حکومەتی سوید ناچێتە ژێر باری هەموو داخوازییەکانی تورکیاوە

Sunday, 08/01/2023, 18:31

5185 بینراوە


"تورکیا ئەو شتانەی دەوێت کە ناتوانین بیدەین"
داخوازییەکانی تورکیا کە پەیوەندی بە بەرنامەی ناتۆوە هەیە، بۆ رازییبوون بەوەی تورکیا دەنگ بدات کە سوید وەک ئەندامێکی ناتۆ وەربگیرێت، بۆ ئەمە حکومەتی سوید ناتوانێت پەسەندی بکات
لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی سوید ئولف کریستەرسۆن (م) لە کۆنفرانسەکەدا گوتی: ئەوان ئەو شتانەیان دەوێت کە ئێمە ناتوانین و نامانەوێت بیاندەینێ" 
هەرچەندە تا ئیستا سوید بەتەواویی داواکارییەکانی تورکیا ئاشکرا نەکردووە و ئەوە ڕوون نیە کە ئەو ئاماژە بە چی دەکات، بەڵام تورکیا لە نێو شتەکانی دیکەشدا داواکاری دەرکردووە لەسەر ڕادەستکردنی ئەو "تێرۆریستان"ـە کە لە خاکی سویدان
کریستەرسۆن ئەوەشی درکاند، کە ئەو دڵنیایە لەوەی تورکیا داواکاری سوید بۆ بوونە ئەندام لە  ناتۆ پەسەند دەکات، بەڵام ڕوون نییە، کەی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە