میت - پاراستن و سەرقاڵکردنی کورد بە پاشەڵیانەوە

Sunday, 25/12/2022, 23:56

3436 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا بابەتی جێندەر ورو ژێندرا،وەک هەمیشە گەمژەکان بەم شێوەیە لێکیاندایەوە کەخۆیان دەیانەوێت،نەک وەک ئەوەی هەیە،بابەتەکە بووە هۆی هەڵاوسانی ئەقڵ وەک هەڵاوسانی ئابوری،خەریکە مرۆڤ دەگاتە باوەڕێک کە ئەوانەی قسەی لەسەردەکەن بەتەواوی ئیفلاسبون لەڕوی فیکرییەوە.بێگومان مەلاکان وەک هەمیشە دەستپێشخەرن لە بەهەڵەبردن و هەڵە تێگەیشنی چەمکەکان و لەو بابەتەشدا دەستپێشخەربون و گۆمی گەمژەییان شڵەقاند ،ئیتر وەک کورد ئەڵێ بەردێک نەزان بیخاتە گۆماوێک بەسەدزانا نایەتەدەرەوە،وەک چۆن گەمژەکان لەمەلا شارەزوریەوە لەمارکسیزم و فرۆید و داروین و پەرەسەندن تێگەیشتن،بۆیە ئەرکی تێگەیاندنی کەسێک کە نایەوێ تێبگات قوڕسە وەک"ڕاکێشانی تڕێلە بەددان. هەربۆیە من لێرەدا نامەوێ چەمکی جێندەر ڕونبکەمەوە بۆ گەمژەکان،بۆ ئەوانەی لەبەرژەوەندییان نییە تێبگەن،بۆ مەلاکانیش کە بەلۆژیکی پیشە کاردەکەن و بیردەکەنەوە.
ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئاماژەدانە بەو لەشکرە دۆنکیشۆتیەی کە جێندەر یان بەقوندەر- گەی  وەرگرتووە،و گوایە شەڕی قونیان دەکەن.بێگومان لەهەرێمی کوردستان یەکێ لەئەرکەکانی میتی تورک سەرقاڵکردنی کۆمەڵگایە بە بابەتی لاوەکی،نەبو،وەهمی یان فوتێکردنی  . مەسەلەن هەندێک لەمەلاکان کە جاشفیکری تورکن،هەندێ خوێندەوار کە کەس نازانێت چەند وەردەگرن بۆ بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکان شەو وڕۆژ دەیڵێنەوە کە ئەم ڕێکخراوانە دەیانەوێت خێزان هەڵبوەشێت،دیانەوێت هەموتان ببنە قوندەر، ئیتر لەشکری عەوام و کۆمەڵێک فەیسبوکەوان سواری شەپۆلەکەبون و خۆیان کردۆتە هێڵی بەرگری پاراستنی پاشەڵی کورد!دەی ئامانجی میتیش هەرئەوەبوو کە لەجیاتی سەرقاڵبونتان بە پاراستنی نیشتیمان ،سەرقاڵبن بە پاراستنی قونتانەوە. لەجیاتی بیر لەنیشتیمان بکەنەوە بیر لەقونتان بکەنەوە،ئاخر ئەوگەمژانە نیشتیمایان هێندەی قونیان لاگرنگ نییە ،ئەگینا بەوڕۆژە نەدەگەیشتین. دەی مەسەلەی نێربازی و هاوڕەگەز خوازی ئەگەر گرفتێکی هەیە ئەوەیە کە تاکەکان سەرقاڵی چێژ،بێ پرەنسیپ و لاباک و گوێپێنەدەر دەبن،ئێوە کە هەمیشە وابوون ئێستا لەچی دەترسن،نەخێر ترک و خۆرئاواو هاوڕەگەزبازان کاریان بەقنی مەلا و بانگخوازو سەلەفی و کۆنەپارێزی کورد نییە،ئەوان نیشتیمان و سامانەکەیان دەوێت. ئەمە مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە کە تاکەکان تەنانەت هێندەی قونیان خەمی پاراستنی نیشتیمانیان نەبێت. ئەم سەرقاڵکردنە بۆ بیربردنەوەی نیشتیمانە،بۆ بێ ئینتیماکردنە،ئێوە کە هێندەی قونتان ئینتیماتان بۆ نیشتیمان هەبوایە نەدەبونە کۆیلەی تورک-پارتی.گەمژە کان ناچارت دەکەن بەزمانی خۆیان بیاندوێنیت..
بەڵێ ئێوە باکتان نییە تورک دارستانەکان دەبڕێت،مرۆڤی مەدەنی دەکوژێ،سامانی سروشتیت ئەدزێ،عامودێکی بڕیوەتە خاکەکەت وەک عەنتەر دەڵێ،بەڵام تۆ لەهێڵی پێشەوەی پلانی عوسمانیەتی نوێ بویە سورەی بەر لەشکر تڕکەن. تۆچیت تورک ئیشی بەقونی تۆنیە ئەوان نیشتیمانەکەتیان دەوێت بێ ئینتیما لاباک و دەبەنگی وەک ئێوە چییە تا لە پلانی داگیرکردنی ئەقڵ تێبگات.لەجیاتی ڕوبەڕوبونەوەی پارتی و میت،هاتویت شەڕی وەهمی قوندەری دەکەیت،بەڵام دواتر خۆت و قونت دەمێننەوە دەبەنگ ،ئەوکات تورکەکان پێت دەڵێن بێنیشتیمان !فەرموو ئەوە نیشتیمان بۆ ئێمە و تۆش خۆت و قونی خۆت ،ئێمە گاڵتەمان کرد کەس کاری بە قونی تۆنییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە