باشوری کۆردستان کۆپیەی هەمان هەڵسوکەوتی کۆماری پەت وسێدارەی ئیسلامی ئێرانە

Saturday, 31/12/2022, 17:32

3518 بینراوە


ئایا ئەم کردەوە کوردانەی باشوری کۆردستان کۆپیەی هەمان هەڵسوکەوتی کۆماری پەت وسێدارەی ئیسلامی ئێران نییە کە قەدەغەکردنی بەشداری ژنانە لە بۆنەو جەژن و مەراسیمەکاندا؟
ئایا ئەم کردەوە سەقەتە بەڕبەڕیە کە نامۆ بە رۆحی ریازیە و لەلایەن هەنێ لە جوانان و نەوجوانانی  باشوری کوردستان بە بۆنەی بەشداری چەند خاتونێ بۆدیتنی  کێ بڕکێ ماتۆرسیکلێت سواران بە هێرش وجمین و قسەی ناشیرین و شەق وەشاندن کەوتەگەڕ و بووە هۆی روماڵ و شرۆڤە و دیمانەی مێدیایی ، شێواندنی کەرامەت و فەرهەنگی خەڵکی باشوری کوردستان نییە کە مێژووی فەرهەنگی و
رۆشنبیری و هەڵمەت و قوربانی ئەو شارەی خستە ژێر پرسیاری مەدەنییەتی ئیمڕۆی جیهان  وەک دەسکەوت و پەروەردەی بنەماکانی دیمۆکراسی لە تەمەنی31 ساڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؟
بۆگەنی ئەم رووداوە نامرۆییە بووە سەردێڕی لاپەڕەی رۆژنامە و کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنی هەرێم و وڵاتانی ئقلیمی.
ئایا ئەم کردوە کە بە سکانداڵێ کۆتایی ساڵی 2022 ئەژمار دەکرێت و وەک ئاوێنەی باڵانمای سیستمی ئیداری سیاسی و فەرهەنگی هەرێم لە زۆنی سەوز خۆی نواند تاچەندە بێ رێزیە بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی ئیران ؟
ئایا ئەم کلتورە ناشیرینە لە ئاستێکی باڵا نابێتە پاڵپشتی ژن کوژی و هۆکاری نەکسە و سەرکوتکردنی شێرە ژنان و بەگشتی بەربڵاوترکردنی  دەسدرێژی و چەوسانەوە و دامرکاندنی ئاخێزی جەماوەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە رۆژانە دژ بە کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران سنگی خۆیان کردوە بە سپەر و قەڵغان لە هەمبەر جەلادانی رژیمی کۆنەپەرەستی  ئیسلامی ئێران؟
ئەی دەستان خۆشبێت لاوانی روناکبیر بۆ ئەم ڕینسانە فەرهەنگی ومیللی و نەتەوەییە کە وەک چاو وگوێ  ئیستا و داهاتوی گەل و وڵات تۆمارتان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە پەیمانی سایکس پیکۆ  !
 بەراستی رووی ڕەشی جەلادانی ویلایەتی فەقیە و تالیبانی ئەفغان و تیرۆریستە دڵڕەشەکانی داعشتان  سپیی کرد !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە