مسعود بارزانی لەگەل پیرە بندیوارەكانی ناوچەی بارزان كۆبوەوە

Saturday, 07/01/2023, 10:58

7847 بینراوە


رۆژی 3-5 /1 /2023 مەسعود بارزانی سەرۆكی خێلی بارزان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ / ١ / ٢٠٢٣  لەگەل پیرە بندیوارەكانی ناوچەی بارزان لە گوندی دۆرێ کۆبووەوەم، لەو سەردانەیدا بۆ ئەو ناوچەیە، هەر یەك لە شیخ فستەق و بابۆ یاوەری بوون. لە كۆبونەوەكەدا مەسعود باسی ئەو نیعمەتەی كرد كە خەلكی ناوچەكە تیدایە  پی وتن: ئیوە لە هیچتان كەم نیە وەك تانەلیدانیش باسی كەمی نەوتی كرد لە ناوچەی ژیر دەستی بنەمالەی تالەبانی . بە بندیوەرە پیرەكانی وت ئیوە كیشەی سوتەمەنی و ئازوقەتان نیە و مانگا لە ریگای سوپای بارزان نەوت و گازتان بەسەردا دابەش دەكریت و دلنیای كردنەوە بەردەوام دەبێت و بارەگای بارزانی لەمەودوا سەرپەرشتی دەكات.
هەروەها دڵنیاشی کردنەوە، کە موچەکانیان بۆ زیاد دەكات بەهۆی گران بونی بازار.
 شایانی باسە ئەو پیرە بندیوارانەی ناوچەی بارزان هیچ كەسێكیان موچەیان لە 4 ملیۆن دینار كەمترنیە و بە پلەی تایبەت خانەنیش كراون لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە، مانگانە لە بانكی مێرگە سور و سۆران موچە وەردەگرن،  ژمارەیان لە 23 هەزار زیاترە، کە زۆربەیان دوو سێ جار ناونووس کراون و هەر پیشمەرگە نەبوونە و ئەوانەی مردوشن خانەوادەكانیان هەمان موچە وەردەگرن ناویان لە لیستی موچە هەر بەزیندووی ماوەتەوە.
  مەسعودی سەرۆك خیل لەو كۆبونەوە بە بەژن و بالای بابۆی كوری هەڵدا بە پیرە بندیوارەكانی ووت لەمەودا هەر شتێكتان ویست بابۆ لیرە لە شوێنی منە پێویست ناكات كەستان بێنە سەری رەش ئەوە وەك ئاماژەیك لێك درایەوە كە سەرۆكی خیل باری تەندروستی روو لە خراپیە توشی نەخۆشی دارەخانی ئێسكی شەویلگە بووە رۆژ بەرۆژ باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچیت دكتۆرەكان هیچ قسیەكی دلخۆشكەریان پێ نەداوە ئەوەش ئاماژەیەكی ترە بۆ دروست بونی خانەی شیرپەنجە لە ددان و شەویلگەكانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە