ئیلحاد وەڵامێک بۆ کاک شاخەوان حەسەن

Saturday, 07/01/2023, 16:03

16510 بینراوە


بە پێویستم زانی کە کورتە وەڵامێک بدەمەوە لە سەر "ئیلحاد، ئاتایست" وەڵامەکەشم تایبەت نیە بۆ کاک شاخەوان، بەڵکوو گشتیە، بۆیە هەرەکە گەوێم لە ووتەکانی کاک شاخەوان گرت، سەرنجمدا کە هەرەلەیەکەم دەستەواژەوە، بێخوادییەکان بە (جاهل) نەزان ناو دەبات، پاش ئەوەش بێخودایی بە ناوپەیدا کردن خۆدەرخستن ناودەبات.
بۆیە سەرەتا ئەڵێم، هەمیشە ووتومە کە هەرگیز ڕێگە بەخۆم نادەم کە ڕێز لە شەهید مەلا"جەمیل ڕۆژبەیانی، مەلا محمەدی خاڵ...." نەگرم وداکۆکیشیان لێنەکەم، چوونکە ئیسلامیان بەکار نەهێنا بۆ مەرامە تایبەتیەکانی خۆیان، بۆ نموونە کەلەم دوایەدا دەرکەوت کە چەندیین مەلای دز وداوێن پیس ئاینی ئیسلامیان بەکار هێنا بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان، بۆ نموونە ئەم مەلا بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی ئیسلامی بوو، سەراپای قاسەی قوتبخانەکەی بڕی و رایکرد بۆ سعودیە تالەوێ هوتێلێک بکڕێت، لەکاتێکیشدا، کە دەسەڵاتدارانی سوید٢٧٠ ملێۆن کرۆنیان بۆئەم قوتبخانە ئیسلامیە خەرجکردووە. 
ئیمامێکی تر قاسەی مزگەوتەکەی خۆی بڕی و لەسوید ڕایکرد، مزگەوت و قوتابخانەکەی بە بڕی 270ملێۆن کرۆنی خەرجی بووە. لە سعودیە هۆتێلی پێکڕیوە
Islamistrektorn ville köpa hotell för skolpengarna
یان مەلایەکی دیکە دەسەلاتدارانی سوید ١٣ ملێۆن کرۆنی سویدیان دایە دەستی، تا بیگەیەنێتە دەست منداڵە هەژارەکانی سۆماڵ، کەچی ئەو جانەوەرە یەکسەر بلیتی فڕۆکەی کڕی خۆی گەیاندە لەشفرۆشەکانی شەوە سوورەکانی "تایلەند".
مەلایەکیتری ڕیشداری سمێڵ تاشراو، ١٢ ملێۆن کرۆنیاندایە تابیداتە دەست منداڵە هەژارەکانی سۆمال،کەچی بردی بۆ شەوە سورەکانی تایلەند.
Rektor förskingrade miljoner – döms till flera års fängelse
دەستەواژەی بێخودای "ئاتایست" دەستەواژەیەکی گرێکیە، واتا کە باوەنەبوون بە خودا و سەرجەم ئاینەکان، یەکەم قوربانی ئاتایستیش خوودی"سوکرات" بوو چوونکە دەسەڵاتدارانی ئەو قۆناغە باوەڕیان بە کۆمەڵە خوا هەبوو، واتا سەدان خوایان هەبوو، دەتوانی بە ووردی لەسەر خواکانی گرێک بخوێنیتەوە، لەم لینکەی خوارەوە.
 بۆیە سوکرات، ئەم کۆمەڵە خوایەی بە ئەفسانە ناوبرد، یاسای ئەو کاتەی گرێکلاند، بۆچوونەکانی سوکراتی بە کفر لە قەڵەمداو لەسەر ئەو کفر کردنە، سسزای ژەهر خواردنەوەیان بەسەردا سەپاند، بۆیە دەستەواژەی بێخودای نوێ نیە.
بێینە سەر ناوەڕۆکی باسەکەمان، کە کاک شاخەوان بە بێخودای بە "جاهل" نەزان ناودەبات، هەڵەیەکەی گەورەیە، چوونکە هەرە گەورە زانا وبێهاوتا "ئەبوبەکر ڕازییە" کە سەرجەم جیهانیان خۆیان بە قەرزاری ئەو دەزانن، هەروەها پەیکەری بۆ کراوە، لەهەموو ناوەندە زانستیە جیهانیەکان، بەباوکی پزیشکی جیهان ناودەبەن، ئەویش کتێبێکی نوسیوە بەناوی " مخاریق الانبیاء" واتای فێڵی پێغمبەرەکان.
هەروەها هەرە گەورە نوسەر وشاعیری کورد"مەعروف ڕەسافی" کە لووتەی ئەدەب و داهێنانە، کە هاوشانی هێشتا پەیدانەبووە، ئەویش لە کتێبی "الشخصیة المحمدیة" بەهەمان شێوە سەرجەم پێغمبەرەکان درۆ دەخاتەوە، باسکردن لە دووکەسایەتیە، واتا باسکردن لەلووتکەی زانست عیرفان، کەسمان لەم ڕۆژگارەدا هیچمان پێنیە کە ڕەخنەیان لێبگرین.
لەبیریشمان نەچێت کە تەها حسێنیش لەئەدەبیاتی جیهانی ئیسلامیدا نموونەیان دەگەمەنە، چوونکە تواناییان بێ وێنیە، ئەویش ووتەیەکی ناوداری هەیە ئەڵێ قەلەمێکی سوورم بۆ بێنن تا هەڵەکانی قورئانتان بۆ دیاری بکەم، هەروەها ئەو بلیمەتە تەنانەت ئەو شیعرانەی کەناویان ناوە شیعری جاهلی بەدەستکردنی عەباسیەکان دەزانێت.
هەروەها کۆمەڵێک زانا بیرمەند، کەجێگای شانازی سەرجەم جیهان، کە توانای زاناستیان بناغەدانەری زانست و تەکەنەلۆجیای ئەمڕۆمانن، لەوانە ئیبن سینا" جاحز، ابن ڕوشد، ابو علاء معری، نسرەدین توسی، کەنەدی جابر بن حیان، عەبدولا بن مقنع، ئەمانە زۆرینەیان زاناو دانای بیهاوتان و زۆرینەیان تکفیرکران و کوژران.
هەروەها هەرە گەورە زانای جیهان "ئەلبێرت ئاینشتاین" گووتی کە دەستەواژەی خودا واتا "خاڵە هەرە وازەکەی مۆرۆڤە، واتا مرۆڤ لەبێ دەسەڵاتیدا خوای دروست کردووە.
"ستیف هاوکینگیش" ووردوو درشتمان دەیناسین ودەزانین کە بیرمەندێکی لەئاستی هەرە بیرمەندە باڵاکانی جیهان، ئەویش بەهیچ شێوەیەک باوەڕی بائینەکان نەبوو.
جارێکی دیکەش "فرێدریک نیتشە" بلیمەت ویاخیش ئەڵێ خوا مرد وخۆمان کوشتمان،
بۆیە تاوانە بەم زاناو دانایانە بڵێێن نەزان "جاهل" نەخێر ئەمانەی ناومان هێنان لوتکەی زانست و عیرفانن، هەروەها نیتشە و ئاینشتاین کەی پێویستیان بە خۆدەرخستنە؟ لەکاتێکدا هەر هەموومان دەزانین کە ئاینشتاین وستیڤن هاوکینگ کێن وچیان کردوە وپلەی زیرەکیان لەهەر هەموو بەرزتر بووە.
هەروەها مەعروف ڕەسافی، خۆی داوای کردووە کە کتێبەکەی دوای مردنی خۆی بە ٥٠ ساڵ بە چاپ بگەینن، ئیتر ئەمە کەی خۆدەرخستنە؟ هەروەها وەسێتنامەکەی مەعروف ڕەسافی خۆی لەخۆیدا بەڵگەیە، کە ڕەسافی ئاگادار بووە کە هێشتا کاتی نەهاتووە، باس لەئاین بکرێت لەو قۆناغەی کە ئەو لە ژیاندا بووە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ووشیاری مرۆڤ ئەوەتا دەبینن کە هەر کورد سەدان سەکۆی ئاتایستی سەربەخۆی دامەزراندووە، بۆیە هەتا ئاستی ووشیاریمان بەرزبێتەوە، بێگوومان ئاینیش زیاتر کاڵ دەبێتەوە،، چوونکە ئەوەی کە ئاینەکان ناویان ناوە زانستی ( علمانی) ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەبێتە جێگای متمانەی خەڵک، چوونکە زانستی واتا کیمیاو فیزیا، ماتماتیک، ئەرەکەلۆجی وسەرجەم زانستەکانی دیکە، ئەوە زانستی ئەرکەلۆجیە کە ئەڵێ "مەکە" هەرگیز نەک ژیان بەڵکوو شیانی وگژوگیاشی تێدا نەڕواوە، بەتایبەت ئەو قۆناغەی باسی ژیانی محمەد و ٤ جێگرەکەی"ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان، عەلی" دەکات، بەڵکوو بیابانێکی ووشک برینگبووە، بۆیە کە ئەرلۆجیەکانی سەربەتیمەکەی "تۆم هۆلاند" دەگەڕێن کە پارەی قۆناغی محمەدی کوڕی عەبدولا بدۆزنەوە، دەبینن کەنەک هەر ژیان بەڵکوو گژگیاشی تێدا نەڕواوەوە.
 ئەگەر باسی دەرووناسی دەکرێت، ئەوا "ڕیچارد داوکینز" کەلوتکەی دەرووناسیە و لەمانکاتیشدا لوتکەی ئەتایستیە، بۆیە بەتوانی دەبینم بەم شۆڕەسوارانە بگوترێت نەزان.
من کارم بەکاری خوداوە نیە، بەڵکوو تەنها باسی ئاینەکان دەکەم کە سەراپایان، کۆپیەی ئاینی زەردەشتین، لەکاتێکی دیکە دێمە سەرباسی کەنووسەرانی ئاینی ئیسلام و تەنانەت قورئانی هیچ پەیوەدیەکیان نیە بەنەتەوەی عەرەبەوە، قورئانیش عەرەبی نیە بەڵکوو تەعریب کراوە، هیوادارم کە توانیبێتم، قوژبنەتاریکەکان ڕۆشن بکەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە