هەندێ زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس

Tuesday, 27/12/2022, 13:05

4773 بینراوە


- دوای نیوەڕۆ دەیان هەزار کورد و دۆستەکانی، ئامادە بوون لە گۆڕەپانی رەپەبلیکای پاریس، بە جۆرێ ژمارەی خۆپیشاندەران ئەوەندە زۆربوون کە زیاتر بوو لەو خۆپیشاندانەی کە بۆ تیرۆری شارل ئابدۆ  ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا.
- زانیارییەکان وا بڵاوبوونەوە، تیرۆریستەکە بە سەیارەیەکی تایبەت گەیەنراوەتە ناوەندی 'ئەحمەد قایا' ، بۆیە خۆپیشاندەران داوا دەکەن ئەو سەیارە وێنەکەی دیارە لە کامیراکان، بدۆزرێتەوە و ناسنامەی ئاشکرابکرێت.
- کۆبوونەوەیەکی گەورەی ژنان هەبوو لە ناوەندی ' ئەحمەد کایا' بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسی ٢٠١٣، لێ ئەو کۆبوونەوە پێش سەعاتێک لە هێرشە تیرۆریستەکە هەڵوەشاوەتە بە هۆی هەندێ هۆکاری تەکنیکی، چاودێران وای بۆ دەچن کە ئەو تیرۆریستە ئامادەکرا بوو بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکی زیاتر لەو جڤینە گەورەی ژنان ئەنجام بدات. چەکەکانی کە لەلای بووە زیاتر لە ٥ مەخزەنی یەدەگ بووە. کەواتە هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت لەلایەن دەوڵەتی تورکیا، خودی ئەردۆگان فەرمان درابێت لەو کۆبوونەوە کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە رێگای کەسێکی فەرەنسی(هێشتا بەتەواوی ناسنامەی روون نەبۆتەوە) ئەنجام بدرێت.
- جێگای باسە ئامادەبووان لە گەنجانی وڵاتپارێز، توانیویانە کۆنترۆڵی ئەو تیرۆریستە بکەن دەنا زیانی زیاتری دەدا، هەر ئەوانیش تەسلیمی پۆلیسیان کردووە.
- پۆلیس دوای ٤٠ خولەک دوای رووداوەکە خۆی گەیاندۆتە جێگای رووداوەکە، گومانەکان زۆرن و، پێدەچێت وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا یا هەندێ گروپی مافیای ناو پۆلیسی فەەنسا/پاریس هەماهەنگ بووبێتن لەگەڵ دەزگای جاسوسی میت. تاخیربوونی پۆلیس گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت، کات لەبەردەست تیرۆریستەکە هەبێت و دەرباز بێت، لێ بە هۆی ئەوەی گەنجانی وڵاتپارێز کۆنترۆڵی دەکەن بۆیە بە ناچاری ئەو تیرۆریستە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. دەخوازرا تیرۆریست دەرباز ببێت و خۆبگەیەنێتە تورکیا لەوێدا بمێنێتەوە.
- بەشی هەرە زۆری دەوڵەتان ئەو تیرۆرەیان لە دژی گەلی کورد حسابکرد و پرۆتۆستۆیان کرد، سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی ئۆپزسیۆنی فەرەنسا، ئەمەریکا وئیسپانیا و تەواوی یەکێتی ئەوروپا دژی ئەو کردە تیرۆریستە بەیاننامەیان دەرکرد،  بەڵام سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان، نقەیان لێوە نەهات. زۆرجار ئەمانە بۆ کوشتنی سەربازێکی داگیرکەر سەرەخۆشی بۆ ئەردۆگانی تیرۆریست دەنێرن!.
 میتی تورکیای دژەکورد ڕاسیستێکی فەرەنسیی کردوە بە مقاشی خۆی و ئەو قەسابخانەیەی پێکردوە، پۆلیسی گەندەڵکار و دژەبێیانی فەرەنسی بە مەبەست زو بەهانای قوربانیانەوە نەچوە، کەواتە هەر سێکیان تاوانباران، لەهەمویان زۆرتر ڕژێمە دژەکوردەکەی ئۆردوگان چونکە پلانەکە ئەو دایڕێژاوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە