ئەم جارە، بارەکە دێنن بۆ لای کەرەکە

Sunday, 25/12/2022, 23:39

3723 بینراوە


 جیاوازی نێوان تاڵەبانی باوك و کوڕ ئەوەیە کە تاڵەبانی باوك جاشێکی موسەقەف و خوێنەرێکی باش بوو، بەڵام تاڵەبانی کوڕ وەك باوکی هەموو جارێ ئەیووت،،کوڕێك و کەرێکم هەیە،،هەر وابوو . ئەم کەرەیان بەتەواوی سەلماندویەتی کە جگە لە بارهەڵگرێك هیچی تر نیە و لە زۆربەی کاتدا پرسیاری ئەو بارەش ناکا کە لێیان ناوە.
 ئێران بۆ ئەوەی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کپ بکاتەوە و نەیەڵی ئەو خەڵکە بگەنە ئامانجی خۆیان کە لەدروشمی (ژن،ژیان،ئازادی)بوو، دێت بەوپەڕی ووریایی و دڕندەییەوە باشووری کوردستان وەك ڕۆژهەڵاتی لێ ئەکا و بۆ ئەوەی کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەیەت و بڵێ بۆ ئەوان سەرپۆش ناکەن و بە ئازادی دێن و ئەچن و چەندین مەلهاو و یانەی شەوان و دیسکۆ و شوێنی لەشفرۆشی هەن بۆ خۆبەتاڵکردنەوەی سمێڵ بۆیاخ کراوەکان و مەسئولە دزەکان و پیاوە شەڕواڵ پیسەکان. ئێران زۆر بەسانایی لەم بەشەدا کەسێکی وەك پاڤێل شک ئەبا کەهەرچی لێ باربکا نازانێ و ناتوانێ‌ بڵێ بۆ وا لێم بارەکەی ئاغا؟؟ تاڵەبانی باوك هەرزوو هەستا بە کردنەوەی حوسەینیە و ڕێزگرتن لە شێعە و لەهەمان کاتیشدا هەرچی نەیاری کۆماری سێدارە هەبوو لەسلێمانی و ناوچەی سەوز بە ڕۆژی ڕووناك تیرۆرکران و هەندێکیشیان ڕادەستی ئێران کردنەوە.. کەچی هەر لەوکاتەدا جەلالی خۆفرۆش فڕۆکەوانەکەی ئازاد کرد کە چەکی کیمیایی لەهەڵەبجە بەکارهێنا.
ئێران زۆر لێزانانە شەڕی کورد ئەکا و لە باشوورەوە بە هاوکاری و یارمەتی کەرەکەی تاڵەبانی کەوتوونەتە کوشتن و بڕیەکی وا دژی ڕۆژهەڵات کە ئاگرەکەی لە سلێمانیەوە تا سنە و مەریوان کڵپەی ئەسێنێ. لە نوێترین کاری ئەم کەرە هەستاوە بە داخستنی شوێنی لەشفرۆش و یانەی شەوان لە سەرچنار وەك ئەوەی بڵێی زۆر لەخەمی خەڵکی سەرچناردایە و لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەوان ئەم کارەی کردوە.. جارێ پێش هەموو شتێ ئەو شوێنانە هی خۆیانن و ئافرەتەکانیش خۆیان هاوردەیان کردوون.. جارێ گەر لە سەرچنار بیان گوێزنەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەشوێنکی تر بارگەیان بۆ هەڵئەدان لەبەرئەوەی کاری بەد ڕەوشتی بەشێکە لە پەیام و پرۆگرام و پەیڕەی یەکێتی نیشتمانی ئەمڕۆکە. ئەوان فێری پارەی دزی و بەدکاری و بەد ڕەوشتی هاتوون و ناتوانن دەست بەرداری ببن.
بەداخەوە هەندێ لە کالفام و ساویلکەکان پێیان وایە ئەم کارەی پاڤێڵ هی خۆیەتی و لە باوەڕی بە ئیسلام و کلتووری کوردەوە هەیە،، نەخێر و ئەوەی لای ئەم بنەماڵەیە گرنگی نیە خەڵك و فەرهەنگ و دواڕۆژی ئەم میلەت و خاکەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە