کۆیلەکان ئاوا دەژین؟

Tuesday, 03/01/2023, 23:33

5643 بینراوە


دوکتور عەبدولەتیف ئەحمەد ئەلقوڕەیش دەڵێ:خۆشکی ئیماندار دەستت لە هەر ئیشێکدا بوو،کە پیاوەکەت داوای جیماعی لێ کردی هەر لە سەرکارەکەت خۆتی بۆ حازر بکە!


هەر ئیدۆلۆژیایەک کە فەرمان لە سەر باوەڕمەندانی خۆی دەربکاو،کە چؤن بژین یان چۆن ژیانی هاوبەشیی پێک بێنن یان چۆن بیر بکەنەوە ئەو ئیدۆلۆژیایە بۆ زبڵدانی مێژوو شیاوترە تا مرۆڤ ملی بۆ کەج بکا وبیکاتە بەشێک لە هزرو ڕامانی ژیانی رۆژانەی.
سەلەفیەکان وەدووکەوتووی پێغەمبەری ئیسلامن وباوەڕیان بەو دینە هەیە. ئەوانە هەولدەدەن گوێڕایەڵی پێغەمبەربن، سەلەفیەکان بۆ گەیشتن بە ڕێبازیی فکریی خۆیان هەموو راستیەک لە دینی ئیسلامدا دەبینن. لە سەر ڕێكاری ئەو رێبازەدا هیچ عەقڵ و بیرکردنەوەیەک جێگای نابێتەوە. بە واتایەکی دیکە مرۆڤەکان وێنەی کۆیلەیەکی ٢٤عەیار کاریان سەرداخستن و ئەنجامدانی ئەو فەرمانانەیە کە بەسەریاندا دەسەپێنن!.
لەسەردەمی کۆیلەداریدا لە ئامریکا پێست رەشەکانیش بەوشێوەیە نەژیاون. جیاوازیی مرۆڤ دەگەڵ ئاژەڵەکانی دیکە لەوەدایە، کە مرۆڤ مافی هەڵبژاردن وبیرکردنەوەی هەیە. مرۆڤێکی ژیر ووریایە، کە بە پێی توانای خۆی باشترین ژیان بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ.
ئەوەی کە من لە باشووری کوردستان دەیبینم وهەستی پێدەکەم، هیچ پەیوەندیەکی بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە نییە. دامودەزگای سەرکوتکەری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی وەک فەرمانبەرێکیان لێهاتووە، فەرمانەکانی ئێڕان وتورکیا بەرێوە دەبەن. لێرەش مەبەست مانەوەی خۆیانە و بۆ ئەوکارەش دەنگی پێویستیان دەوێ. زیاد بوونی مزگەوتەکان وبڵاوبوونەوەی ئیسلامی سیاسی و سەلەفی دیاردەیەک نییە، کە لە پڕدا سەری وەدەرنابێ. ساڵهای ساڵە کاری بۆ دەکرێ.

ژن لە روانگەی سەلەفیەکان:

زۆرینەمان لە سەر دونیای مەجازی هیندێك کورتە ڤیدۆمان بە چاو دیوە لە زانا و لێکۆلەرەکان کاریان لە سەر کردووە ولاپەڕەیەکیان بۆ سەر زانست زیاد کردوە. ئەویش ئەوەیە، کە ئاژەڵەکان کاتێک نێڕ و مێیان لە ڕێگای مرۆڤەکانەوە بۆ زیدە کردنی نەسلی ئەوئاژەڵە بە جووت دەگێرێن، زۆرجار ئاژەڵی مێیینە رازی بەو جووت بوونە ناىێ بە زەبری زۆرداریی مرۆڤە پیاوەکان ئەو کارەی بەسەردا دەسەپێنێت!
لای ئیسلامە سەلەفیەکان (بەهەشت) واتا شوێنی رابواردنی ئەو دنیا بۆ پیاوان
بەڵام لە روانگەی گا...دوکتورعەبدوڵەلەتیف وهاوبیرەکانی (ژن ) وەک ئاژەڵیش نانرێنن! گووتنی ئەو نادوکتورە لە سەرووی بابەتەکەی ئەو راستیە دەردەخا. ئەوهاتووە لە کاتی کارکردندا ژن دەستی لەناوشیاکە وهیندێک کاری تردا بوو، چۆن دەبێ لەسەرکارەکەی خۆی، خۆی حازربکا و بە بێ رەزامەندیی خۆی دەگەڵ ئاژەڵێکی بە رواڵەت مرۆڤدا جووت بێ؟
ژن خوڵقهێنەرە، بۆیە من بەخوداوەندی سەرزەوێ دەزانم. لە سەر زەوی لە ژن دەگەڕێم ودەیبینم چۆن ژیان وئازادی دەنرخێنێ و پەرەی پێ دەدا. بۆ ناسینی ژن، مرۆڤ نیازی بە عەقڵ و زانستیی فەلسەفی هەیە، نەک  بە ناوگەڵی، هەمیشە زۆربەی مەلا ئیسلامییەکان لە ناو ئیسلامی سیاسی و دووکەوتوەکانی وەک سەلفەیەکان عەقڵ وبیرکردنەوە وفەلسەفە هیچ جێگایەکی نابێتەوە، ئەوە ناوگەڵیانە دەیانجوڵێنێت و بەردەوام هەموو باسەکانیان تەنیا باسی ژنە، ئا ئەمەیە ئەو جیاوازییەی عەقڵی نێوان زانستیانە و عەقڵی ئیسلامی سیاسیی و سەلەفی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە