لە هەسارەکەمان چی ڕویدا؟ بەشی دوو کۆتا بەش

Friday, 23/12/2022, 14:42

5367 بینراوە


هەسارەی ئەندرۆتانین


ئێمە خەڵکی هەسارەی ئەندرۆتانین ، هەسارەیەکی جوان و سەوز پر بوو لە تەکنەلۆژی و بینای جوان و کەشتی کە لە بری ئۆتۆمبیل بەکار دەهات..لەم هەسارەیە هەمو پێداویستیەکانی ژیان بە بێ بەرامبەر بو مافی هەموان بو سودمەندبین لە کانزاکانو  خۆراک و خوێندن و فێر بون..کارەبا و ئاو بیمەی نەخۆشی و خۆراک و جێگای نیشتەجێ بوون هەموی لە لایەن دەوڵەتەوە دابەش دەکرێت بێ بەرامبەر، لەم هەسارەیە شتێک نیە بە ناوی پارە. بە گوێرەی پێوسیت پێوسیتیەکانت بۆ دابین دەکرێت..

ئێمە هەسارەکەی خۆمان دایە دەست ڕۆبۆت بۆیە ئێستا هەسارەکە بەساردی جێ ماوە دور لە دانیشتوانەکەی.. با بێمەوە سەر ڕوداوەکان و درێژە بدەمە باسەکەم..

ئەمڕۆ ئەرکی یەکەکانی یەک تا یەکەی چوار ئەوەیە بگەڕێن بۆ ئاوی خواردنەوەو هەسارەیەکی گونجاو یان خۆراک و میوە، دەبێت بە هەمو شیوەیەک بێدەنگ بن و نابێت بە ڕادیۆ پەیوندی بکەن، لە کاتی بینینی کەشتی ئاسمانی ڕۆبۆتەکان دەبێت جەمپ بکەن بۆ خاڵی دیاری کراو دوبارە دوای یەک کاتژمێر جەمپی دوەم بکەن بۆ خاڵی دوو پاشان گەڕانەوە بۆ لای کەشتی دایک..

هەمو یەکەکان هیلاکن خەڵکەکە زوو توڕە دەبن، کەس تاقەتی قسەی نیەو زۆرینە ناتوانن وەک پێویست ئەرکەکانیان بە جێ بهێنن.. یەکەی چاکرندەوەی کەشی کورت مەودا هەمو ڕۆژێک کێشەی تێدایەو خەڵکەکە بێزار بوە لەگەڵ یەکتری شەڕ دەکەن و کەس تەحەمولی کەسی نەماوە... بۆیە بە فەرمانی یەکەی بەڕێوەبردن بەرپرسی یەکەکەو دو تەکنیشن لەگەڵ چوار فڕۆکەوانی جەنگی خرانە زیندانی سوپاوە بۆ ماوەی یەک هەفتە..
ماوەیەکی زۆرە خۆمان نە شتوەو جلەکانمان بۆنساردی لێ دێت، هەرچەندە جلەکان لە مادەیەکی ئەستوری خێمە ئاسا دروست کراوە بەڵام هەست دەکەیت ڕەق بوەو خەریکە دەشکێت.. بۆیە زۆرێک لە فڕۆکەوانەکان جلەکانیان چەور دەکرد تا کەمێک نەرمببێتەوە.

ئێستا ٦٠٠ ڕۆژ تێپەڕیوەو نازانین لە کوێین ئەم شوێنەی بۆی هاتوین لە نافیگەیشنەکانماندا نیە.. تیمی گەڕۆکی یەک دوو سێ و چوار هەر یەکەی بە ئاڕاستەیەکدا ڕۆیشت بە نیازی سکاوت کردن تا بگەڕێن بۆ ئاوی خواردنەوە خۆراک یان هەسارەیەک کە بۆ ژیان دەست بدات..

دوای ئەوەی ٤٧ جەمپیان کرد توانیان هەسارەیەک بدۆزنەوە کە بۆ ژیان دەگونجا.. هەمو بە خۆشحاڵیە چوون بەرەو هەسارەکە.

ماوەی ٢٠ ڕۆژێک دەبێت ڕۆبۆتەکان بەدوامانەوە نین، ئارامی بونی هەیە و خەریکی سەرژمێری و پیاچونەوەی چەکو  جبەخانەکانین تیمێکی تەکنیکی خەریکی چاککردەوە کەشتەیەکانن بڕیار بوو ئەو تیمە لەسەر کەشتیەکان بمێننەوە بۆ چاکردنەوەی کەشتەیکان بۆ حاڵەتی نەخوازراو.

کاتێک گەیشتینە هەسارەکە هەسارەیەکی تەڕ و سارد بوو، دەستمان کرد بە دروست کردنی بنکە و شوێنی مانەوە..

هەمو کەشتیەکانی خۆمان لە ئۆربێتی هەسارەکە ڕاگیرابون لەگەڵ یەکەی شەڕ و یەکەی فڕۆکەوانی کورت مەوداو کۆمەڵێک سەربازو ئەفسەری تەکنیکی..

دوای دوو مانگ ئارامی و بێ شەڕ لە کەشتیەکانی ئۆربێتی هەسارەکەوە نامە هات و گوتیان چوار کەشتی جۆری تی تازەی ڕۆبۆتەکان چواردەوری هەسارەکەو  کەشتەیەکانیان داوە، بەڵام تا ئێستا تەقەیان نەکردوەو داوای خۆ بەدەسەتەوە دان دەکەن..

تیمی زەوی فەرمانی کرد بە کەشتیەکانی ئۆربێت هەسارەکە بە جێ بهێڵن، ئەگەر ڕۆبۆتەکان ڕۆیشتن دوای ئێوە بگەڕێنەوە بە دوای ئێمەدا ئەگەر نەڕۆیشتن ئێوە بڕۆن دوای ماوەیەک بگەڕێنەوە..

ئەوە بوو هەمو کەشتەیکان ڕۆیشتن و چوار کەشتیەکەی ڕۆبۆتەکان لە شوێنی خۆیان جێگیر بون.. هەمان ڕۆژ کەشتیەکیان دابەزی و بە سێ ڕۆبۆتی زیرەک لە شێوەی مرۆڤ و دوو سەد ڕۆبۆت لە جۆری سەربازی جەنگی..

ژێردەستەیی ڕۆبت:


لەم ڕۆژەوە دونیا هەڵگەڕایەوەو مرۆڤەکان بونە ژێر دەستەی ڕۆبۆتەکان.. ڕۆژانە ڕۆبۆتەکان خەڵکیان دەبرد بۆ لێکۆڵینەوە، کاتێک وەڵامەکەیان بە دڵ نەبوایە یان وەڵامەکە هەڵە بوایە کەسەکەیان دەکوشت یان دەست یان قاچیان بە لەیزەر دەبڕیەوە، جار جارەش چاوی ئەفسەرەکانیان دەردەهێنا..

لە ماوەی شەش مانگدا نیوەی مرۆڤەکان لەناو چوون.. کۆمەڵێک بوون بە جاش و کەوتنە خزمەتی ڕۆبۆتەکان بۆ ژیانێکی ئاسودە تر و ڕزگار کردنی جەستەی خۆیان..

مرۆڤەکان خەریکی خۆ ڕێکخستنەوە بوون، شانەی نهێنی دروستکرا لە نیوان سەرکردەو ئەفسەرەکاندا، شانە نهێنیەکان پەیوەندیان هەبو بە کەشتیەکانەوە، لە ناوخۆشدا خەریکی ڕێکخستنەوەی سوپا بوون. هەر یەک شانە پێک هاتبو لە چوار کەس، یەک کەس حەلقەی گەیاندن بوو ئەوانی تر یەکتریان نەدەناسی بە نامەی نهێنی هەواڵ و زانیاری دەگەیشتو  بڵاو دەکرایەوە، ئەوەش بۆ ئەوە بوو کاتێک کەسێک دەبەن بۆ لێکۆڵینەوە ناوی کەسەکانی تر نەدات...

دوای شەش مانگ لە شانە نهێنیەکانەوە جوابمان بۆ هات کە کەشتیەکانی خۆمان گەڕاونەتەوە بۆ نزیکی ئەم هەسارەیەو خۆیان جێگگیر کردوە، دەیانەوێت بزانن ژمارەی ڕزگاربوان چەند کەسن و بە چی جۆرێک ئەم خەڵکە ڕزگار بکەن..

دوای کۆبونەوەی یەکەی سەرکردایەتی نوێ کە پێک هاتبو لە سێ کەس بڕیار درا کە:

پلانێک  دابنێن بۆ ڕزگار کردنی ئەو خەڵکەی کە ماون.
 بڕیار درا چوار کەشتی کورت مەودا دابەزێت بۆ هەڵگرتنی خەڵکەکە.

 یەکەم جار یەکەی سەربازی ڕزگار دەکرێت.

دوەمجار پەلاماری یەکەی جاش دەدرێت کە زۆربەیان چەکدار بوون، وە دەبێت بتوانین سود لە چەکەکانیان وەرگرین. چەکی لەیزەری کورت مەودایان پێ بو کە دەتوانی لە دوری دوو سەد مەتر بەکاری بهێنیت.

ئم پلانە وا ئامادە کرابوو کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ئایندەدا ڕوو بدات، دەبو  ئێمەش لە خوارەوە هێرش بکەینە سەر ڕۆبۆتەکان ئەوان لەو کاتەدا کەشتیە مەودا کورتەکان بێن و خەڵکەکە ڕزگار بکەن..( ئەوکات کەشتی ڕۆبۆتەکان دەرچوبون و بۆ گەڕان بەدوای کەشتەیکانی ئێمەدا).

سەعاتی سفر دانەنرابو لە ترسی ئەوەی جاشەکان زانیاریەکان دزە پێ نەکەن..چەند ئەفسەرێک و یەکەی سەرکردایەتی نوێ بەم پلانەکەی دەزانی..

ئەوانەی لە ژیاندا مابون ژمارەیان دەگەیشتە ٢٤٠ کەس جگە لە جاشەکان و جگە لەو سەربازو فڕۆکەوانانەی کە لەناو کەشتەیاکاندا بوون..

خەڵکانێکیش لەناو زیندانەکاندا بوون بەڵام زۆربەیان لە کاتی تەعزیب پارچەی جەستەیان یان دەست یان قاچ یان چاویان لەدەست دابو، ئەوانەی ڕزگار کران و بە کەڵکی ژیان دەهاتن تەنها ٤٧ کەس بوون. باقی دیلەکان بەجێهێڵران...

هێرش دەستی پێ کردو لە ماوەی دوو کاتژمێردا جاشێکی زۆر کوژرانو  چەند ڕۆبۆتێکی بڕیادەر لەناو بران، کەشتیەکان لە کاتی خۆیاندا هاتن و خەڵکەکەیان ڕزگار کرد.

سەرلەنوێ گەشتو ڕاکردن دەستی پێ کردەوە وەک ئەوەی لە خاڵی سەرەتاوە دەست پێبکەیتەوە، بەڵام ئەم جارە بە تێکشکاوی و بێ کەرەسەی جەنگی و خۆراکێکی کەم.

 

گەڕان و ڕاکردن:


پاش سێ جەمپ کۆمەڵێک خەڵکمان دۆزیەوە لەو کەشتیانەی کە یەکەم جار لێمان جیا بونەوە، ئەوانەیش زەرەریان زۆر بوو تەنها دوو کەشتی گەورەیان مابو یەکێکیان کەشی شەڕ بوو ئەوەی تریان کەشتی خۆراک و نەفەر. کەشتیە بچوکەکانیش هەمو خەریک بوو لە کار دەکەوتن، یەکەی فەرماندەیی ئەو گروپە کە سێ ئەفسەر بون هەرسێ ئەفسەرەکە درانە دادگای سەربازی بە تۆمەتی خیانەت و هەڵگەڕانەوە لە فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی.

دادگا بڕیاری دا هەرسێکیان  لەناو بۆشایی ئاسمان ئازاد بکەن، ئەمەش وەک ئەوەی فەرمانی کوشتنی خێرایان بەسەردا جێ بە جێ بکرێ، نەیانویست وەک سەرباز بیانکوژن بەڵک و وەک راکردو مامەڵەیان کردن، دوای هەڵداناین بۆ بۆشایی ئەوان لە ماوەی ٥ چرکەدا کۆتایی بە ژیانیان دێت. هەمو زەرەرو کوشتاری ئەو کۆمەڵە جیابوەوەیە خرایە ملی ئەو سێ ئەفسەرە.

دوای ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی بڕیاری کوشتنی ئەو سێ ئەفسەرەی دا کەشتیەکان و سەرنشینەکان کەوتنەوە ژێر فەرمانی فەرماندەی کەشتی ئاڕشنا کە سەر بە گروپی کەشتەیکانی ئێمە بوو. فەرماندەی کەشتی ئاڕشنا زۆر لێهاتبو زۆربەی پێشبینیەکانی ڕاست بوون، تەکنیکی جەنگ و ڕاکردن و خۆحەشاردان و ئەزمونی جەنگی لە هەموان زیاتر بوو، پێش ئەوەی ببێتە فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی خۆشی فڕۆکەوانی فڕۆکەی جەنگی بوو، هەربۆیە کۆمەڵێک ئەفسەری لەدەور بوو کە بە گیانی خۆیان دەیانپاراست..

دوای ماوەی سێ مانگ بە کوێرانە جەمپمان دەکرد کەس نەیدەزانی لە کوێین و سیستمی ناڤیگەیشنو ئارێلەکان و سیستمی هەواو زۆربەی سیستمی کەشتیەکان کێشەی تەکنیکی تێکەوتبو لە  بەر بێ پارچەی دەبوو بە ناچاری پارچە لە یەکێکیان بکەیتەوەو  دانەیکی پێ چاک بکەینەوە و دانەیەک بە جێ بهێڵیت.. کەمێک پارچەمان کۆکردەوە لەو کەشتیانەی کە بە نیازی جێهێشتنیان بوین کەشتیەکەمان داڕوتاندن تەواوی سوتەمەنی و خۆراک و چەکەکانیان لێ داماڵرا.

لە کۆتا جەمپدا گەیشتینە هەسارەیەک هاوشێوەی هەسارەی خۆمان..کاتێک تیمی تایبەت بە پشکنین دابەزین  بۆ پشکنین، دەرکەوت ئەوە ئەو هەسارەیە بوە کە یەکەم جار بە جێمان هێشتبو. واتە هەسارەکەی خۆمان بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی نافیگەیشن کاری نەدەکرد و هەسارەکە  هەموی دارمابو بەردی بەسەر بەردەوە نەمابو ئاسان نەبو شوێنەکان بناسیتەوە، دوای ئەوەی یەکەی پشکنین دابەزین و داوایان کرد تیمی فەرمادەیی دابەزێت ئینجا پێیان ڕاگەیاندین کە گەڕاوینەتەوە بۆ هەسارەی دایک ، بەڵام بەداخەوە کاول بوە نە خەڵکی تێدا ماوە نە ڕۆبۆت.

 بە بۆچونی ئەفسەرانی کەشتیکە فەرماندەی هێزەکە دەیزانی ئێمەی بەرو هەسارەی دایک بردۆتەوە بەڵام وەک قومارێک وابو بۆیە بە کەسی نەگوتبو،چونکە ئەگەر ڕۆبۆتی لێ بوایە ئێمە نە توانای شەڕمان مابو نە توانای بەرگری..لەوباوەڕەدا بوم بەشی پێنج جەمپی تر سوتەمەنی و خۆراکمان پێ مابو..

خۆشمان هەمو شەکەت بوبوین و ژیانی کەشتیەکان گەیشتبوە کۆتایی.. هەر ئەو کاتە بڕیار درا لە لایەن فەرماندەی هێزەکەوە کە بە هەر نرخێک بێت دەبێت لێرە بمێنیەوە و دوبارە ئەم هەسارەیە دروست بکەینەوە...

کەشتیەکان بە جەمپی ئۆتۆماتیک درورخرانەوە، جگە لە یەک کەشتی کە ئامادە کرابو بۆ ڕاکردنی کۆتایی... ئەمەش بە مەبەستی ئەوە بوو بۆ ئەوەی ڕۆبۆتەکان نەمان دۆزنەوە، کەشتیەکان لە دوری  ٦٠  ساڵی تیشک لەولاترەوە تەقێنرانەوە، واتە پێنج جەمپی ئۆتۆماتیکیان کردو لە کۆتاجەمپدا خۆیان خۆیان تەقاندەوە.

 پاشان ژیان لە سفرەوەوە دەستی پێ کردەوە ، ئایا بۆ ماوەی چەند گیانمان پارێزراو دەبێت ؟ جارێ کەس نازانێت، بۆی هەیە لە هەر ساتێکدا بێت ڕۆبۆتەکان بگەڕێنەوە، ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوا هەمومان تیا دەچین.. بۆیە فەرماندەی هێزەکە بڕیاری دا کۆمەڵێک خەریکی بەرهەمی خۆراک بن کۆمەڵك شوێنی نیشەتەجێ بوون، کۆمەڵێک خەریکی دروست کردنی کەشتی ئاسمانی و چەک دەبن..
لە ماوەی کەمترە لە سێ مانگدا ڕۆبۆتەکان گەڕانەوە ئەمجارەش خەڵکێکی زۆر بونە قوربانی
, کۆمەڵێکی زۆر کەم توانی لە ڕێگای ئەو کەشتەیەی کە ئامادە کرابو بۆ راکردن ڕزگاریان ببێت..ئەو کۆمەڵە تەنها ٤٥ کەس بوین،   ئێمە توانیمان دەرباز بین و  ڕابکەین بەرەو هەسارەی تێرا لەوێ داوای مافی پەنابەریمان کرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لە ژورە تاریک و ساردەکاندا دور لە چاوی یاسا و میدیاکانەوە یەک یەک و دوو  دوو ئازاد دەکراین بۆ ناو کۆمەڵگا، ئازادکردنی بەمەرج کە نابێت نە باسی ڕابردو بکەین نە باسی هەسارەی خۆمان دەبێت کەمترین پەیوەندی بکەین بە مرۆڤی ئەم هەسارەیەوەو هەفتانە دەبێت سەردانی یەکێک لەو بنکانە بکەین کە بۆمان دیاری کرابوو  تا بزانن ئەو هەفتەیە چیمان کردوە و چۆن هەفتەکەمان بەسەر بردوە، ئەمەش وەک ئەوە بوو زیندان بیت لە دەرەوەی زیندان..
 هەسارەی تێرا لای مرۆڤەکان ناسراوە بە هەسارەی زەوی..

 

ئێستا ئەم نوسینەت خوێندەوە دەزانم  یەکەم پرسیار لات دروست دەبێت دەڵێیت ئایا هەڵۆ ئارام خەڵکی ئەم هەسارەیە بوە؟

ئایا ئەمە تەنها چیرۆکە یان راستیە؟

ئایا ئەم چیرۆکە چۆن گەیشتە سەر زەوی؟

 ئەمانە گرنگ نین بیزانیت، گرنگ ئەوەیە مرۆڤایەتی سود لە هەڵەی یەکتر وەرگرێت، پێوست ناکات مرۆڤ هەڵەکان دوبارە و سێ بارە بکاتەوە.. مرۆڤی سەر ئەم زەویە تەنها لە پێناوی ئەوەی پارەی زیاتر بەدەست بهێنێت دەیەوێت ڕۆبۆت شوێنی مرۆڤەکان بگرێتەوە تا دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر ببن.

خراپترین کاڵا بەیەکتر دەفرۆشن لە پێناوی پارە، خۆراکو دەرمان و ئاو  ژەهراوی کراوە لە پێناوی پارە پەیدا کردندا.

هەمو سەرچاوە سروشتیەکانی ئەم زەویە هی هەموانە بە نەوت و کانزاو ئاو خۆراکەوە، بۆ دەبێت تۆ پارە بدەیت بۆ خۆراک یان بۆ نەوت کە هەردوکی بەرهەمی ناو هەسارەکەیە؟

کاتێک ڕۆبۆت جێگای مرۆڤ دەگرێتەوە، مرۆڤەکان لە ئیسراحەتدا دەبن حەتمەن ژمارەیان زیاد دەکات، ئینجا دەڵێن جێگاو خواردن نەماوە بۆ مرۆڤە بێ کارو بێ کەڵکەکان، پاشان دەبێت پلانی لەناو بردنی مرۆڤ جێبەجی بکرێت.. ئەو هەڵانەی لەسەر ئەم هەسارە ڕوو دەدات دوبارە بونەوەی هەمان ئەو هەڵانەن کە پێشتر لە هەسارەی تر و لە کەونی تردا ڕویانداوە... مرۆڤ وا هەست دەکات زیرەکترین بونەوەربێت لەگەردوندا، بەڵام لە ڕاستیدا مرۆڤ زیرەک نیە مرۆڤ تاکە بونەوەرە کاتێک مەشگوڵی نەکەیت دەست دەکات بە خۆ خواردن و لەیەک بەربون... کاتێک کێشەی نەبێت شەڕ دروست دەکات، مرۆڤ حەزی لە ئاشتی و ئارامی نیە ، مرۆڤ تاکە بونەوەرە چێژ لە مشکیلەو ناخۆشی دەبینێت...بەداخەوە..

 کۆتایی

 

بەشی یەک


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە