ فڕۆکەوانی.
کۆمەڵێک بۆ درستکردنی بیناو ڕێگاوبان و تونێل.
کۆتا ڕۆبۆت کە دروستکرا تایپی ئێکس ٦ دروسکەر بوو کە خۆیان ڕۆبۆتیان بەرهەم دەهێنا..
ئەم ڕۆبۆتە کەوتە دروستکردنی ڕبۆتی باشتر و زیرەکتر... هەرچەندە لە ناو کۆدی بەرنامەی ڕۆبۆتەکەدا نوسرابوو کە نابێت هیچ کات لە دانیشتوانی هەسارەکە هەڵگەرێنەوە، بەڵام ڕۆبۆتێک لە ڕۆبۆتەکانی کۆتا تایپ بوو توانی ئەو دیڕە لە ناو پڕۆگرامەکەدا بسڕێتەوە و پلانێکی پاڕاڵێل بەرپا بکات..
جۆری ڕۆبۆتی پاسەوان پەرەی پێدرا بۆ ڕۆبۆتی جەنگی، جۆری فڕۆکەوان پەرەی پێدرا بۆ فڕۆکەوانی جەنگی و کەشتی جەنگی.. جۆری کارکەری کارگەکان پەرەی پێدرا بۆ دروستکردنی ڕۆبۆتی نوێ لە کارگەیەکی دەرەوەی هەسارەکە کە هەسارەیەکی نزیک بوو لەو هەسارەیە ئۆکسجین کەم بوو واتە مرۆڤ یان هاوشیوەی مرۆڤی لێ نەدەژیا یان بونەوەری ئۆگانیکی..
ئەم ڕۆبۆتانە توانیان گەورەترین سوپا بەرهەم بهێنن، لەبەر ئەوەی ڕۆبۆت ٣٢ کاتژمێر کاری دەکرد بێ ئیسراحەت و خەوتن (لەو هەسارەیە شەو ڕۆژ ٣٢ کاتژمێرە)..
هەر خودی ڕۆبۆتکان هاتن یاسایەکیان بۆ خۆیان دانا، لەم یاسایەدا هاتبو کە دەبێت چینێکی بەڕێوەبەر بونی هەبێت ببێتە چینی بڕیاردەر.
ئەم چینەی سەرەوە بونە چینی بڕیاردەر وە هەمیشە دەبو بە حەوت ڕۆبۆت دەنگ بدەن تا گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەن...
ئەم حەوت ڕۆبۆتە هاتن لە سەر شیوەی مرۆڤ جەستەیان بۆخۆیان دروست کرد هەڵبەتە باشتر لە جەستەی مرۆڤ، هەمیشە بە گەنجی دەمانەوە، کاتێک بریندار بوایە خۆی خۆی چاک دەکردەوە..کاتێک لەناو بچوبایە ئەوا دوبارەی داتاو زانیاریەکانی کۆپی دەکرایە سەر جەستەیەکی نوێ و سەرلەنوێ بە زانیاریە تازەکانەوە دەکەوتەوە کار، واتە هەرکەس کە بیکوشتبایە دەیزانی کۆتا بکوژ کێ بوە..
واتە حەوت ڕۆبۆتە سەرەکیەکە حەوت جەستەیان دروست کرد لە شیوەی دانیشتوانی هەسارەکە..
ئەم حەوت ڕۆبۆتە دەیانتوانی لە هەمان کاتدا دەیەها ڕۆبۆتی هاوشێوەی خۆیان بەکار بهێنن لە دەیەها شوێنی جیاواز، تەواوی زانیاریەکانی فێری دەبون لە هەموو شوێنەکان لە یەک سێرڤەر کۆدەکرایەوە کۆتا کۆپی هەمو زانیاریەکانی دەزانی..
دانیشتوانی هەسارەکە تا کات تێدەپەڕی دەسەڵاتی سیاسیو بەڕێوە بردنیان لەدەست دەدا، ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەبو کە تەواوی متمانەی خۆیان بە ڕۆبۆتەکان بەخشیبو.. تا کار گەیشتە ئەوەی ڕۆبۆتەکان لە کۆبونەوەی حەوت قۆڵیدا بڕیاندا کە هەسارەکە داگیر بکەن  و ئەو هەموو نان خۆرو خەڵکە بێکەڵکە لەناو ببەن..
یەکەم پلانیان بەوە دەستی پێ کرد دەست بگرن بەسەر بنکەی پارێزگاری هەسارەکە کە پڕ بوو لە چەکی هایدرۆجینی و هاوشیوەی چەکی ناوکی..
