لە دوای زمانی دایک چۆن ئەم نەوەیە فێری زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەکەین

Tuesday, 10/01/2023, 23:08

6596 بینراوە


سەرەتا زمانی دایک بۆ هەموو نەتەوەیەکی جیهان گرنگی و پیرۆزیەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو نەتەوانەی خاوەنی دەوڵەت نینە، هەرچەندە ئێمەی  کورد بە هۆی گەورەی نەتەوەکەمان تا ڕادەیەکی سەرکەوتووانە پارێزگاریمان کردوە لە زمانەکەمان، بەڵام هەمیشە زمانە شیرینە کەمان لەژێر هەڕەشەی نەتەوە پەرستەکانی تر دایە. بەداخەوە بەخۆشمان تا ئێستا کە نەمان توانیوە زاروەیەکی یەکگرتووی شیرین دروست بکەین،لەبەر چەندین هۆکار،هۆکاری سەرەکی سەرکردە کوردەکانە، دواتر کەم تەرخەمی شارەزایانی زمانەوانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانە، کە کەمتەرخەم بونە سەربەخۆیانە بێنە مەیدان، لەنێو خۆیاندا ئەو ئەرکە پیرۆزە بگرنە ئەستۆی خۆیان. تا زمانێکی شیرینی یەکگرتووی کوردی دروست کەن.هەرچەندە پێشتر هەوڵێك هەبوو لە لایان سەرۆکی پێشووتری هەرێم لەگەڵ شارەزایانی زمانەوانی کوردی بۆ دروست کردنی زمانێکی شیرینی یەکگرتووی کوردی هیوادارم سەرکەوتوو بن لەو هەوڵە مێژوویە، گەر سەرکەوتووش نەبوون هیوا خوازم شارەزایانی زاراوەی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەربەخۆیانە بێنە مەیدان بۆ لە ئەستۆ هەڵگرتنی ئەو ئەرکە پیرۆزە. هەروەها ئێمەی میلەتی کوردیش نابێت نەتەوە پەرستانە بیربکەینەوە و زمانەکانی تر فەرامۆش بکەین و گرنگی تایبەتیان پێنەدەین، کە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بایەخەکەی زۆریان بەوە داوە کە بێجگە لە زمانی دایک  چەندین زاراوەی تر فێری هاوڵاتیانیان بکەن لە رێگای قوتابخانەکانیان. بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەک چۆن کەمتەرخەم بووە لە دروست کردنی زاراوەیەکی شیرینی کوردی یەکگرتوو ،بەهەمان شێوەش کەمتەرخەم بووە لەوەی تا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بتوانن بەچەندین زمانی تر قسەبکەن.ئەو کەسانەی فێری زمانی تر بوونە بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆیان فێربوونە یان لە ڕێگای سەنتەری بازرگانی فێربوونی زمانەوە بووە یاخود هەندێکیان لە ئەوڕوپا و وڵاتانی تر خوێندوویانە و فێری زمانی ئەو ناوچانە بوونە کە تێیدا نیشتەجێ بوونە  بەڵام بە ڕێژەی سەتا ٩٠  ئێمەی کوردی  باشور لە زمانی کوردی زیاتر هیچ زمانێکی تر نازانین بۆنمونە من وەک نوسەرێک جارێکیان نوسینێکم نوسی بابەتەکەم پەیوەست بوو بە حکومەتی عێراقەوە، پێویست بوو بەزمانی عەرەبی بڵاوی کەمەوە زمانی عەرەبیم باش نیە بۆیە پەنام برد بۆ چەندین کەس تا نوسینەکەیان بۆ وەرگێڕامە سەر زمانی عەرەبی. هەربۆیە دواتر کەوتمە پرسیار کردن لەخۆم باشە بۆ ئێمە فێری زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نەبوینە کە دوو زمانی گەورەی جیھانینە لەخۆم پرسی باشە باشترین ڕێگا چیە وەزارەتی پەروەردە بیگرتە بەر بۆ ئەوەی نەوەی نوێ بتوانێت فێری دوو گەورەترین زمانی جیهانی بێت ئەویش زمانی ئینگلیزی و عەرەبیە. لەکۆتایی دا گەیشتم بەوەی چۆن نەوەی داهاتوو ڕزگاری دەبێت لەو کێشە گەورەیە،یەکەم: پێویستە وەزارەتی  پەروەردەی هەرێمی کوردستان بیر لە بیرۆکەیەکی تر بکاتەوە و دان بنێت بە  شکستی خۆی. دووەم باشترین بیرۆکە ئەوەیە  وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بکات بە گۆڕینی مامۆستایانی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بە هێنانی (مامۆستای بەڕەچەڵەک عەرەب بۆ وانەی عەرەبی و مامۆستای بەڕەچەڵەک ئینگلیز بۆ وانەی ئینگلیزی) سێیەم: پێداچونەوە بکات بە گۆڕینی (کتێبەکانی وانەی عەرەبی و وانەی ئینگلیزی) دڵنیام کە ئەو هەنگاوانە باشترین ڕێگان بۆ ئەوەی نەوەیەی داهاتوو سەتا ٨٠ یان لەپاڵ زمانی شیرینی دایک فێری زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بن . سودەکانی فێربونی ئەو دوو زاراوە گەورەیەش هۆکارێکی گرینگ ئەبێت، بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونمان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کەلتوری و هونەری و مێژووی و بازرگانی و سیاسی وپیشەسازی و تەکنەلۆژیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە