مەحەممەد سادق سادق گیوی ناسراو بە (خەلخالی) سەرەتای مانگی دووهەمی هاوینی ١٣٠٥ی هەتاوی لە شاری ئەردەبیل چاوی بە دنیا هەڵێناوە و لە تەمەنی گەنجیەتی دا چۆتەناو حەوزەی عیلمییەی شیعەی قوم و بووە بە یەکێک لە ڕەوتی ڕوحانییەتی سیاسی شیعە و یەکێک لە باوڕپێکراوەنزیکەکانی خومەینی کە لە سەرەتای شۆڕشی ٥٧ی هەتاوی دا بوو بەیەکەمین قازی شەڕع و حوکمی ئێعدام و کوشتنی نەیارانی جمهوری ئیسلامی پێ سپێردرا.
یەکەم ئێعدام چوارکه س لە سەرانی پێشوی حوکمەتی شا بون کە پێش ئەوەی وەسیەتنامەی خۆیان بنوسن تیربارانی کردن و جەنازەکانیشان لە سەربانی تیربارانەوە فرێدانە خوارەوە و ئەم جەنایەتەی بەناوی یەکەمین چه پکە گوڵی شۆڕشی ئیسلامی پێشکێش بە خەڵکی ئێران کرد!
ئەمجار قۆڵی جەنایەتی هەڵماڵی و سەراسەر ئێرانی خستە ناو ترس و وەحشەتی ئێعدام و تیربارانەوە .
پۆل پۆل خەڵکی تیرباران دەکرد و دەیگوت بێ تاوانەکان دەچنە بەهەشت و تاوانبارەکان ڕەوانەی دۆزەخ دەکرێن.
لە گومبەد تاوس یک جێ و بە کۆمەڵ نزیک ٤٠٠کەسی تیرباران کردن و لە کوردستان لە مەیدانی فڕۆکەخانەی سنە دا پۆلێک ئینسانی تیرباران کردن کە هەموییان کرێکارو کارمەندو خەڵکی بێ تاوان و فەقیرو هەژاری سنە بون.
ساڵەهای ساڵ هەتا کاتێ خومەینی مرد خەڵخاڵیش قازی شەڕع دادگاکانی جمهوری ئیسلامی بوو و هەزاران ئینسانی ژێر خاک کرد.
پاش مەرگی خومەینیش بوو بە مامۆستان و زانای ئیسلامی حەوزەی عیلمییەی قوم و هەزاران قوتابی شیعەی دەرس دا و بە ئەخلاق و مەزهەبی شیعەگەری جمهوری ئیسلامی پەروەردەی کردن و دەگیانی خەڵکی ئێرانی بەردان کە هەروەک دەبینین لە شۆڕشی ژینادا سەدان کەسیان لە ناو شەقامەکان دا تیرباران کردن و هەزاران کچ و لاویان لە زیندانەکان دا خستونە ژێر ئەشکەنجە و تەجاوزو مەترسی مەرگ و ئێعدامەوە.
وەڵاتانی سەرچاوی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لەو چل ساڵەی تەمەنی جمهوری ئیسلامی دا نەک هەر متەقیان نەکرد بەڵکوو وەڵاتەکانیشیان پڕبون لە هێلانەی جاسوسی و مۆڵگەی ترۆریستەکانی جمهوری ئیسلامی و تەنانەت مزگەوت و قوتابخانەی خوێندن و مەشق و ڕاهێنانیان بۆ دروست کردن و لەهەموو بوارێکەوە مەیدانیان بۆ ئاوەڵە کردن و ڕابیتەی سیاسی و ئابوری خۆیان دەگەڵ جمهوری ئیسلامی پەرە پێ دا.!
ئێستاش لە شۆڕشی ژینا دا کە هاتونە مەیدان و دژبە ڕژیمی ئیسلامی ئێران قسە دەکەن بێ گومان و بە دڵنیاییەوە ئەگەر شەڕی ئوکڕائین و ڕوسیا لە ئارا دانەبوایە چل ساڵی دیش لە بێدەنگی دا دەمانەوە و لەهەمووجەنایەتەکانی ئەمڕ ۆ و شۆڕشی ژیناش چاو پۆشیان دەکڕد!
سەرانی ئەحزابی کورد و ئوپوزیسیۆنی ئێرانی کە ئێستا هەموو هیواو ئومێدێکیان بۆ ڕوخانی جمهوری ئیسلامی بە کۆشکی سپی بەستوە و پێیان وایە ئامریکا هەروەک سەدام پەتی ئێعدام دەخاتە ملی خامەنەیی و خەڵخاڵیەکانی مێژوی جەنایەتی چل ساڵەی جمهوری ئیسلامی ئێران تەنیا سادەیی و خۆش خه یاڵی ئەمان دەردەخات و لە هەمان کاتیش دا متمانە بەخۆبونی جەماوەر و شۆڕشی ژینا لاواز دەکەن!