کۆمەڵێک کەشتی پێشکەوتویان ئامادە کردبوو لە نزیک هەسارەکە بۆ ئەوەی نەهێڵین کەس دەرچێت..
لە کاتژمێری سفردا کە کاتژمێر ٣٢ ی شەو بوو گەورەترین تەقینەوە ڕویدا و هەسارەکەی وەک بومە لەرزە لەراندەوە.. لە یەکەم تەقینەوەدا نزیکەی ١١ ملیار کەس لەناو چوون، هەر ئەو دەمە کەسانی سەربە سوپا لەگەڵ چەند زانایەک و کەسانێک کە بەر لیشاوی یەکەم نەکەوتن خۆیان ئامادە کرد بۆ ڕاکردن..١٢  کەشتی جەنگی ئامادە کرابوو، ٨ کەشتی تەنکەری ئاو ئامادە کرابوو، ٢٢ کەشتی گواستنەی مرۆڤەکان و ٤ کەشتی سوتەمەنی بۆ کەشتیەکان..کۆمەڵێک کەشتی بچوکیش کە بۆ گەڕان و دابەزین بە دوای هەسارەی هاوشیوەی هەسارەکەی خۆمان..
کاتێک کە هەموو کەسەکانی ڕێگا پێدراو بوون گەیشتنە ناو کەشتیکان هەر لەوێدا چەند کەشتیەک خرایە خوارەوە بەسەر نشینەکانیەوە نیوەی کەشتیەکان توانیان بە پەلە ئاسمانی هەسارەکە بە جێ بهێڵن بڕۆن بەرو قوڵایی و تاریکی کەون..
کاتێک یەکەم جەمپ کرا و کەشتیەکان وەستان زیاتر لە نیوەی کەشتیەکان لەناو چوو بون..نزیکەی ٦٠٪ خەڵکەکەش تیاچون لەوانەی کە گەیشتبونە ناو کەشتیەکان..
واتە بە گشتی کۆی دانیشتوانی هەسارەکە ١٢،٧ ملیار کەس بوو، هەر ئەو شەوە ١٢ ملیار کەس تیاچون لە ماوەی یەک کاتژمێردا..
ژمارەی ڕۆبۆتەکان نەدەگەیشتە ٢٥٠ هەزار ڕۆبۆت، کە سەرکردایەتیان دەکرا لە لایەن حەوت ڕۆبۆتەوە.. بەڵام ئەوان پلانێکی تۆکمەیان هەبو بۆ لەناو بردنی تەواوی دانیشتوانی هەسارەکە، لە زۆر شوێن تەقینەوە ئامادەکرابو.. پلانەکان تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتو جگە لەوەی کە ئەو کۆمەڵە کەمەی خەڵک ڕزگاری بوو..

ڕاکردن و خۆ حەشاردان:

لێرەوە شەڕی ڕاکردن و خۆ حەشاردان دەستی پێ کرد... ئەو کۆمەڵەی ڕزگاریان بوو دەگەڕان بە دوای هەسارەیەکدا هاوشیوەی هەسارەی خۆیان تا بتوانن سەرلەنوێ ژیان دروست بکەنەوە..
بەداخەوە دوای هەر جەمپێک ڕۆبۆتەکان بە کەمترین ماوە دەگەیشتنە شوێنەکە.. هەر جەمپێک بریتی بوو لە دوازدە ساڵی تیشک..
پاش دوو جەمپ یەکەی سەرکردایەتی بۆیان ڕوون بۆوە کە دەبێت شتێک هەبێت وا  زوو دەماندۆزنەوە!!
دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە کەشتیەکان شوێنەواری سوتەمەی بە جێ دەهێڵن و لەو ڕێگایەوە شوێنەکە دەدۆزرێتەوە.. بۆیە لە جەمپی ئایندەدا کەشتیەکمان بە جێ هێشیت بە ئۆتۆماتیک بەرنامج کرا کە دوای دو خولەک لە جەمپی ئێمە ئەویش بەرەو ئاڕاستەیەکی تر جەمپ بکات تا بەم شیوەیە ڕزگاربوەکان بە تەواوەتی ڕزگاریان ببێت لە ڕۆبۆتەکان..
دوای ئەم جەمپە ئەم جارە نزیکە ٤ کاتژمێر بە کاتی هەسارەکە ڕۆبۆتەکان پەیدا بونەوە ئەمەش بوە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لە نێو خەڵکە ڕزگاربوەکەدا..
ئینجا شەڕی کەشتی کەم مەودا دەستی پێ کرد ، ئێمە ئەو کات نزیکەی ٨٠٠ کەشتی کەم مەودام لەبەر دەستتدا بوو کە هەر کەشتیەک یەک سەرشینی هەبو ئەم کەشتیە تەنها بۆ شەڕی نزیک مەودا دروستکرابو.
لەم شەڕانەدا زیانی ئێمە ئەگەر کەشتیەک بوایە زیانی ئەوان ١٠ کەشتی بوو.. کێشەکە  ئەوە بوو ئێمە نە پارچەمان پێ بوو نە کارخانە بۆ دروست کردنەوە کەشتی تازە، بەڵام ئەوان هەمیشە لە گەشە کردندا بوون..پاشان فڕۆکەوانەکانی ئەوان هەمیشە لە فێربوندا بوون، هەرکاتێک ئێمە تاکتیکی سەربازی تازەمان بەکار بهێنایە بۆ جاری دوەم ئەو تاکتیکە کاری نەدەکرد..واتە ئەوان زوو خۆیان فێری شتی تازە دەکردو تازەگەری لای ئەوان ڕۆتینی ڕۆژانە بوو.
بەم شێوەیە ژیانی ٤١٠ ڕۆژی هەسارەکەی خۆمانمان بەسەر برد.. پاشان ئێمە هیلاک و شەکەت بوین لە شەڕ لە ڕاکردن، لە کێشەی ناوخۆ و تۆمەت بەخشینەوە...
دوای ماوەیەک دەرکەوت ڕۆبۆتەکان لەسەر شێوەەی مرۆڤ بێ جیاوازی کلۆنیان کردەوەو کلۆنەکان تێکەڵی ئێمە کراون.. لە کاتی هێرشدا کاتێک کلۆنەکان فڕۆکەوان بوون ئەو فڕۆکانە هەمیشە بە سەلامەتی دەگەڕایەوە، کاتێک فڕۆکەوانەکە مرۆڤ بایە بە هەشت کەشتی ڕۆبۆتی محاولەی خستنە خوارەوەیان دەکرد..
ئەمەش بوە کێشەیەکی تازە کە چەند فڕۆکەوانێک کلۆن بوون کەس نەیدەزانی کێن، لە ڕێگای ئەم فڕۆکەوانانەوە هەمیشە جێگا نوێکانمان کەشف دەکرا..
ئێستا ڕۆژی ڕاکردن و بە جێێهێشتنی هەسارەکە بۆتە ٥٠٠ ڕۆژ، نیوەی کەشتیەکان لەدەست دراوە خەڵکێکی زۆر مردون، خۆراک کەم بۆتەوە، لە کاتی هێرشدا تەنکیەکی ئاو تەقێنرایەوە ، تەنکی سوتمەنی بەهەمان شیوە.
بۆیە سەرانی سیاسی و سەربازی بڕیاریان دا کە ڕێکەوتن بکەین لەگەڵ ڕۆبۆتەکان، هەمان ڕۆژ دوای کۆبونەوەکە نامەی ئەلەکترۆی نێردرا ، ڕۆبۆتەکان شوێنیان دەستنیشان کرد بۆ دانیشتن و گفتوگۆ، لەو کاتەدا هەمو هێرشەکان راگیران..
مرۆڤەکان داوایان کرد لە ڕۆبۆتەکان با جەنگ بوەستێنین و ئەم جەنگە لە سودی هێج لایەک نیە، ڕۆبۆتەکان پێکەنین گوتیان ئێمە بە یاری فێرکاری دەبینین، ئێمە کە دەمرین دوای نیو کاتژمێر خۆما کۆپی دەکەینە سەر جەستەیەکی تازە، ئێوە کە دەمرن کۆتایی دێت بە ژیانتان.. ئەمەش راستیەکی تاڵ بوو، کاتێک گەڕاینەوە شوێنی وێسگەی ڕاوەستان کۆمەڵێک هەڵگەڕابونەوە نیوەی کەشتی و خۆراک و ئاوەکەیان بردبوو، ئەمەش شکستێکی گەورەی تر بوو بۆ ئێمە..
دوبارە شەڕ دەستی پێکردەوەو ڕێژەی ئێمە لە کەمبونەوەدا بو ڕێژەی چەکو تەقەمەنی لە کەمبونەوەدا بو دەڤرە شەڕکەرەکان هەمو کون کون بوون و زۆریان کەڵکی فڕینیان نەمابوو.. زۆرێک لەو کەشتیەنەمان هەڵوەشاندو لە دوو کەشتی یەک کەشتیمان دروست دەکردەوە..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە