ئەم پیاوە گەمژانەی کورد، بەرهەمی ئیسلامی سیاسین

Saturday, 07/01/2023, 22:17

6161 بینراوە


لەکاتێکدا لە ئێران شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) هەیە، ئێوەی ئیسلامیش لە باشوور خەریکن شۆڕشی (گون و ناوگەڵ) بەرپا دەکەن.


ئەم پیاوە گەمژانە کێن؟ هەڵبەت پیاو بەو مانایە نا، کە تەنها نێرن، نێربون مەسەلەیەکی بایۆلۆجییە، بەڵام پیاوبوون مەسەلەیەکی کۆمەڵایەتییە، ئینجا بۆیە ئۆریان ڤالاچی دەڵێت: پیاوبوون ئەوە نییە کلکت هەبێت.
 نێربوون مادام شتێکی بایۆلۆجییە هەر وەک چۆن گوێدرێژێک و بەرانێک نێرن، ئەم لەشکرە نێرەی، کە نێرینەی ئیسلامی سیاسی پەروەردەی کردوون، زۆر مەترسیدارن، خوانەخواستە ئەگەر کەسێک باسی ئازادی ژن بکات وەک موجاهیدێکی کەڕ و کوێر دەست دەکەن بەهێرش و پەلاماردنی کەسایەتی نووسەر و ڕۆشنبیران.
 لەم ڕۆژانە دا سەدان لەو نێرانە بۆ پۆستێکی مەریوان وریا قانیع جنێو و سوکایەتییان نوسیبو، تەنها لەبەر ئەوەی وتبوی دەبێ ژن ئازاد بکرێ لەدەست دین و خێزان و هتد. دیارە کاک مەریوان هێندەی توکە سەری ئەم نێرانە نوسینی هەیە، ئەم "کەرپیاوانەی پەروەردەی ئیسلامی سیاسی"تەنانەت نازانن بەرامبەرەکەیشیان کێیە؟ تەنانەت گوێ لەقسەی خواش ناگرن چونکە لەشکرێکی کەڕ و کوێری نێنەن، جگە لە خۆیان و کەرێنەرانیان حیساب بۆ هیچ پێوەرێکی لۆژیکی ناکەن . 
ئیسلامیەکان کاتێک کیژۆڵەیەک نمرەیەکی بەرز بەدەست دێنێت چونکە حیجابە ئەڵێن ئەمە پەروەردەی ئیسلامە، هەروەها کە یەکێک لەم نێرانەش لەخوێندن سەرکەوتوبێت و نوێژبکات هەروادەڵێن. بەڵام خۆیان لەو لەشکرە جنێودەرە ناکەنە ساحێب کە کارو پیشەیان جنێودانە بە جودابیرانیان .
ئەم موجاهیدانە زمانیان لێبۆتە شمشێرەکەی خالیدی کوڕی وەلید بە هەمولایەکدا دەیوەشێنن، بێ ئاگا لەوەی کە زمان تەرجموانی هۆشە، ئەو هەموو جنێوە پیسە گوزارشتە لە و هزرەی لەپشت زمانیان ئامادەیە. 
ئەم نێرانە دەڵێن، ئەوانەی باسی ئازادی ژن دەکەن لەدەستی سوڵتەی پیاو، دەیانەوێت بیاننێرن بۆ یانە شەوانەکان ! وەک ئەوەی لەهەموو دونیا ژنی ئازاد شوێنێک و شتێک نەبێت پێوەی سەرقاڵ بێت جگە لە یانە شەوانەکان! ئەم بێ ئەقڵانە چونکە خۆیان هیچ لە باردانەبو و بێ ئەقڵن پێیان وایە کە ترسی ئاگرنەبوایە خۆیان دەبونە دز و جەردە و و قومارچی وهتد. چونکە لەبنەڕەتدا تۆقێندراون، ئەگینا پابەندی هیچ ڕەوشتێک نابن، هەربۆیە لە وڵامی ڕۆشنبیران کە پێیان وایە خوا پێی خۆشە هیچ ڕەوشتێکیان نییە، هیچ ڕێسا و یاسایەکیان نییە جگە لە جنێودان وتۆمەت و تیرۆری کەسایەتی دەگەنە لوتکەی بێڕەوشتی.
ئەم نێرە زەلامانە لەشکرێکی کەڕ و  کوێرن نەدەبینن، نەدەبیستن، ئەگینا شتەکان لەبەرچاوە لەهەموو دونیا ژنە ئازادەکانن کە پێشەنگن بۆڕی هەزار نێری دەبەنگی وایان داوەتەوە...
ئەم نێرانە لە هەموو دونیا بگەڕێن تورێکی قوڕاوی ناهێنن ، ئەمە لەکاتێکدا ژنی ئازاد لەهەموو جیهاندا جێ پەنجەیان دیارە لەژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا.
ئەم نێرانە پیاوی بچوک وگرگنن، وەک  د. ئەفرام دەڵێت: هەردو بەشی مێشکیان لە تورەکەی گونیاندایە. ئەگیان ئەگەر بەگون بیرنەکەنەوە دەبو هەر سەیرێکی شەڕڤانان بکەن کە چۆن داعشە نێرە گێژ و هوڕەکانیان تێک شکاند و خەلافەتەکەیان تەفر و تونا کرد لەڕەقە، ئەم دەبەنگە زمان شمشێڕو مێشک کولانە بۆچی ئەم ژنانە نابینن. بۆنابینن ئەم ژنانەی لەدەست نێرە چڵکن بیرەکان ڕزگاربوون چ شۆڕشگێڕێک ی مەزنن. بۆ نابینن لە ئێران چۆن ڕوبەڕوی ڕژێمێکی دڕندەی نێرسالار بونەوە و خەریکە لەپەل و پۆی دەخن، بەڵام داعشبیرەکانی کوردستان چونکە بەگون بیردەکەنەوا چاو و گوێیان نابینێ و نابیستێ. ئاخر هەموو ئەم لەشکرە نێرە دەگاتە پەنجەیەکی ساکینە جانسز و ئاڤێستا خاپور و دەیان ژنی تر، کە لە مێژوودا دەنگ دەدەنەوە، ئەم نێرە دەبەنگانەش کەس گو بەکڵاویان ناپێوێت . ئەم نێرانە نازانن باشترین وەزیری پەروەردە لە باشترین وڵاتی دنیا بۆ پەروەردە ژنە، خۆزی وەزیر و پەروەردەکاری ئێوەش ژن بوایە تا ئەوەندە نێرەکەرانە دونیا نەبینن.
ئاخر هەموو مەلاکانی سەرزەوی خڕکەنەوە ناتوانن ببنە ئەندازیاری فڕۆکە وەک ئەو کیژۆڵەکوردەی لەئەمریکا یە! 
هەموو مەلاکان کۆبکەیتەوە ناتوانن ئەقڵ و ژیری نەوال سەعداوی یان تەسلیمە نەسرینیان هەبێت. هەموو مەلا و شەرع زانەکانتان کۆبکەنەوە ناتوانن ببنە وەزیر لە وڵاتێکی پێشکەوتوی وەک بەریتانیا. نەخێر ئەوە ئەقڵی ئێوەیە بەرەڵایە،ن ەک ژنێک کە لەدەسەڵاتی نێر ئازادە. لەکاتێکدا لە ئێران شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) هەیە، ئێوە خەریکن لەباشور شۆڕشی گون بەرپا دەکەن.
ژن چییە، بۆ ئازاد نەبێت؟ ئەگەر ئازادبێت لەدین و سوڵتەی پیاو دەچێتە یانە شەوانەکان، یان ئەوە ئەم بونە وەرە نێرانەن لەوێن؟
نەخێر ئەو ژنانەی ئازادبوون لە مێژودا بونە زانا و نوسەرو ڕۆشنبیر وشۆڕشگێڕ و سەرکردە و فەرماندە، ئەو پیاوانەیشی کە بونە کۆیلەی هزری بیابان، جگە لە جنێودان هیچیتریان لە باردا نییە.
جا خۆ ئەگەر لەگەڵیان دانیشی هەزار پاساو دێننەوە بۆ مانەوەی ژن لە ژێر دەسەڵاتی پیاودا، کەچی کە هەرلانیکەم لە پەڕلەمانەی خۆشمان بیانخەیتە شوێنی سەرۆکی پەڕلەمان وەک مەڕەگێژە گێژەگێژدەکەن و نازانن چی بکەن، بەڵێ ئەم پیاوە گێژانە کارەساتن، تەنانەت هەست بەدەبەنگی خۆیشیان ناکەن .
ئا ئەم لەشکرە جنێودەرەی کە قوڕمیشکراون ، چ سودێکیان بۆ خاک و وڵات و خۆیان هەیە، جگە لە لەشکرێکی ئامادە بۆ گەڕانەوە بۆ سەدە تاریکەکان، بۆ بە ئەفغانستانکردنی کوردستان و حوکمداری شوانکارەیی.
بەهەزاران ژن چەکی پاراستنی شەرەفی ئەم نێرانەیان لەشانە! هێشتا ئەو ترسنۆکانە هەر فێرنابن کە پیاوەتی ئەوە نیە کلکت هەبێت. ئەم لەشکرە کە خۆیان "کەرامەت و شەرەفیان هەبوایە بۆ شەرەف لەکەسێکیدا نەدەگەڕان" ئاخر ئەم لەشکرە ترسنۆکە هەربۆ ئەوەباشن یەکێتیی و پارتیی بەڕێوەیان ببەن و جیقیان پێبکەن، لەکۆتایشدا هێندە بێ کەڵک و خۆپەرستن جگە لە ڕاکردن لە نیشتیمان بیر لەهیچ ڕوەڕوبونەوەیەک ناکەنەوە، ترسنۆک و دەبەنگانە دەچن لە ئەوروپاش هەرخەریکی دەستگرتنن بە بیری عەرەب و دەبنە وە کۆیلەی ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی جاشفیکر.
دوو نێرە یەکێتیی و دەعبای ئیسلامیی، چاوەڕوانن لەبەر دەرگای بەهەشت بیانکەنە ژوورێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە